لە سەرەتای مەسەلەی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت، مشتومڕێكی توند هەبو كە ئەم بەشداریە بە خێروبێر بۆ گۆڕان ئەشكێتەوە و یەكێتی و پارتیش ناچار ئەبن وەك گۆڕان خەریكی چاكسازی بن، یان ئەمجارەش وەك خولی پێشو هەندێ مەسڵەحەتچی وەك رێباز حەملان لەسەر حسابی گۆرانخوازان ئەچنە ناودەسەڵات و ئەبنە پارتی و هەم عەیبەش لۆ بزوتنەوەكە؟ هەڵسەنگاندنی ئاستی سەركەوتن و شكستی ئەم مەسەلەیە بۆ جەماوەر ئەهێڵمەوە، ئەوەی جێگەی سەیروسەمەرەیە میدیای گۆڕانە كە لە سەردەمی كاك نەوشیرواندا وەك تۆپخانە گەندەڵكارانی ئەكوتا و كونە...