کارنامەی بارزانی بە قەڵەمی دوکتور قاسملو
Friday, 04/02/2022, 20:16
مەسعود بارزانی لە کتێبی «بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد» بەرگی چوارەم (١٩٩٠-١٩٧٥) هێرشێکی توندی کردۆتە سەر دوکتور قاسملو. بە جاسوسی بۆ ڕژێمی بەعسی تۆمەتبار کردوە.
دوکتور قاسملو لە ژیان دا نەماوە تا بەرگری لە خۆی بکات. بەڵام ساڵی ١٩٨١ بە هاوکاری مەلا عەبدوڵای حەسەن زادە لە سەر بنەماڵەی بارزانی کتێبێکی چکۆڵەی نوسیوە.
وا باشە هەر کوردێک ئەم کتێبە بخوێنێتەوە. لە سەر ڕاست و ناڕاستی تۆمەتەکانی ئەم دوو لایەنە با خوێنەر خۆی داوەری بکات.
لێرە دا هەر دوو فایلی وێنەی ماک(سەرچاوە) و پی،دی،ئێفی ڕونوسی کتێبەکە دەخەینە بەر دەست خوێنەران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست