کۆنه چاشێک به نوێنه‌ری ،پ،م،د،ک،قسه‌ده‌کات له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
ڕۆژی 16-3.که ده‌کاته ڕۆژی کاره‌ساتی کیمیا بارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، لۆ یادکردنه‌وه‌و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م کاره‌ساته‌و لۆ ناساندنی ئه‌م ڕۆژه به‌ڕۆژی قڕکردن [جینۆسایدی]ی گه‌لی کورد جه‌ند ڕێکخراوێکی کوردی له هۆڵندا،به‌ئاماده‌بونی150کوردی دانیشتوی ئه‌م ووڵاته هه‌ستان به یادکردنه‌وه کۆبونه‌وه له به‌رده‌م ڕێکخراوی نه‌هێشتنی چه‌کی کۆکوژ. له‌م ڕۆژه‌دا جه‌ند داوایاک پێشکه‌ش به ڕێکخراوی ناوبراوکرد،جه‌ند وتارێک له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه خوێندرانه‌وه،تا ئێره جێگه‌ی ده‌ست خۆشێیه له‌م ڕێکخراو که‌سایه‌تیانه‌ی که هه‌ستاون به‌م کاره پیرۆزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاساینهبوو کۆنه چاشێکی وه‌ک [ئازاد خالید]به نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی دێرین ووتار بخوێنێته‌وه‌و قسه‌بکات،جونکه ئه‌م یاده کاتێک ڕویداوه ئازاد خالید چاشبووهو له‌سه‌نگه‌ری به‌عسیدا بووه،لۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان که‌سێکی له‌ویان دڵسۆزتر ده‌سنه‌که‌وت تا نوێنه‌رایه‌تیان بکات؟ده‌زانن له‌کاتی قسه‌کانی ئازاد خالیدا ئه‌وه‌ی ئازادیان ده‌ناسی دورده‌که‌وتنه‌وه له قسه‌کانی تا گوێان له‌قسه‌ی کۆنه چاشێکنهبیت هه‌ندێک لهئامادهبووهکان کردیانه بۆڵه‌بۆڵ به‌ڵام له‌به‌ر ڕێزی یاده‌که‌و له‌به‌ر ڕێزی پێشمه‌رگه بێده‌نگ بوون،ئه‌وه‌تا کاک علی محمود له ڕاپۆرته‌که‌یدا ناوی ئه‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی بردووه کهوتاریان خوێندۆته‌وه به‌ڵام ده‌ستی خۆشبێت ناوی ئازاد خالیدی نه‌هێناوه.بۆیه پێویسته جۆن له‌سه‌ر درگای یادگاری هه‌ڵه‌بجه نوسراوه بۆ بهعسیاکان نیه بجنه ژوره‌وه،ده‌بێت هه‌وڵبدرێت له‌م یادانه‌دا کۆنهجاشهکان شه‌رمه‌زار بکرێن نه‌ک بکرێنه نوێنه‌ری یادکردنه‌وه‌که،شه‌رمه بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان چاشێک نوێنه‌رایه‌تیان بکات‌و بێده‌نگبن له ئاستی ئه‌م سوکایه‌تیه‌دا،ئه‌گه‌ر هه‌ستی بێدهکهن؟جونکه ناوی پێشمه‌رگه زۆر پیرۆزه به‌ده‌ستی خۆتان قێزه‌ونی مه‌که‌ن،
هه‌زاران سڵاو بۆگیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری کوردستان،شهرمازاربن ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان خیانه‌تیان له گه‌لی کورد کردووه
هاوڵاتیه‌کی به‌شدار بوو له یادی 16-3- له هۆڵندا 18-3-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست