کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆکرات، سه‌رده‌شت ، ئه‌سیناو هه‌ولێریان جێ نه‌هێشت ، له‌ژێرهه‌ڕه‌شه‌ی په‌رداغی ژه‌هروگوله‌ی ده‌سه‌ڵات

Thursday, 05/05/2011, 12:00







بلیمه‌تی له‌ ئه‌سینای دێریندا خه‌ڵاتێکی ژه‌هراوی و ترسناک بوو ،
به‌دوای حکوومه‌تێکی دیکتاتۆری شۆڕشێک ڕوویداوه‌ و هه‌نگاوه‌کانی دژه‌ شۆڕش ،حکومه‌تێکی هێناوه‌ته‌ سه‌رکار که‌ سیاسه‌تمه‌داری خۆپه‌رست حوکمی لێ ده‌که‌ن نه‌ک خه‌ڵکانی ژیر؛
سۆکرات : من له‌هه‌موو جێگایه‌ک ئه‌وه‌م وه‌بیر فه‌رمانڕه‌وایان هێناوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وان ده‌بێت رێورسمی وڵاتداری فێربن ؛
سۆکرات نه‌ک هه‌رله‌کرده‌ی خۆی په‌شێمان نه‌بووه‌ و داوای به‌خشینی نه‌کردووه‌ ، به‌ڵکو به‌وپه‌ڕی سه‌رسه‌ختییه‌وه‌ داکۆکی له‌خۆی کردووه‌ و هیچ جۆرێک سازشی نه‌کردووه‌ ؛
سه‌رده‌شت : نه‌باکم به‌مردنه‌ و نه‌ئازاردان له‌ چاوه‌ڕوانی کۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌که‌مم تادیداری بکوژه‌کانی خۆم بکه‌م ، دوعاش ده‌که‌م مردنێکی تراژیدام پێببه‌خشن که‌شایسته‌ی ژیانه‌ تراژیدیاکه‌م بێت ؛
ڕوخساری سۆکرات ، چاوانی ژیرو به‌زه‌یی ئامێز، لێوی ئه‌ستورو زه‌رده‌خه‌نه‌ی دۆستانه‌ ؛ وه‌له‌هه‌مان کات ڕوخساری شه‌هید سه‌رده‌شت هه‌مان شته‌؛
ده‌سه‌ڵات : سۆکرات تۆمه‌تباره‌ به‌تاوان له‌دژی ده‌سه‌ڵات، یه‌که‌م جار له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌خۆی له‌په‌رستنی خوداوه‌نده‌کانی ئێمه‌ لاده‌دات ، دووه‌م جار به‌هۆی وریاکردنه‌وه‌ی لاوان و هاندانیان دژی ده‌سه‌ڵات ، سزای ئه‌م دووانه‌ش مه‌رگه‌ ۰

سه‌رده‌شت : نه‌ نوێژ بۆخوداکه‌ی ئه‌وانیش ده‌که‌ین ، تابڕۆینه‌ سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی ئه‌وان ،
سه‌رده‌شت : من بۆ ئێوه‌ خۆم ئه‌که‌م به‌قوربانی ، سه‌ریش دانانوێنم ڕاستیه‌کان هه‌ر ئه‌درکێنم من سوته‌مه‌نی میله‌ته‌که‌مم مرۆڤ ئه‌ڕوات به‌ڵام خاک زیندووه‌ ۰

پیره‌مێردێک ده‌ڵێت : من له‌شه‌ڕی دژی سپارته‌کان له‌گه‌ڵ سۆکرات بووم ،خۆڕاگری ئه‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ و موعجیزه‌ ئاسا بوو ۰
سه‌رده‌شت : هه‌رچی بێت من له‌و شاره‌ ناڕۆم و له‌دیداری مردنی خۆم وه‌ستاوم ، تائه‌و شوێنه‌ی ماوین ئه‌بێت قسه‌ بکه‌ین ، له‌وشوێنه‌ش ، که‌ته‌مه‌نمان کۆتاییهات باهاوڕێکه‌م خاڵێکم بۆ دابنێت وبێته‌ سه‌ردێرێکی نوێ و سه‌رله‌نوێ ده‌سپێبکاته‌وه‌

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە