کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشووری کوردستان و داگیرکەران لە چوار قۆناغدا!

Thursday, 16/04/2020, 16:13


بۆچی زەکییەکان و ھەڵمەتەکان دەبنە ھەدەف؟

قۆناغی یەکەم: تەڵە
لە راستیدا بۆ ماوەی ٨٠ ساڵە (دوای شکەستی کۆماری کوردستان) تا ئیستا داگیرکاری لەسەر کوردستان، رۆڵی تەڵە، بۆ پێوەبوونی جووڵانەوە و شۆرشی پارچەکانیتری کوردستانی داوەتە بە باشووری کوردستان.
ئەوەش بەھۆی پێگەی ژئۆپلۆتیکی باشوورە کە ھەرسێ بەشەکەیتری کوردستان پێکەوە گرێدەداتەوە.
قۆناخی دووم: لابراتوار
ھاوکات ماوەی ٣٠ ساڵە و دوای ساڵی ٩٠ رۆڵێکیتر دراوە بە باشووری کوردستان، ئەویش وەک لابراتوارێک بۆ پشاندانی دیمەنێکی شێواو و پر لە ناخۆشی و کێشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و بەرێوەبەری.
بۆ ئەوەی داگیرکەران ھەم بۆ دونیای دەرەوە وا نیشان بدەن کە کورد پتانسیەڵی خۆبەرێوەبەری نییە. ھەم بە کوردی پارچەکانیتر، بڵێن: ئەگەر لە قەیومیەتی ئێمە دەربێن ئاواتان بەسەردێ.
قۆناخی سێیەم: ویترین
لەدوای ٢٠٠٣ لە ژێر ناوی گەشانەوە، گەشانەوەیەکی ساختەیان لە سەر بنەمای ساتوسەودا و پێشخستنی بازاڕێکی شێواوی نئۆلیبرالیسم بە مەبەستی قازانج کردنی خۆیان پێشخست کە لە هەردوو قۆناخەکی تر زیاتر کولتور، ئەخلاق و بەزەیی کوردیان تووشی لەتمە کرد.
قۆناخی چوارەم: مەقاش
دوای نمایشی رفراندۆمیش رۆڵی مەقاشیان، بۆ پچڕاندنی هیوای سەرکەوتن و تێکۆشان پێ بەخشی. واتە، رۆڵی قووڵکردنەوەی بێ ھیواکردن و بێچارەیی کوردی پێدراوە، دەیەوێت بە کورد بڵێت: راوەستە و ھەوڵی رزگاری مەدە، بۆت ناکرێ و بێ فایدەیە، ئەگەر بەتەواوی خۆشت بفرۆشی و عەرزە بکەیت، دیسان سیستەمێک ھەیە (سەرمایەداری جیھانی) لە پشتی ئێمەیە (داگیرکاری) و لە بەینی ئێمە و تۆدا ئێمەی دەوێ. لەبەر ئەوەی ئێمە لاقی ئەو سیستەمە داپڵۆسەرەین لەم ھەرێمەدا.

پێویستی ئەم قۆناخە:

بێگومان بۆ ماوەی ئەم ساڵانە بە ھەموو جۆرێک دەیانەوێت زێھنیەت و کاراکتەرێک متناسب بەم ئارمانجانەی خۆیان لە باشووری کوردستان پێشبخەن. کەسایەتیەک لاواز، بێ ئێستقرار، بەرژەوەندی پەرەست، پارچەگەرا، ھەرێمگەرا، لەرزۆک، مادیگەرا، بێ پیوان و...

لە بەر ئەوە هەڵمەتەکان دەبنە هەدەف:

  زەکیەکان و ھەڵمەتەکان پادزەھری ئەو زێھنیەت و کاراکتەرەن، بۆیە دەکرێنە ئارمانج. سیستەمی داگیرکاری لەسەر کوردستان (ھەم لنگە جیھانییەکەی، ھەم ھەرێمیەکەی و ھەم کوردە دەستەمۆەکەی ناوخۆ)، زیاتر لە ھەرشوێنێکیتر، لە باشووری کوردستان، بەسەر کەسایەتی ئاپۆییدا کە دەیەوێت ئەم تەڵە بشکێنێت و ئەو دیمەنە بگۆرێت دا دەچن و بەربەستی دەکەن و پێیان ھەزم ناکرێت. لەبەر ئەوەی دەیانەوێت ئەم تەڵە، لابراتواری شێواندنی سیمای کورد، ویترینی شێواندنی کولتوور، ئەخلاق و بەزەیی کورد و مەقاشی پچڕاندنی ھیوای کورد بەردەوام لە دەستیان بمێنێیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە