زانیای بۆ گەشتیارانی کورد، تکایە ئاگادر بن - کۆمپانیای ڤاکین ئیفلاسی کرد، ئەمستەردام یەیرلاینیش وەستینرا
Monday, 07/11/2011, 12:00
کۆمپانیای ڤاکین ئیفلاسی کرد، ئەمستەردام یەیرلاینیش وەستینرا
ڤاکین ئەو کۆمپانیا یۆنانی کوردییە بوو، کە بەخراپترین کۆمپانایی فرۆکەوانی ناوی دەرکردبوو، لەلایەن چەند مافیایەکی یۆنان و چەند کوردێکی گەندەڵەوە بەرێووە دەبرا
زۆربەی ئەو کوردانەی لەهەندارانەوە بەم کۆمپانیا دەگەرانەوە، نارازی بوون لە کۆمپانیاکە، خزمەتگوزاری زۆر خراپ بوو، هەرگیز لەکاتیخۆیدا نەدەفری، زۆرجار گەشتەکان کانسڵ دەکرایەوەو نەفەرەکان سەرگەردان دەبوون، ئەمە سەرەرای ئەوەی کوالیتی تەیارەکان زۆر خراپ بوو.
ئەم کۆمپانیایە پارەیەکی زۆری نوسینگەی تکیت فرۆشتەناکی بردووە، نوسینگە هەیە لەئەوروپا زیاتر لە ١٠٠ هەزار یورۆ کەوتۆتە لای ڤاکینەوە. بەپێی هەندێک زانیاری کۆمپانیاکە زیاتر لە دوو ملیۆن یورۆی نوسینگەکانی تکیت فرۆشتنی بردووە.
ئەمەش چەند کەسێک تاوانبارن، یەکێک لەوانە کوردەو لەشاری هەولێرەو خاوەن کۆمپانیان (میران ئەڤەیەشن)ە.
کۆمپانایای ڤاکین گەشتەکانی لەبەینی ستۆکهۆڵم، ئەمستەردام، فرانکفۆرت و مانچستەرەوە بۆ کوردساتن ئەنجام دەدا.
دوای ئیفلاسکردنی ئەم کۆمپانیایە، کۆمپانیایەکی کوردی دیکە لەهەولێر رێکەوتن نامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای (ئەمستەردا ئەیرلانس)دا ئیمزاکردوەو لە ٣٠/١٠ یەکەم گەشت ئەنجامدرا. بەڵام بەپێی هەواڵێکی رۆژنامە هۆڵەندیەکان ئەم کۆمپانیایەش لەبەر نەبوونی هەندێک شەرتومەرج کەلەلایەن حکومەتی هۆڵەندیەوە بۆی دیاری کراوە، کۆمپانیاکە ئێستا راگیردراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست