کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بەڕێز سەرۆكی هەرێم

Thursday, 14/07/2011, 12:00


بۆ بەڕێز سەرۆكی هەرێم
جەنابتان چەندین جار لە وتەكانتاندا داوای دەست نیشان كردنی كەسانی گەندەڵتان كردووە بۆ بەدواداچوون و لیپرسینەوەیان بۆیە بە پێویستی دەزانم ناوی دوو كەسی گەندەلأ بخەمە بەر چاوی بەڕێزتان كە لە سەر لیستی پارتی حیساب دەكرێن كە حوسین كەلاری قایمقامی دەشتی هەولێر و رەفعت عبده سەرۆكی شارەوانی بنەسڵاوەن كە چەندین ساڵە بكوژ و ببڕ كەوتوونەتە گیانی خەڵكی ئەم شارۆچكەیە و لە سەر حیسابی خەڵكی رەش و رووتی بنەسڵاوە بوونەتە خاوەنی ماڵ و سامانێكی خەیاڵی كە ئەگەر لەو پۆستانە نەبوونایە بە خەویش نەیاندەبینی. حوسین كەلاری كە بە حیساب چاوی حكومەتە لەم شارۆچكەیە جگە لە دزینی مالأ و سامانێكی زۆر بەردەوام خەریكی مێبازیی و كاری بەدڕەوشتییە و خاوەنی چەندین بەنزینخانە و كارگە و دەیان پارچە زەوییە، ئەگەر راوڕووتی نەكردبێ بە كام مووچە دەبێتە خاوەنی ئەم سامانە وەك عەرەب دەڵێن (حامیها حرامیها) . رەفعت عبدەی شارەوانیش بەر لەوەى ئەو پۆستە وەربگرێ لە سامانی دنیا خاوەنی هیچ بوو بەڵام جەنابیان ئیستا بە هەمان شێوە خاوەنی سامانێكی زۆرە لە خانوو و زەوی و بەنزینخانە و سیارات و...ئەم جەنابە خاوەن بڕوانامەی سێی ناوەندییە و بە هیچ شێوەیەك شیاو نیە بۆ ئەم پۆستە و باشتر وایە كەسانی ئەندازیار ئەم پۆستە وەربگرن. یەكێك لە ئیبداعاتی ئەم سەرۆك شارەوانییە ئەوەیە زبڵخانەیەكی لە سەرووی بنەسڵاوە داناوە و هەر چەند رۆژ جارێك ئاگری تێ بەردەدا و بۆنی چی پیسی و زبلأ و خاشاكە رەوانەى ناو ماڵەكانی خەڵكی دەكات و بەم هاوینە گەرمە موبەڕیدەش یەكسەر سەحبی دەكات بۆ ناو ماڵی خەڵك و دەبێتە هۆی ئەوەى خەڵك لە ناو ماڵی خوشیاندا لە بەر نەزانی ئەم جەنابە نەتوانن بحەسێنەوە و چەندین جار خەڵك لە قایمقامیەت و رۆژنامەكان لەم بارەیەوە سكاڵایان كردووە بەڵام كەس گوێیان لێ ناگرێت.
بەراستی ئەم دوو كەسە لە ماوەی زیاتر لە حەوت سالأ كاركردنیان لەوێ نەیانتوانیوە هیچ كارێكی گرنگ و بەرچاو بۆ ئەو شارۆچكەیە بكەن(ئەگەر بتوانین پێی بڵێین شارۆچكە چونكە لە راستیدا گوندێكی گەورەیە) .
جەنابتان كە سەرۆكی ئەم هەرێمەن بێ زەحمەت بە خۆتان یا نوێنەرێكتان ئەم شارۆچكەیە بە سەر بكەنەوە و گوێ لە دەردی دڵی ئەم خەڵكە هەژار و چەوساوەیە بگرن و رازی مەبن چیدیكە خەڵكانێكی بێ توانا و داوێن پیس تەمسیلی ئێوە بكەن لە ناو خەڵكدا . من بۆ خۆم لەو گوندە بە ناو شارە دانانیشم بەڵام بە هۆی هەندێك برادەر و پیوەندیی خۆم ئاشنای بەشێك لە موعانات و كێشەكانی بنەسڵاوەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە