مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکێکی نەزان و سه‌رۆک عه‌شره‌تێکی بێبه‌ڵێن
Sunday, 19/04/2020, 15:27
به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک مه‌سعودبارزانی سه‌رۆک عه‌شره‌تی بارزان و سه‌رۆکی پ.د.ک له‌که‌نالی سعودی (ئێم بی سی) چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌نجامدا. به‌ده‌رله‌وه‌ی ده‌بوو قبوڵی نه‌کات ناونیشانه‌که‌ی وه‌کو سه‌رۆکی کوردستان له‌و که‌ناڵه بنوسرێ، چونکه ئێسته سه‌رۆک نیه! به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌نگه بچوکترین کاری نایاسایی ئه‌وبێ که له ژیانیدا کردبێتی، چونکه ئه‌وه‌ی ته‌نها ۲ ڕسته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بیستبێ، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌کات و ده‌زانێ ئه‌و هه‌میشه له فه‌نتازی و (خەیاڵی) مه‌زنیدا ژیاوه
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا به پێکه‌نینه‌وه و له‌ژێرلێوه‌وه وتی: "ده‌نگی تفه‌نگ له‌گوێم ، وه‌کو موزیک وایه" هه‌رچه‌نده به‌شێکی زۆر له ڕه‌خنه‌گران ته‌نها ئێستاتیکیانه شرۆڤه‌یان بۆده‌کرد و ڕه‌خنه‌ی چێژی هونه‌ری ئه‌ویانده‌کرد، به‌ڵام به‌راورد به چه‌ند وته‌یه‌کی تری ئه‌و له هه‌مان چاوپێکه‌وتندا، پرسه‌که ته‌نها له چێژی مۆزیکی کابرایکدا نیه، که ڕۆژگار چێژی میوزیکی ئه‌ویان شێواندبێ و پێویستی به ئارامکردنه‌وه‌ی ده‌رونی هه‌بێت ،به‌ڵکو ئه‌و وادیاره به‌راورد به دوو "هاوڕێ" کۆنه‌که‌ی (مام جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا) مۆدێلێکی تری مردن هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌ویش به پێشنیاری جه‌نگێکی نوێ بۆتورکیا و پیشاندانی ئاماده‌باشی پ.د.ک بۆ ئه‌ومه‌به‌سته و چاندنی تۆوی ئاشوبێکی بێکۆتاییه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌واو ڕووی خۆی له مێژوو وه‌رگێڕابێ و باکی به هیچ قه‌ڵه‌مێک نه‌بێ که رۆژگاری دوای ئه‌و و دۆخی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌دوای خۆی تۆمارده‌که‌ن. که له‌باشترین باردا دوژمنانی کوڕان و برازاکانی ده‌کات به ده هێنده و بیست هێنده و له‌خراپترین باریشدا سه‌ریان تێیدا ده‌چێ و ناو و ناوبانگی بارزانیه‌کانیش بۆ ئه‌به‌د فه‌ناده‌بێ، که بۆ هه‌ندێ که‌س هاوتای ناوی شاهه‌نشایه و بۆ زۆرێکی تریش بووه به سیمبۆلی ته‌متومان و وڵاتفرۆشی و خیانه‌ته. ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسه جیهانیه‌کانیشه‌وه په‌یتا په‌یتا و زیاتر و زیاتر ناوی ئه‌و وه‌کو نمونه‌ی سه‌رۆکێکی گه‌نده‌ڵ و دارده‌ستی دوژمنانی کورد ده‌هێنرێت و دواهه‌مین ئابڕوچونیش به ناوی (پێشمه‌رگه)ه‌وه کرا، له ده‌سگیرکردن و ناوبردنی پێشمه‌رگه‌ی به‌کرێگیراوانی تورکیا له هه‌ولێر و هاوکارانی ئه‌لقاعیده وداعشله لیبیا، که ڕه‌نگبێ له‌مساته‌دا دواهه‌مین سیمبوڵی به‌رخۆدانی باشوربێت که‌لانی که‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه ستایشێکی سنوردارکرابوون
له‌درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا مه‌سعود بارزانی یه‌کێک له ناشرینترین ده‌سته‌واژه‌کان به‌کارهێنا و یه‌کێک له خێراپترین وته‌کانی پێشکه‌ش کرد، که وتی: "به‌ده‌ستئه‌و بوایه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبی به‌عسیشی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه". ئه‌وه به‌ده‌رله‌وه‌ی زۆربێشه‌رمانه باسی هاوڕێیه‌تی خۆی و سه‌دام حوسه‌ین ده‌گێڕێته‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی با سی که‌سێکی نه‌ناسراو و به‌دبه‌خت بکات. ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی زیاتر جێی شه‌رمه‌زاریبوو، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وته‌کانیدا ده‌ڵێ: "ئه‌وکه‌سه‌ی زوڵملێکراوبێ و خۆی زوڵم له خه‌ڵکی تربکات، شایه‌نی زوڵمه‌که‌ی سه‌رخۆیه‌تی" و له‌هه‌مانکاتیشدا وتی:"ئێمه زوڵمێکی زۆرمان لێکراوه". به‌ده‌رله‌وه‌ی پێویست به بژاردن ناکات، که ئه‌و چه‌نده زوڵمی له گه‌لانی هه‌موو چوارده‌وری خۆیکردووه
ته‌نانه‌ت بوون به سه‌رۆکی پارتیش سه‌ره‌تا له‌سه‌ر حسابی ۳برای له‌خۆی گه‌وره‌تربووه که له له‌سێداره‌دراون، دواتر ئیدریس بارزانیش که دواهه‌مین نه‌وه‌یه‌کی (بارزانی - بارزانی)ه و بۆجێگرتنه‌وه‌ی باوکی لانیکه‌م له‌لای بارزانیه‌کان په‌سندبووه، به شێوه‌یه‌کی گوماناوی له‌ناوده‌چێت و به‌هانه‌ی مردنه‌که‌شی له‌وڕسته فریوده‌رانه ده‌چێ که‌وه‌ک به‌هانه‌ی دایکێکی گوندیه بۆ ڕازیکردنی دڵی مناڵێکی بچوک ده‌یکات، ئیدی مه‌سعودبارزانی ده‌بێت به شوێنگره‌وه‌ی باوکی. هه‌تا له‌یادیشماننه‌چێ، له دواهه‌مین سه‌فه‌ری مه‌لا مسته‌فادا بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ئه‌و مه‌سعود له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات بۆئه‌وه‌ی دووبرای ڕکابه‌ر له‌یه‌ک به‌ره‌دا به‌جێنه‌هێڵێ، ڕاستربڵێین: ئه‌و کوڕه بارزانی-زێباریه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و بارزانی- بارزانیه‌که‌یان به‌جێده‌هێڵێ. ئیتر هیچکه‌س ناتوانێ بزانێ: ئایا ئه‌و مه‌سعودی کوڕه‌بچوکی وه‌کو بارمته له‌گڵ خۆی داناوه بۆئه‌وه‌ی خاڵوانه زێباریه‌کانی له پلانگێڕی ڕابگرێ، یان بۆ پاراستنی مه‌سعود بووه له‌ئیدریس و یاخود بۆ پاراستنی ئیدریس بووه له‌مه‌سعود، یان هه‌مویان پێکه‌وه؟! ئه‌و پرسیاره تازه وه‌ڵامنادرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چۆته ناوگۆڕ. به‌ڵام هیچ گومانی تیادانیه که مه‌سعودبارزانی ته‌نها به‌رهه‌می ئاشتیه‌کی عه‌شره‌تی زێباریه‌کان و بارزانیه‌کانه و له‌ترسی له‌ناوچوونی بارزانیه‌کان به‌رامبه‌ر به ئه‌زمون و توانای زێباریه‌کان بووه به‌و مه‌سعوده‌ی که ئه‌مڕۆی خوڵقاندووه
هه‌تا ئه‌مڕۆش مه‌سعودبارزانی و هه‌رئیداره‌یه‌کی تری حکومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یدا خۆیان به‌خاوه‌نی هه‌موو باشور نازانن، به‌ڵکو ته‌نها به خاوه‌ندا ری له‌وناوچانه ده‌که‌ن که له‌ڕێکه‌وتنی واشنگتۆن ۱۹۹۸ وه‌کو زۆنی زه‌رد بۆیان دیاریکراوه. ڕه‌نگه ئه‌و تاکه یه‌ک ئامۆژگاری باوکی له‌گوێگرتبێ، کاتێ که سه‌رکرده‌کانی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیموکراتی ئه‌وسا مه‌لا مسته‌فایان به باشوردا گێڕاوه و بۆیانڕوونکردۆته‌وه که ئه‌و ئیدی ده‌بێ به سه‌رۆکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته! و دواتر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک لێی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه ، ئیدی ئه‌و وتبێتی؛ ناوچه‌کانی تر نابن به موڵکی ئێمه و ئه‌گه‌ر پێشکه‌شیش بکرێن وه‌رنه‌گرتنیان باشتره، چونکه ده‌بن به خاڵی لاوازییان. بۆیه بارزانیه‌کان وه‌کو پاراستنی هاوسه‌نگی به‌رامبه‌ر به زێباریه‌کان که له ناوچه‌ی بادینان و موسڵ باڵاده‌ستن، ده‌بێ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی خۆیان بکشێن که ناوچه‌کانی قه‌ندیل هه‌تا قه‌ڵادزه و ژاراوه و ڕانیه له‌خۆده‌گرن و بۆئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به داگیرکاری و لاقه‌کردنی ژنان و زه‌بر و زه‌نگ و کوشوبڕی ده‌ستپێ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڕوانێ که ئه‌وان چه‌نده به‌زووی شه‌نگاڵیان دابه‌ده‌سته‌وه و چه‌ندین ساڵیشه چنگیان له ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل و قه‌ڵادزه گیرکردووه و له‌هه‌موو فرسه‌تێکدا به‌ره‌و ئه‌وێ سکه‌خشه ده‌که‌نه‌وه ، که چه‌ندین شه‌ڕی خوێناوی و وێرانکه‌ری به‌دوادا هاتووه، که‌چی هه‌روازناهێن و له‌دواهه‌مین جوڵه‌یاندا له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو جارێکی تر به‌ره‌و وه‌رتێ ملده‌نێنه‌وه. ئه‌مه له ڕواڵه‌تدا له ستراتیژێکی تیره‌یی ده‌چێ، به‌تایبه‌تی ئه‌وان ته‌نها توانیویانه به‌بۆنه‌ی چیاکانه‌وه خۆیان له زێباریه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وان له سوپای ئێراقدا بپارێزن، بۆیه ناتوانن بوونی هێزێکی تر له چیاکانی ڕۆژهه‌لاتیان قبوڵبکه‌ن که د ارده‌ستی خۆیان نه‌بێ ، ئه‌وان هه‌رێمه‌کانی بناری قه‌ندیل و قه‌ڵادزه و ده‌وروبه‌ری هه‌تا سه‌ره‌وه ، لای چیای کۆڕه‌ک به موڵکی به‌ره‌بابی خۆیان ده‌زانن و هه‌تا بمێنن، هه‌ر هێرش بۆسه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌ن وده‌که‌نه‌وه، ئیتر ئه‌وه‌ش نه‌په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی مه‌لای و جه‌لالیه‌وه هه‌یه و نه به بوونی په‌که‌که‌ش
ئه‌گه‌ر پرسه‌که ته‌نها پرسێکی عه‌شره‌تیش بوایه ، مرۆڤ ده‌یتوانی شه‌فاعه‌تێیان بۆبکات و بڵێ: ته‌قالیدی ئه‌وانه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانن و ده‌بێ هۆشیار بکرێنه‌وه! به‌ڵام به‌داخه‌وه پرسه‌که ته‌نها ئه‌وه‌نیه، به‌ڵکو یاریه‌که‌یان کردووه به به یاریه‌کی نێوده‌وڵه‌تی، که بێئابڕوترین و دڕنده‌ترین دوو ده‌وڵه‌تی دونیای ئه‌مڕۆ (تورکیا و ئێران) به‌نۆره بانگهێشت ده‌که‌ن، که دووزلهێزی جیهانی سه‌ده‌کانی پێشوتربوون و هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ک به لوتبه‌رزی حاکمێتی ڕابردووه‌وه ده‌نازن و له‌لاکه‌ی تر به به‌هانه‌ی نه‌ژادپه‌رستی ویه‌کتۆنی و هه‌ردوو به فرتوفێڵترین و درۆزنترین ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانیشن، که‌چی بارزانیه‌کان هه‌رده‌م پلانه‌کان قبوڵده‌که‌ن و بۆندیان له‌گه‌ڵدا مۆرده‌که‌ن، ته‌نها له‌به‌رخاتری ئه‌و چه‌ند ته‌پۆڵکه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌کانی خۆیانه، چونکه ئه‌وه به بڕوای ئه‌وان له‌ڕابردوودا هاوسه‌نگیه‌کی سروشی بوو بۆ پاراستنی عه‌شره‌تی بارزانی به‌رامبه‌ر به ئه‌زموون و توانای زێباریه‌کان. بۆیه هه‌تا بارزانیه‌کان له‌سه‌ر لوتکه‌ی پ.د.ک بمێن، دانیشتوانی ناوچه چیاییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وان هه‌تا سنوری تورکیا و هه‌کاری خێرله‌خۆیان نابینن و نه‌ک په‌که‌که‌ش ، به‌ڵکو هه‌رکه‌سێکی تر له‌وێبێ ، به‌خۆزایی دوژمنی بارزانیه‌کانیشه. بۆئه‌وه‌ش ئه‌وان ئاماده‌ن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌موان بکه‌ن و په‌لاماری ئه‌وێ بده‌ن و وازله‌و ناوچانه نه‌هێنن. له لایه‌کی تر و له ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌نترۆپۆلۆژیشه‌وه ده‌توانرێێبوترێ؛ که ئه‌و ناوچانه به‌ر له زیاتر له ۱۰۰ ساڵ هه‌رێمێکی سه‌وز و پڕئاوبووه و بارزانیه‌کانیش ئاژه‌ڵداربوون و هه‌میشه ویستوویانه په‌لی تێدا بهاوێژن ئیتر ئه‌وئاره‌زوه‌شه که ئه‌مڕۆی خوڵقاندووه
به‌ده‌ر له هه‌موو عورفێکی عه‌شایه‌ری ، بارزانیه‌کان له‌سه‌رده‌می مه‌لامسته‌فاوه ئیتر زه‌بریان له هه‌موو عه‌شره‌ت و هۆز و تیره‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیان وه‌شاندووه و هه‌رچه‌ند بۆیانکرابێ و بۆیانلوابێ هه‌مووانیان له‌توزاق ناوه. ئه‌وان به‌جۆرێ به‌دوژمنایه‌تی قوڵ چوارده‌وردراون که ئیتر هه‌مووان بۆپاراستنی خۆیان هه‌مان شوێنپێی ئه‌وانیان هه‌ڵگرتووه و هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ن و عه‌شره‌ت و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و ته‌نانه‌ت زلهێزه جیهانیه‌کانیش مۆرکردووه که ئه‌گه‌ر ئه‌گره‌سیۆنی بارزانیه‌کان نه‌بوایه ، زۆرئاسانتربوو هاوپه‌یمانیه‌ک وه‌کو ئه‌وانه‌ی وڵاتانی دورگه‌ی عه‌ره‌بی، نمونه: سه‌ڵته‌نه‌ی عومان یان به‌حره‌ین مۆبکرایه و هه‌موان به ئاسوده‌یی بژین . ڕه‌نگبوو پێکه‌وه ببوونایه به‌هێزێکی له‌بن نه‌هاتووی چیایی. سه‌باره‌ت به‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سکردیش ئه‌و هه‌ڵه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌ی بارزانیه‌کان له کوشتنی سه‌عید یالچی و دکتۆر شڤانه‌وه که‌وته به‌ر ڕوناکی و له‌کاره‌ساتی قه‌تڵوعامکردنی نزیکه‌ی ۲/۳‌ی سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک له هه‌کاری پێی نایه قۆناغێکی مه‌ترسیدار و قروجی و جاشه‌کانی باکوریشیان به‌شدارکرد له نانی خیانه‌ت. هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌لایه‌ک له‌سه‌ر ورگی کوردانی ئه‌وێ ده‌ژیان و له‌لاکه‌ی تریش هاوکاری ده‌وڵه‌تی داگیکه‌ری تارانیان کردووه بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌باتی ڕزگاریخوازی ڕۆژهه‌ڵات. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش کوردانی جزیره و ناوچه‌ی هه‌کاری و جوله‌مێرگ که له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک هه‌لهاتوون ، له‌کامپی ڕۆسته‌م جودی له‌مه‌خمور به‌نامرۆڤانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه ده‌کرێن، گه‌مارۆده‌درێن و بۆمبارانده‌کرێن. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پێش ٤ ساڵ فۆتۆگرافی خودی مه‌سعودبارزانی بڵاوبۆوه که له کامپی مه‌خمور له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی شه‌هید تێکۆشه‌ر دانیشتووه و چای له‌گه‌ڵ ده‌خواته‌وه و باسی یه‌کڕیزی گه‌لی کوردی بۆده‌کات و ده‌ستخۆشیان لێده‌کات بۆ پاراستنی باشور و هه‌ولێر، له ده‌ستی داعش! ئه‌وه‌ی ئه‌و کلیله‌ی ئاشتی بارزانی و زێباریه‌کان ده‌بوو بیزانێ؛ چیدی هێرش و گه‌مارۆ بۆسه‌ر که‌مپی مه‌خمور ئیدی تابۆیه و ئه‌نکه‌ره و تاران چیانده‌وێ بابیانه‌وێ، جاربه‌جه‌هه‌نه‌م! ئه‌و ده‌بێ عورفی عه‌شایه‌ری نه‌شکێنێ و له‌ئه‌ستۆیی خۆیدا بیانپارێزێ. به‌وه ڕه‌نگبوو جارێکی تر ببوایه‌ته‌وه به که‌سێکی خاوه‌ن به‌ڵێن و ئیدی که په‌یمانی ئاشتی دا به نه‌یار و دوژمنه‌کانی بارزانیه‌کان، ڕێزیان له به‌ڵێنه‌که‌ی ده‌گرت و متمانه‌یان پێده‌کرد. چیدی پێویستی به‌وه‌ش نه‌ده‌کرد ئاواره‌ی وڵاتان برسیبکات و دواتر پڕچه‌کیانبکات بۆ پاراستنی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، به‌رله‌هه‌مووان عه‌شره‌ت و هۆزه نه‌یاره‌کانی چوارده‌وریشی ئیتر که‌مێ حورمه‌تیان بۆبه‌ڵێنه‌کانی ئه‌و ده‌بوو
بارزانی گه‌نده‌ڵی عه‌شره‌تی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و فراوانکردنی ده‌سه‌ڵات به‌کارهێنا، فراوانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندیش بۆ به‌هێزی عه‌شره‌ت به‌کاردێنێ
مه‌سعودبارزانی سه‌ره‌تا هه‌موو هونه‌ره‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که کوڕی مسته‌فا بارزانیه، ئه‌گه‌ر له‌بیرمانبێ هه‌تا ڕوخانی حیزبی به‌عسیش سه‌ری زمان و بنی زمانی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان "بارزانی نه‌مر، باوکی کوردان" بوو، به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه به‌یه‌ک فلاش گۆڕا و دواتر به‌ده‌گمه‌ن گوێمان له ناوی مه‌لامسته‌فا ده‌بوو، ئیتر "سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی" هه‌ر به‌ته‌نها ده‌هاته به‌رگوێ. ئه‌و ئیدی هه‌ستی به گۆڕانی ڕۆژگارکردبوو و پێی وابوو که چوارده‌وره‌که‌ی لاوازبوون و کوردانی باشور زۆر له‌وه بێهێزترن که ئه‌وان بخه‌نه مه‌ترسی ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که ۳۱‌ی ئابی بۆسه‌رچوو. هه‌میشه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناهۆشیار و هه‌ژاردا چه‌ندین گه‌نج هه‌یه که بۆ په‌یداکردنی قوتی خۆیان ئاماده‌ن چه‌ک بۆ زاڵم هه‌ڵبگرن، له‌ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین تاوانبار و ده‌ستسور دروستده‌بن که ده‌ستیان له‌بنی هه‌مانه‌که ده‌رده‌چێ و ئاماده‌ن شه‌ڕی مان و نه‌مانیش بۆ ئه‌وان بکه‌ن. بۆیه ناهۆشیاری گه‌ل و بوونی تاوانباران له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا تاکه دووگره‌نتی مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین له ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌بێ بشگوترێت که ده‌وڵه‌تانی جیهانی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی به‌هێز له ناتۆدا و به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که به‌به‌رده‌وامی پ.د.ک یان پڕچه‌ککردووه و ته‌نانه‌ت خودی خۆشیان ده‌زانن که بارزانیه‌کان چ ماڵێکن. ئه‌وان هه‌مان ئه‌وکاره‌ی به ده‌وڵه‌تی تورکی ده‌که‌ن ، بێگومان به دارده‌سته‌کانی تورکیاشی ده‌که‌ن. نمونه: که له خۆپیشاندانه‌کانی دوای ۱٦ی ئۆکتۆبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌چه‌کی ئه‌ڵمانی شه‌هیدکران، یاخود که په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌یان له پڕچه‌ککردنی پ.د.ک گرت له باسکردنی چه‌کفرۆشی ناو بازاڕی ڕه‌ش و هێرشی پارتی بۆسه‌رخانه‌سور، ئه‌نجیلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا له‌بری هه‌موو هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌یی به‌خێرهاتنی نێچیر بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی کرد! بێگومان هه‌ر مافیایه‌کیش ببینێ، که ئه‌فسه‌ری پۆلیسه‌که سڵاوی بۆده‌کات، ئه‌وا چاوی سورتر ده‌بێ و زیاتر و زیاتر پێی لێڕاده‌کێشێ
تاوانبارانی قوڕ و قه‌پ
به‌ده‌رله‌وه‌ی که یه‌ک له‌شکر له زۆمبی موچه‌خۆرو کاسب له شاره‌گه‌وره‌کانی باشوردا ده‌ژین که یان ستایشێکی ڕوزه‌ردی بنه‌ماڵه ده‌که‌ن یان قوڕ و قه‌پ ده‌که‌ن و هه‌میشه به‌حه‌په‌ساوی و به‌بێ ورته گوێده‌گرن بۆ هه‌واڵه‌کان و وتاره ڕه‌خنه‌ییه‌کان ده‌خوێننه‌وه و هه‌میشه واش پیشانده‌ده‌ن، که یه‌که‌مجاره ببیستن که داروده‌سته‌ی مه‌سعود بارزانی چ تاوانبارێکن! ئه‌وه هه‌میشه ژماره‌ی ئه‌وکه‌سایه‌تیانه زۆرتر ده‌که‌ن که نانی گوێ و نانی چاو ده‌خۆن و کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن به حه‌وشه‌ی زیندانێکی پڕ له‌سیخوڕ، که پاسه‌وانه‌کان هه‌میشه له قوله‌کانه‌وه چاودێریده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی بڵێ له‌ل ، واوه‌یلا له‌حاڵی! ترس بریتی نیه له سته‌م، به‌ڵکو زیاتر بریتیه له‌و مۆته‌که‌یه‌ی که ئه‌وزوڕناژه‌نانه و ئه‌و قه‌ڵه‌مفرۆش و هونه‌رفرۆشانه دروستیان ده‌که‌ن. له‌ڕاستیدا ده‌بوو بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاوا به‌ئه‌زموونی وه‌کو بارزانیه‌کانیش که ۸۰ ساڵه به‌ناو تاکتیک و نوشوستی و سه‌رکه‌وتنه‌کاندا گوزه‌رده‌که‌ن، خودی خۆیان له‌و بێده‌نگیه‌ی باشور بترسن و وه‌کو خاڵی به‌هێزی خۆیان ته‌مه‌شای نه‌که‌ن. ده‌بێ وه‌کو وته میسریه‌که بیانزانیایه؛ که هه‌مووان ده‌چن بۆ ماته‌مینی خه‌زوری ئاغا ، به‌ڵام هیچ که‌س دواتر ناچێ بۆ پرسه‌ی ئاغاکه خۆی
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆش بارزانی به خشکه‌یی په‌نای بۆده‌بات له سکه‌خشێ بۆقه‌ندیل و په‌لاماری گه‌ریلادا که له به‌هێزترین قۆناغه‌کانی ڕابردووی خۆیاندان، نه توانایی و حه‌کیمی ئه‌و پیشانده‌دات وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی له هێشتنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و نه حه‌کیمی عه‌شایه‌ری ئه‌ویش پیشانده‌دات. به‌ده‌رله‌وه‌ی ئه‌و ده‌بوو له کوشتنی میرخانیه‌کانه‌وه بیانزانیایه که ئه‌وان ناتوانن له‌وده‌ڤه‌ره بمێننه‌وه و گه‌ریلا ڕه‌نگه تاکه هێزێکبن بۆئه‌وه‌ی (ره‌نگبێ!) ڕۆژێ له‌ڕۆژان باره‌گایه‌کی پ‌د‌ک له‌وده‌ڤه‌ره بپارێزن. به‌ڵام په‌لاماردانی گه‌ریلاکان که نزیکه‌ی ته‌واوی گه‌لانی ئه‌وده‌ڤه‌ره ده‌یانپارێزن، له شه‌ڕێکی خۆتڕێن به‌ولاوه هیچی ترنیه و زۆر غه‌شیمیشه ئه‌گه‌ر پێیوابێ ،که ئه‌وانه‌ی له فه‌یسبووک خۆیان له‌ده‌وری سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌گێڕن ، جارێکی تر وه‌کو ۱۹۹۲ و ۱۹۹٥ و ۱۹۹۸ شه‌ڕی بۆ به‌که‌ن! ئه‌و ده‌بێ له‌هه‌مووان باشتر بزانێ که ئه‌وسه‌رده‌مه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بۆگرتنی کڵاشکۆفێک خۆیان ده‌دا به‌کوشت و نه‌وه‌ی ئه‌وسا هێنده‌ی پاسه‌وانی سه‌ر به‌جێڵ ژیانی خۆیان بۆگرنگ نه‌بوو، که نه‌ک بۆ خاتری گۆڕی بارزانی و ئه‌مڕۆش به‌ده‌ر له‌وتاوانبارانه‌ی که هیچ چارێکی تریان نه ماوه، به هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌ک بڵێن وه‌ره چ چه‌کێکت گرت بیبه بۆخۆت، ئه‌و ده‌ڵێ؛ من دوو چه‌کیتان بۆده‌کڕم به‌ڵام وازم لێبێنن
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که خه‌ڵکی باشور گه‌ریلایان له کاتی شه‌ڕه‌کانی داعشدا تاقیکردۆته‌وه و جارێکی تر ده‌ستیانکردۆته‌وه به‌ناسیاویان. هه‌روه‌ها جگه‌له‌وه‌ی که زۆرینه‌ی ڕه‌های کوردانی ڕۆژهه‌ڵات له جۆش و خرۆشی ڕۆژاڤادا هه‌موو که‌سێکی نزیک له‌وان ده‌پارێزن و له‌گه‌رمه‌ی خۆئاماده‌کردندان و به‌وپه‌ڕی ئاگایی و هۆشیاری باس له‌یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها کوردانی باکوریان به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستچووه و بگره لایه‌نی سیاسیش هه‌ده‌په له‌باکور نزیکه‌ی ۱۲ ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌یه که ته‌نها ئه‌وان ژماره‌یان دووبه‌قه‌د هه‌موو دانیشتوانی باشوره، له‌ولاتر شه‌نگاڵ ڕۆژبه‌ڕۆژ خۆی به‌هێزتر ده‌کات و ئه‌گه‌ر تائێسته‌ش به‌بۆنه‌ی گه‌مارۆی خودی مه‌سعود بارزانیه‌وه ئاوه‌دانیش نه‌بوبێته‌وه، لانیکه‌م ئه‌وان بۆشکاندنی داعش هه‌تا ڕقه و دێرزور چوون، ئیدی ده‌توانن خۆشیان بپارێزن. جارێ باسی چه‌ندین شه‌ڕڤانی کارامه و به‌ئه‌زموونی ڕۆژاڤا هه‌رناکه‌ین، که قه‌ندیل بۆئه‌وان وه‌کو قیبله‌یه. سه‌رباری هه‌مووی سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی باشور ته‌واو له‌سه‌رپێن بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مه‌کانی ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه له ۲۹ ساڵی ڕابردوودا، که‌ته‌نانه‌ت وازیان له ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچیش هێناوه، چونکه ئه‌وان بۆتۆڵه‌کردنه‌وه چووبوون و قه‌ندیلیش باسی برایه‌تی کوردان و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات و هه‌میشه و به‌به‌رده‌وامی ده‌ستی برایه‌تی بۆ خودی بارزانیه‌کانیش درێژ ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت شه‌هیدبوونی چه‌ندین گه‌ریلا و سه‌رکرده‌شیان قبوڵکردووه بۆئه‌وه‌ی ماڵی کوردان نه‌شێوێنن، که دیارترینیان: شه‌هیدان دیار غه‌ریب، مام زه‌کی شه‌نگاڵی و ده‌مهات (سه‌رحه‌د ڤارتۆ) بوون. که‌له‌ڕاستیدا ئه‌وانه بۆ خودی پ.د.ک زیانێکی مه‌زنبوون، چونکه ئه‌وان هه‌میشه له سه‌رکرده میانڕه‌وه‌کان بوون و به‌به‌رده‌وامیش په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ماڵباتی بارزانیه‌کاندا پاراستبووه بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ته‌نانه‌ت سازشی گه‌وره‌شیان بۆکردوون
تاقه مۆته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی، بریتیه له پێکهه‌ڵپژانی مه‌سرور و نێچیر
له‌ڕاستیدا مه‌سعودبارزانی له‌لایه‌ک تۆڕ بۆ سعودیه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌دات و وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت: من کردم و ئێوه نه‌یکه‌ن! و چه‌ند ڕۆژێکی که‌م به‌رله ئابڕوچونه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌لیبیا ، چاوپێکه‌وتنێکی درێژی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئێم بی سی کرد، که پڕبوو له‌پانکردنه‌وه و پیاهه‌ڵدانی سعودیه‌کان، ته‌نانه‌ت به‌کۆد و هێما وه‌بیری هێنانه‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆری عه‌ره‌بی سونه و به‌عسیه‌کۆنه‌کان له‌هه‌رێمی ئه‌و ده‌ژین و تاکه هیوایان ئه‌مڕۆ سعودیه‌یه ، له‌پاشئه‌وه‌ی که تورکیا له‌بچوکترین فرسه‌تدا ئاڵایه‌کی ڕه‌شی دایه ده‌ستیان و ئه‌وه‌ش بووبه‌هۆی له‌ناوچوون و ولاته‌که‌شیان له‌هیچ و خۆڕایی کرد به وێرانه. که‌چی ئه‌و زۆر به‌چاوقاییمانه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر هه‌ردوو هێڵی سعودیه و تورکیا بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌بێ که ململانێی سعودیه و تورکیا ئه‌مڕۆ زۆر له‌وه مه‌زنتره و ئه‌وان له لیبیا، له سودان، له سۆماڵ، له یه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت له سینای عه‌ره‌بی و له‌قه‌ته‌ریش بوون به دوژمن و ڕاسته‌وخۆ فیشه‌ک له یه‌کئه‌ده‌ن. ڕه‌نگه پێویستبکات که‌سێک ئه‌و براده‌ره خه‌به‌ربکاته‌وه، که تورکیا ئه‌مڕۆ خۆی بووه به دارده‌ستی هێزه مه‌زنه‌کانی جیهان و سعودیه‌ش مانگابه‌شیری هه‌موو په‌لهاویشتنێکی ناتۆیه ، که نه ڕوسه‌کان به‌و هاوپه‌یمانیه ئیسلامی سونیه‌ی تورکیا سعودیه ڕازین و نه ئه‌مریکیه‌کانیش ده‌هێڵن چاڵه‌نه‌وتیه‌کانیان له‌سعودیه بکه‌وێته به‌ر ململانێی ده‌ریای ناوڕاست و پێگه‌ی ئیخوانیه‌کان بۆ مه‌رجدانان و به‌چۆکدا هێنانی بڕیاره‌کانی په‌نتاگۆن. که‌چی ئێشتا ئه‌و پێیوایه که ئه‌گه‌ر مه‌سرور و نێچیر بخاته به‌ره‌ی شه‌ڕی قه‌ندیل و شه‌نگار و باک‌و و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاڤا و ته‌نانه‌ت به‌شێکی باشوریش ، ئیتر به‌وه ئه‌و دووئامۆزایه له‌یه‌کتری ناده‌ن! بۆئه‌وه‌ش هه‌موو هیوا و ئاواتێکی فڕۆکه‌ی ئێف ۱٦ و درۆنی تورکیه، که تورکیا خه‌ریکه ئه‌وه‌نده مایه‌پوچ ده‌بێ که توانای کڕینی بۆمباکانیشی بۆئه‌و فڕۆکانه نامێنێ. له‌ڕاستیدا ئه‌ردۆگان وه‌ک چۆن به‌وپه‌ڕی بێڕێزی و ته‌نها بۆ چه‌ند فۆتۆیه‌کی میدیاکان ده‌ستی برد بۆجامانه‌سوره‌که‌ی و ئه‌ویش به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه سه‌ری بۆنه‌ویکرد، ئاواش ده‌بێ بزانێت که تورکیا یان ئه‌وه‌تا ناتوانن چه‌ندین ملیار له ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوان له باشوردا سه‌رف بکه‌ن ته‌نها بۆپاراستنی ئه‌وان، یان ئه‌وه‌تا بۆ سه‌پاندنی میساقی میلی دێن و دواتر ئه‌تاتورکئاسا به‌رله‌هه‌موان ده‌ست و قاچی خۆی و داروده‌سته‌که‌ی زنجیرده‌که‌ن ، چونکه باشور ئیدلب نیه و خودی مه‌سعودبارزانیش ده‌زانێ که پ.د.ک ش کاریان له‌هه‌ولێر ته‌نها پاراستنی کۆمپانیا مه‌زنه‌کان و ده‌زگا سیخوڕی و زانیاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه ، نه‌ک مامه‌ڵه‌کردن به دواڕۆژی باشوره‌وه
ده‌بێ بارزانی گوێ له‌ئامۆژگاری باوکی خۆی بگرێ و دوونه‌یاری ئامۆزا نه‌خاته ناو شه‌ڕی مان و نه‌مان، وه‌ک چۆن ئه‌و به دووزڕبرادا ڕانابینێ
هه‌رچه‌نده بارزانی باوک و مام زۆرجار ده‌ڵێ، که ئه‌و ئاشتی پارێزه به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێ هه‌میشه له سیاقی وتاره‌کانیدا به‌دوای وشه‌ی ئاشتیدا بگه‌ڕێ. بارزانی وشه‌ی ئاشتی ته‌نها بۆ ڕیزه‌کانی پ.د.ک و هاوپه‌یمانه‌کانیان به‌کاردێنێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی زۆنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هیچ که‌س وشه‌ی ئاشتی نایگرێه‌وه ته‌نها له‌حاڵه‌تی بێهێزیدا نه‌بێ. به‌وپلانه نوێیه‌ش نه‌ک ئاشتی نێوان کوڕه‌که‌ی و برازاکه‌ی به‌رقه‌رار ناکات، به‌ڵکو خودی خۆی ده‌بێ له مێژووی بنه‌ماڵه‌که‌یدا له‌وه تێگه‌یشتبێ که مه‌زنترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه که دوو نه‌یار بخه‌یته یه‌کبه‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه. هه‌رچه‌ند به‌شێکی زۆر له هاش و هوشه میدیاییه‌کانی ئه‌و دوو ئامۆزایه دژی یه‌کتر زیاتر بۆ له‌خشته‌بردن و چه‌واشه‌کاریی میدیاییه و زیاتر بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵیه مه‌زنه‌کان وته‌نانه‌ت پاراستنی یه‌کتریشه، به‌ڵام گومان له‌وه‌شدا نیه که دوای مه‌سعود بارزانی کێشه‌کان له ده‌سبازیه‌وه ده‌بن به ململانێ و شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ش
جوت ئامۆزا (نێچیر و مەسرور) ده‌توانن به‌ر به کاره‌سات بگرن
گومانی تیانیه که‌ته‌نها ئه‌وکه‌سانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ئازایه‌تی و شه‌ڕوانی ده‌که‌ن و بێمنه‌تن له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ، ئه‌وانه‌ن که له‌ژیانیاندا شه‌ڕیان نه‌دیوه و نازانن شه‌ڕ ده‌توانێ چی بکات! مرۆڤی ئازا و به‌جه‌رگ هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی ده‌دات به دیالۆگ ئاڵۆزی چاره‌سه‌ر بکات. بۆبه‌دبه‌ختی هیچکام له‌و دوانه‌ش ڕۆژێ له‌ڕۆژان له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا نه‌بوون و ناوبانگی شه‌ڕڤانی ته‌نها به میاتی بۆیانماوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان له‌ئه‌کادمیا و په‌یمانگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا خوێندوویانه و هه‌رچی مه‌سروربارزانیه ده‌رچووی چه‌ندین ئه‌کادمیا و ده‌وره‌ی سیخوڕیه و نێچیربارزانیش پیاوێکی سه‌رمایه‌دار و بازرگان و دیپلۆماتکاره، که بۆی هه‌یه بزانن شه‌ڕکردن مانای چیه و ڕه‌نگه ئه‌وان له‌قۆناغه لاوازه‌کانی پ.د.ک شدا مناڵ و هه‌رزه‌کاربووبن و هه‌ست به‌ومه‌ترسیانه بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان زمانزانن و له‌هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زیاتر حاڵی ده‌بن، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ که ئه‌وان میراتگری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن ، هه‌موانیش ده‌زانین، هه‌میشه ئه‌وانه‌ی میراتیان بۆبه‌جێده‌مێنێ، سه‌ره‌تا بیرله به‌های میراتیه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه له‌بازاڕ و ده‌خوازن بزانن چه‌نده پاره ده‌کات. بۆیه له‌م قۆناغه‌دا تاکه هیوایه‌کی ئاشتی له‌به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئامۆزا بارزانیه‌دایه و هه‌موو گه‌لی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و دۆستانی گه‌لی کوردیش ده‌بێ به‌هیوابن که ئه‌ودوانه سه‌رکێشی نه‌که‌ن و له پاشه‌ڕۆژی هه‌یکه‌لی ده‌وڵه‌تانی وه‌کو تورکیا و ئێران و ئێکسپایه‌ربوونی ئه‌و مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵات حاڵی ببن، که‌بۆی هه‌یه مه‌سروربارزانی به‌حوکمی ئه‌زموونی ده‌زگای پاراستن زیاتر له پێگه‌له‌قه‌که‌ی سوپای زێره‌ڤانی و بارزان و به‌کرێگیراوه‌کانی چوارده‌وریان ئاگادارتربێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ره‌هه‌واڵگریه‌کانی ڕاستیه‌کانیان پێوتبێ و هه‌ڵیاننه‌فریاندبێ به‌درۆ و ده‌له‌سه که گوایه گیانفیدایان زۆره. هه‌روه‌ها نێچیر بارزانیش ده‌بێ به‌حوکمی نزیکی له ئاکه‌په‌وه له که‌لێنه‌کانی تورکیا حاڵیبووبێ و بزانێ که باشترین بژارده ئاشتیه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد به‌گشتی و بیرله قازانج و مایه نه‌کاته‌وه. شه‌ڕه‌نگێزی پ.د.ک زیانی زۆرده‌دات، به‌ڵام ئه‌مجاره دواهه‌مین فرسه‌تیشان ده‌بێ.
بۆ بینینی تەواوی چاوپێکەوتنەکەی (MBC) لەگەڵ مەسعود بارزانی لەو دوو بەشەی خوارەوەدا بیبینە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست