Wednesday, 28/10/2020, 19:06
[1] - مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی
پێش ئەوەی بێنە
سەر ئەو باسە پێویستە بگوترێ دووساڵ و نیو پێش ئێستا کاتێک مەلا مستەفا بارزانی لە
ئەمریکا و لە ماڵی دۆستە خۆشەویستەکانی مرد. لەگەڵ ئەوەی وەک لە پێشەوە باسمان کرد
لە ئێران و بە تایبەتی کوردستان دا بیروباوەڕی دژی قیادە زۆر بە هێز بوو حیزبی
ئێمە موافەقەتی کرد کە جەنازەی بارزانی بێتەوە شنویە بە خاک بسپێردرێ.
لە ڕۆژی ناشتنی
تەرمی بارزانیش دا خەڵکی بەپەڕەفی شنۆیە زۆر پیاوانە میوانداری دەیان هەزارکوردی
عێراقی و ئێرانی یان کرد کە هاتبوونە سەر قەبران. ئەندامانی حیزبی ئێمەش هەمو جۆرە
خزمەت و هاوکاری یەکیان بۆ ناشتنی تەرمی بارزانی بەکار هێنا.
دیارە بۆ ئێمە
تا ئێستاش ڕوون نەبوو کاتێک بارزانی کە لە ئەمریکا مردوە و حکوومەتی عێراقیش بە
ڕەسمی ڕێگای داوە بیبەنەوە لە عێراق بی نێژن چۆنە کە لە نێو ئەو جێگایەی لێ مردوە
و ئەو جێگایەی لە دایک بووە جێگایەک و وڵاتێکی دیکە بۆ ناشتنی تەرمەکەی
هەڵدەبژێرن. ئەگەر مەبست ئەوەبێ کە گویا وەختێک بیبەنەوە عێراق خۆ ئەگەر لە
ئەمریکاش نێژرابایە ئیمکانی ئەو کارە هەر هەبوو. کێ دەزانێ دارودەستەی بارزانی هەر
ئەو دەم بویە یان تەرمی بارزانی نەهێناوەتەوە ئێران کەلە ڕۆژێکی پێویست دا
شانۆسازی یەکی وەک ئەمساڵ بکەن و بیکەنە بیانووی پەلامار بۆ سەر خەڵکی کوردستانی
ئێران . لەوانەشە ئەو وەخت شتی وایان بە نیازدا نەهاتبێ بەڵام تازە دەستیان لەوە
هەڵگرتبێ جارێکی دیکە بچنەوە عێراق و بۆیە بیانەوەێ گڵکۆی بارزانی لە نزیک خۆیان
بێ و هەر وەختیش ویستیان بە هۆی ئەوەوە پەنابەرەکانی کوردی عێراق لەدەوری خۆیان
کۆبکەنەوە.
بەهەر حاڵ بێنە سەر باسەکە. رۆژی دەی پووشپەڕی ئەم ساڵ لە شنۆوە خەبەر بە بەڕێوەبەەرایەتی حیزبی ئێمە گەیشت کە تاقمێکی خۆ فرۆش و خوانەناش بەشەو گڵکۆی مەلا مستەفا بارزانی یان داوەتەوە تەرمەکەیان دزیوە. بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە زۆر بەو خەبەرە ناڕەحەت بوو و بەڕەسمی لە دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئئەو تاوانەی وەک کردەوەیەکی دژی ئینسانی و دژی ئیسلامی مەحکووم کرد. بە خۆش یەوە هەر ئەو رۆژە خەبەر گەیشت کە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و بە حورمەتەوە تەسلیمی بنەماڵەکەیان کراوەتەوە. دیسانیش کۆمیتەی ناوەندی بڕیاری دا کە لەو کارەساتە بکۆڵێتەوە و تێ بکۆشێ ئەو تاوانبارانە بدۆزێتەوە بە سزای خۆیان بگەیەنێ. لەو بارەوە ڕێنوێنی و دەستووری پێویست بە کۆمیتەی شارستانی حیزب لە ناوچەی شنۆیەش درا.
بەڵام زۆر بە سەر سوڕمانەوە دیتمان دارودەستەی قیادە و لە سەرووی هەموویانەوە مەسعود بارزانی کە گویا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە زۆر پێتانە و بێشەرمانە دەستیان کرد بە بەیاننامە دەرکردن و درۆ و بوختان هەڵبەستن بۆ حیزبی ئێمە کە گویا دزرانی تەرمی بارزانی بە ئاگاداری و دەستووری حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە. هەر بە دوای ئەو درۆ و دەلەسەیەش دا بە ڕەسمی هەڕەشەیان کرد کە ئەو کارە بێ سزا ناچێ و یان روحیان لەبەر دانابێ یان قینی دڵیان بە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەڕێژن. رادیۆ شڕەکەشیان کە بە ئیمکانی ڕیژێمی کۆنەپەرستی خومەینی لە مەرگەوەری ناوچەی ورمێ دامەزراوە لێکدا لێکدا دەستی کرد بەبڵاو کردنەوەی تۆمەت و بوختانی بێشەرمانە لە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی میللی دیموکراتیکی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.
تەنیا جوابی
ئێمە بۆ ئەو هەمو درۆ و دەلەسەیەی بەکرێگیراوانی ئیمپریالیزم ئەوەندە بوو کە لە
ڕادیۆ دەنگی کوردستانەوە ڕامان گەیاند ئێمە دەرهێنانی تەرمی بارزانی جارێکی دیکە
مەحکووم دەکەین و بە هەموو توانامانەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکان تێدەکۆشین.
بەڵام ئەگەر هێندێک کەس بیانەوێ ئەو ڕووداوە بکەنە بیانوو بۆ ئاژاوە نانەوە لە
ناوچەی شنۆ و ورمێ دەبێ بزانن کە لەگەڵ هێزی یەکگرتووی شەش میلیون کوردی ئێرانی
بەرە و ڕوو دەبن.
پاش نیو بژی
کردنی هێندێک لە هێزە سیاسی یەکانی کوردستان لە سەر داواو و پێشنیاری ماڵی بارزانی
! بڕیاردرا کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لە نوێنەرانی حیزبی ئێمە و قیادە و ئەوهێزە
کوردستانی یانە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە پێک بێ. کەچی کاتێک ئەو کۆمسیۆنە لە
شنۆیە کۆبووەوە ، هیچ نوێنەرێک لەلایەن قیادەوە نەهات.کاتێک نوێنەرانی حیزبی ئێمە
هۆی نەهاتنەکەی پرسیبوو برایانی کوردستانی گوتبوویان کە قیادە پێ خۆش بوە ئەمجارە
تەنیا ئێمە بێن و بۆ جاری دووهەم ئەوانیش نوێنەری خۆیان بنێرن.
هەر ئەو دەم
نوێنەری حیزبی ئێمە بە نوێنەری هێزە کوردستانی یەکانی گوتبوو کە ئەو هەڕەشە و
گوڕەشەی بارزانی یەکان دەیکەن و ئەوە کە حازرنین بێنە لای ئێمە و لە کۆمسیۆن دا
بەشداربن ئەو فکرە بۆ ئێمە دێنێتە پێش کە ئەو کارە دەستی خۆیان کراوە.
چونکە
ئێمە ئەگەر بمانەوێ شەڕ بە قیادە بفرۆشین پێویستمان بەو جۆرە کارە دژی ئینسانی
یانە نیە. ئەوان زۆر تاوانیان دەرهەقی ئێمە کردووە کە ئەگەر بمانەویستایە شەڕیان
لەگەڵ بکەین دەبوو لەسەریان وەدەنگ بێین. بەڵام وادیارە ئەوان دەیانەوێ شەڕێک بە
ئێمە بفرۆشن و ئەو شانۆیەشیان بۆ ساز کردوە کە هەستی هێندێ لە برا کوردە عێراقی
یەکان لە دژی ئێمە هان بدەن.
پاشان
نوێنەرانی هێزە کوردستانی یەکان گوتبوویان کە ئێستا قیادە ئەو توند و تیژی یەی
نەماوە و زیاتر بە شێوەیەکی سیاسی و ئووسووڵی بۆ مەسەلەکە دەچێ و لەوانەشە بۆ جاری
دووهەم حەتمەن نوێنەری خۆی بنێرێ.
هەڵبەتە ئێمە زۆرمان پێ خۆش بوو کە قیادە ڕێگای ئەقڵ و مەنتیقی گرتبێ و ئامادە بێ پێکەوە تاوانبارانی ئەو کارەساتە بدۆزینەوە. کەچی بەداخەوە دەرکەوت کە بەو جۆرە ویستویانە براکانی نوێنەری هێزە سیاسی یەکانی کوردستانیش فریو بدەن و لەبن پەردەوە خۆیان بۆ پێلانی شەیتانی خۆیان ئامادە بکەن.
لێکۆڵینەوە
لەمەسەلەی دزرانی جەنازەی بارزانی هێندێک شتی سەرنج راکێشی خستە ڕوو جارێ تەرمی
بارزانی تەنیا بیست میتر دوورتر لە قەبرەکەی بە ساغ و سڵامەتی دۆزرابووە.
ئەمجار دەرکەوت کابرایەک بە ناوی ڕحیم میران کە لەلایەن ماڵی بارزانەوە ئاگاداری گۆڕستانەکەی پێ سپێراوە سێ چوار مانگ بووە بەو نێوەدا نەهاتوە. تەنیا ڕۆژی پێش ئەو ڕووداوە پەیدابووە و پیاوێکی بەکرێ گرتوە کە سبەینێ بێ گیای سەر گۆڕی بارزانی بدروی. بۆ بەیانیش پێش دنیا ڕووناک بوون هەر ئەو کابرایە چوتە لای باوکی کرێکارەکە و گوتوویە با کوڕەکەت نەیە چونکە جەنازەی بارزانی دزراوە.
دوای ئەو شانۆسازیە ڕەحیم میران چوتە مەرگەورە خەبەری بە بارزانی یەکان داوە. بەڵام لە ڕێگا تووشی هەرکەس بووە گوتویە دەچمە ورمێ و کاتێک هاتوتەوە شنۆیش وای نیشان داوە کە ئاگای لە دزرانی تەرمی بارزانی نیە. پاشانیش هەڵاتوە و چوتە لای مەسعود بارزانی و ئێستاش کە ئێستایە لە باوەشی خۆیان گرتوە نەیان هێشتوە بێتەوە شنۆیە کە تەحقیقی لێ بکرێ.
بەڵام
ڕووداوەکانی دواتر هێندی شتی تازەشیان دەرخست. جاری دەرکەوت کە کوڕانی بارزانی بۆ
بردنە پێشی پیلانی دژی گەلی خۆیان زۆریان لەو ڕووداوە کەڵکی خراپ وەرگرتوە. ئەوان
هێندی لە کوردە پەنابەرە عێراقی یەکانیان بەو جۆرە لە دەوری خۆیان کۆکردوەتەوە و
لەدژی خەڵکی کوردستانی ئێران و بە تایبەتی حیزبی ئێمە هانیان داون.
... نەخشەی هێرش بۆ سەر ناوچەکانی مەرگەور و تەرگەورە و دە.... و شنۆیان کێشاوە. ئەوە بوو کە بەکەڵک وەرگرتن لە دڵپاکی ئێمە و بە ئاگاداری لەو ڕاستی یە کە پێشمەرگە خۆی بۆ شەڕێکی وا ئامادە نەکردوە پێش جاش و پاسدار و ئەرتەشی ئێران و بە کوشتدانی دەیان کەس لە کوردە- هەڵخەڵەتاوەکانی عێراق لە پشتەوە خەنجەریان لە گەلی کور دا. ناوچەی مەرگەوەر و شنۆیان لەدەستی پێشمەرگە دەرهێنا و دیانە دەستی دوژمنی فاشیست و کۆنەپەرستی گەلی کورد.
بەڵام دوای ئەو خیانەتەی قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە. بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت مانگیان لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست