کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهه‌نگ جه‌لال ، بۆگوڵان: با دوژمنان هه‌رفاوڵ بگرن له‌ده‌سه‌ڵات ۰۰۰

Thursday, 14/04/2011, 12:00



له‌ژێر سه‌ردێری میله‌ت کارتی سوور ده‌دات به‌کێ ،نووسه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌ی گوڵانی سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ، دیاره‌ نوسه‌ر هه‌وڵی زۆری داوه‌ که‌بتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بێنێت ، که‌به‌تایبه‌تی باسی ڕووداوه‌کانی دوای ۱۷
شوبات که‌هه‌رسێ حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ ،گۆڕان ویه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ که‌ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێان ده‌کرد وا ده‌رنه‌چوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بووه‌وه‌ ،نوسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌وسێ حزبه‌ وایانکرد که‌خه‌ڵک بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان ،به‌ڵام ئێستا ناتوانن شه‌قام هێوربکه‌نه‌وه‌ وئارام وئاسایش بگه‌ڕینه‌وه‌ شاری سلێمانی ؛ نوسه‌رئه‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ نیه‌ که‌ سیسته‌می چاکسازی هه‌رێم به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات ،به‌لکوئه‌و ئه‌زمونه‌ش له‌ناوئه‌بات، وه‌ئه‌ڵێ گۆڕان فاروق ره‌فیق یان هانداوه‌ و هێناویانه‌ نێو گه‌مه‌سیاسیه‌که‌ ، وه‌هه‌روه‌ها یه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ به‌فیتی وڵاتانی دراوسێ گۆڵیان پێده‌که‌ن وبه‌قه‌ناعه‌تی نوسه‌ر ئه‌گه‌رئه‌و حزبه ئیسلامیانه‌ حوکم بگرنه‌ده‌ست له‌بن لادن و مه‌لاکرێکار به‌کرده‌وه‌ خراپترن ۰

شتێکی غه‌ریب نیه‌ ڕۆژنامه‌نوسێک به‌کرێ و موچه‌ دۆلار بۆحزبێکی بنه‌ماڵه‌یی عه‌شایری ، که‌مێژووی سیاسیه‌که‌ی هه‌مووی شکه‌ستی و دۆڕاندن بێ وبه هه‌ڵبژاردنێکی ساخته‌و قولاپی حوکمی به‌ده‌ست هێنابێ وخاوه‌نی ئاشبه‌تاڵ و ۳۱ی ئاب بێ له‌شه‌ڕی کوردکوژیو
خیانه‌ت پسپۆڕ بێ بڕوای به‌ شۆڕشی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نه‌بێ ، ڕۆژنامه‌ کوژ بێ ،بڕوای به‌چاکسازی و گۆڕانکاری نه‌بێ دزوگه‌نده‌ڵ بێ ، ملکه‌چی داگیرکه‌ران بێ و بڕوای به‌خۆپێشاندان نه‌بێ و سه‌خڵه‌ت بێ ، له‌شێوه‌ی قه‌زافی وبه‌شارئه‌سه‌د بێت،
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نووسه‌ری ئاوای ده‌بێت۰۰۰

باوه‌ڕ ناکه‌م له‌و هه‌زار پیاوه‌ جامانه‌ سووره‌ی که‌مه‌سعود بارزانی له‌ کۆنگره‌ی ۱۳ی حزبه‌که‌ی باسی کرد و وه‌به‌هه‌موو که‌سه‌کانی ناو پارتی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی وکادیرو نوسه‌ره‌کانی هه‌مووی ،هێشتا ناتوانین به‌رابه‌ریکه‌ین له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز و توێژه‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ فاروق ڕه‌فیق ی بێگه‌رد ؛
وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناتوانن چیتر فێڵ وخۆڵ بکه‌نه‌چاوی هاوڵاتیان چونکه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵک کاغه‌زی سپی ده‌خوێننه‌وه‌ و بڕوا به‌ ده‌سڵاتێکی دزوگه‌نده‌ڵ ناکه‌ن، وه‌مۆدێلی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ نه‌ماوه‌ له‌دونیا وناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕات؛



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە