زمانی دایکی هەوێنی تاک و کۆمەڵگای ئازادە بەناوبانگترین رستە بۆ ناساندنی زمان ئەوەیە کە (زمان ئامرازی پەیوەندی گرتنە). گەلۆ تەنها مەبەست پەیوەندی مرۆڤ لە گەڵ مرۆڤە؟ ئایا زمان تەنیا ئەو دەنگ و وشەیە کە لە قوڕگ دەردێت و دێتە سەر زار؟ بەڕای من، زمان ئەمرازی پەیوەندی ناوبەینی هەموو دیاردە گەردوونییەکان لە گەڵ یەکدایە و تەنیا بە مرۆڤەوە سنووردار نیە. هەروەها مەبەست لە زمان تەنیا، دەنگ و وشە نیە. واتە زمان دەتوانێ بێ دەنگ و وشە رۆڵ بگێڕێ. زمان زۆر گەردوونیتر و کۆنترە لە دەنگ و وشە و رێنوس. کەواتە...
بۆچی زەکییەکان و ھەڵمەتەکان دەبنە ھەدەف؟قۆناغی یەکەم: تەڵە لە راستیدا بۆ ماوەی ٨٠ ساڵە (دوای شکەستی کۆماری کوردستان) تا ئیستا داگیرکاری لەسەر کوردستان، رۆڵی تەڵە، بۆ پێوەبوونی جووڵانەوە و شۆرشی پارچەکانیتری کوردستانی داوەتە بە باشووری کوردستان. ئەوەش بەھۆی پێگەی ژئۆپلۆتیکی باشوورە کە ھەرسێ بەشەکەیتری...
چەند خاڵ: ١- لە ئەگەری رووداوی هەر ڕووداو و ناکۆکیەک، لە نێوان "دوو تاکی کورد، کۆمەڵی کورد، لایەنی کورد، هەرێمی کورد و بەشی کوردستان"دا، پێویستە لەگەڵ ئەوەی کە ڕاشکاوانە، توند و تۆڵانە و راست وێژانە مامەڵەی لەگەڵ بکەین، وشیاریشبین بە زیادەڕەوی و لە ڕێگەی شرۆڤەی بێ بەرپرسیارانەوە ئاو نەکەینە ئاشی داگیرکەران. کوردستان...