نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تكایە بیخوێنەوە !
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
هاوڵاتیهک
بەرێز كاك نێچیر بەدەر لە هەموو شتێك تكایە بۆچی رۆژێك نەمانبیست وەزیرێك سەرزەنشت بكرێت یان بە ئاشكرا لابدرێت ، یان خانەنشین بكرێت ؟ ئایا لەبەرئەوەیە هەموو وەزیرەكان خەڵكانی حیزبین و ترسی دەست لەكاركێشانەوەیان لێدەكرێت ، ئایا ترسی ئەوەیان هەیە ئەملاولا بكەن و دەست بكەنە تەكەتول ؟ یان كەسی شیاو نیە بخرێتە جێگەیان ؟ سیقە بە كەس ناكرێت پۆستێكی بەو شێوە بەرزە بگرێتە دەست گەر ماندوو نەبوبێت و كاتی خۆی لە دەرەوە پێشمەرگە نەبوبێت ؟ بۆ دەبێت ئاستە بەرزەكانی وەزیفی تەنها بۆ شێشمەرگەی كۆن و مەسئولەكانی دەرەوە بێت ؟ ئەو خەڵكانەی ئەمڕۆ وەزیرن یان جێگر یان بەرپرسی بەرزن لە شوێنە گرنگەكاندا هەموو خەڵكانێكن كاتی خۆشی لە دەرەوە هەر شت بوون و بەرپرسیارێتیان هەبووە ؟ بۆ دەبێت هەلی گرتنە دەستی پلەو پایە بەرزەكان تەنها بۆ ئەندامانی بەرزی حیزبی بێت ؟ ئایا بەرێزتان دەزانن كە ئەو وەزیرانە بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی حیزبیشیان هەیە سەری گا بكەن بە (...) كەرەوە كەسێك ناوێرێت پێیان بڵێت سەروی چاوتان برۆیە ؟ ئایا دەزانیت كە زۆرێك لەو بەرێزانە بە وەزیر و پارێزگار و بەرپرسانی تر هەموو ئەو پۆستانەیان قۆرخ كردووە بۆ كاری تایبەتی و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیی و خانەوادەكەی تەنانەت بە ئوتومبێلەكانی فەرمانگەكانیانیشەوە ؟ ئایا دەزانیت هەموو یەكی چەندین كەسی خانەوادەكەی لەسەر حساب و میلاكی فەرمانگەكەی یان پۆستەكەی دامەزراندووە لە پشتی پەردەوە و كەس نازانێت كێن و چ كارەن تەنها وەك شەبەحێك مووچەكانیان یان بۆ دەنێردرێتە ماڵەوە یان سەری مانگان وەك كارگ و قارچك هەڵدەتۆقن و مووچەكان وەردەگرن و وەك خوێ دەتوێنەوە تا سەری مانگی داهاتوو ؟ ئاخر كاك نێچیر خەڵكی كوردستان كە مافی ئەوەی پێداویت سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بیت و لە كارەكانت تا رادەیەك رازییە ئەوەیە كە لە ئیشەكانتا جدیانە دەردەكەویت و كاتێك دەدوێیت مافپەروەرانە بیر دەكەیتەوە ، كوا ئەو دادە ؟ كوا ئەو مافانە ؟ بۆ ناپرسیتەوە ئەو بەرپرسە حكومیانە بۆ وادەكەن ؟ ئەم هەموو داهات و پارەیە چی لێ دەكەن ؟ بۆ یاسای (من این لك) جی بەجێ ناكەیت ؟ بڕوا بكە بەو یاسایە زۆرێك لەو بەڕێزانە دەدرێنە دادگا و ئەوكات دەزانیت ئەمانە كێن و چین ؟ تكات لێ دەكەین بە زەردەخەنەكانیان و پێكەنینەكانیان و تەوازوعەكانیان تێ مەكەوە كاتێك لەدەورت لەسەر مێزی كۆبونەوەكان دادەنیشن ! بڕوا بكە هیچیان لە ئاست ئەو پۆستانەدا نین كە دراوەتە دەستیان و كەوتونەتە تەخشان و پەخشانی كارەكان و داهاتەكانی ، كاك نێچیر دەزانیت كە باس لە گەندەڵی حكومەت دەكرێت هۆكارەكەی ئەو بەڕێزانەن ؟؟ خۆ بە تەنها هەر تۆ بەرپرس نیت لە دیارنەمانی داهاتەكان و بە هەدەردانی تواناو سامانەكان ؟ نەخێر هەمووی هەڵە و نەزانی ئەو كەسانەیە كە بەناو بونەتە بەرپرس و وەزیر و بەڕێوەبەر ! ئایا بەرێزتان دەزانن كەئەو كەسانە ناهێڵن جگە لە خۆیان كەسێكی شیاوی خاوەن بڕوانامە و شارەزا سەركەوێت بۆ هیچ پۆستێك و ئامادەنین پشتگیری هیچ كەسێك بكەن و بەرزی بكەنەوە بۆ ئەوەی رۆژێك نەیەت و بخرێتە شوێنی ، یان بەهۆی شارەزایی و سەلیقەیی و ویژدانی ئەو كەسەوە پۆخڵی ئەم دەركەوێت ! من تەنها نمونەیەكی بچوكی وەزارەتی ناوخۆت دەدەمێ ، لە وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەى سلێمانی كەسێك بەناوی (مامۆستا جەلال) بۆتە بریكاری وەزیر كە دەڵێن پێش هەموو شتێك لەبەر خاتری شەهیدەكەی برای ئەو پۆستەی پێدراوە ، پاشان من تەحەدا دەكەم بەڕێزتان ئیستفسارێك بكەن بزانن لەوەتەی ئەو كەسە ئەو پۆستەی دراوەتێ چ كارێكی باشی بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە ؟ بپرسە بزانە داهاتی تایبەتی خۆی و رەسیدی بانكی پێش ئەو پلەیە چەند بووە ؟ بزانە چەندین جۆر ئوتومبێلی هەبووە ؟ ئەوەش ناكرێت بزانە لە سلێمانیدا و بە هەولێریشەوە و ئەوەی رۆژێك كارێكی كەوتبێتە ئەم مامۆستا جەلالە چی دەڵێت ئەوە هیچ كە وەزارەتی ناوخۆی كوشت ، چەندین جار لە كوردستان پۆست و شوێنەكانی تریش چەندین راستی لەسەر ئەم كابرایە نوسرا نامەی تایبەتی بۆ كاك عوسمانی حاجی محمودیش نێردرا كە چارەسەرێكی ئەو برادەرە بۆخاتری خوێنی شەهیدان و كوردستان بەڵام ئەفسوس هیچ وەڵامێك نیەو مامۆستاش مەگەر خواو وەزارەتی ناوخۆ و ئەوانەی بەدەستیەوە چەشتویانە بزانن چیە و كێیە ؟؟ شتێكی تریش سەبارەت بە پاداشتی ئەفسەران تەنها (50.000) دەبەسترێت بۆیان ئەویش دوای (3 4) مانگ وەریدەگرن ، جل و بەرگیان لە رێگەی مامۆستا جەلالەوە هەرزانترین و بێ كەڵكترین قوماش دەست نیشان دەكرێت بەڵام بە نرخی باشترین و نایابترین جۆرەكانی قوماش لەسەر وەزارەت حسابی دەكات و گروپی بەڕێوەبردنی تایبەتی هەیە لە وەزارەت بۆ ئەم جۆرە كارانە ! سەبارەت بە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران بە مافی خۆشیان نزیكەی (3 4) مانگی بەسەردا تێدەپەڕێت ئەوسا بڕیارەكە دەگاتەوە ؟ بۆچی ئەوە گەر بەرزكردنەوەی خۆیان بێت ئەو وەزیرانە یان هەر كەسێك بێت دەست دەكات بە گازندە و گلەی و دەچێتەوە ماڵەوە و مان دەگرێت بەڵام ئەوانەی لە پلە نزمەكانی خوارەوەن حسابی سەگیان بۆ كراوە و نابێت تەنانەت قسەشیان لەسەر شتەكان هەبێت دەنا لادەدرێن نان بڕاو دەكرێن فڕێدەدرێنە شوێنە ناشایستەكان و هەزار و یەك فێڵی یاسایی بۆ دەدۆزنەوە كە دوور نابیت بە تۆمەتی خیانەتی نیشتمانیش بیدەنە دادگا تەنها بۆخاتری ئەوەی لەناو بچێت و رێگرایەتی ئیشە ناشەرعی و نایاساییەكانیان نەكات ! هەیهوو كاك نێچیر چیت بۆ باس بكەم چییی .... بڕوا بكە وەزارەتەكان و پارێزگاكان پڕی مامۆستا جەلال و خراپتریشە بەڵام بۆ ئیجرائات ناكرێت لە دژیان بۆ چەندین ساڵ لەو پلانەدا دەمێننەوە خەڵكی لەوە ناگات و ئەوەشە بێ سیقەیی لای هاوڵاتی دروستكردووە و چاوەڕوانی عیسایەكی رزگاركەرە لەم میحنەتە بێ كۆتایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست