کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی عه‌سکه‌ری : جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ یه‌ک جانتای به‌تاڵ هاتیه‌وه‌ کوردستان ، ئه‌وه‌ دوو جانتا به‌س بڕۆره‌وه‌و وازمان لێ بێنه‌

Tuesday, 17/05/2011, 12:00




ئه‌وه‌ قسه‌ومه‌وقیفی عه‌لی عه‌سکه‌ری بوو به‌رامه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی ، له‌ساڵانی نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاکان هه‌رله‌وکاتانه‌وه‌ و له‌بدایه‌تی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تایه‌کان ئه‌و سێ که‌ڵه‌پیاوه‌ عه‌لی عه‌سکه‌ری ،دکتۆرخالید ،شێخ حوسێن بابه‌شێخ ،زۆرباش که‌سایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی یان هه‌ڵسه‌نگاندبوو ده‌یانزانی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی زیان به‌شۆڕش وڕیزه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت ، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ له‌نده‌ن بووئاگای له‌بزوتنه‌وه‌و شۆڕش نه‌بوو که‌هه‌ڵگیرسا ، ئه‌وقاره‌مانانه‌ بوون که‌بزوتنه‌وه‌یان دروست کردو شۆڕشیان ده‌ستپێکرده‌وه‌ ، جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌هه‌رکوێیه‌ک شۆڕش بکرێ یان تێکیئه‌دا یاخود داگیری ئه‌کات ، جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی به‌شۆڕش هه‌ڵواسیبوو عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید هیچ حسابێکیان بۆجه‌لال نه‌ده‌کرد ، به‌ڵام جه‌لال وه‌ک قیڕو بنێشت پێیانه‌وه‌ نوسابوو ، جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشتبوه‌ ئه‌وباوه‌ڕه‌ی هه‌تاکو عه‌لی عه‌سکه‌ری وهه‌ڤاڵانی مابن ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌و شۆڕش دابگرێ ، ئه‌وه‌ بوو به‌فێڵ وسیاسه‌ته‌ چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کاره‌ساتی هه‌کاری بۆدورست کردن ،له‌هه‌شت سه‌د پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌کیان ڕزگاریان بوو ، عه‌لی عه‌سکه‌ری ودکتۆرخالید وهه‌ڤاڵه‌کانی هه‌مویان کوژران و شه‌هیدکران ، به‌فێڵی تاڵه‌بانی و به‌ده‌ستی سامی عه‌بدلره‌حمانی قیاده‌مۆقه‌ته‌ به‌چه‌کی قوڕس کوژران ،
جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سایه‌تیه‌کی دوو ڕوو زمان لوس بێ مه‌بده‌ئ ، وه‌کو حیمایه‌کانی خۆی باسی ده‌که‌ن له‌هه‌شتاکان له‌یه‌ک ڕۆژ وله‌یه‌ک دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌فدی حکومه‌تی عێڕاق و وه‌فدی حزبی شیوعی و نمایه‌نده‌ی حکومه‌تی ئێران و دکتۆر قاسملۆ دانیشتوه‌ هه‌موو له‌یه‌ک کات ؛ لێره‌ پرسیارێک دێته‌ پێشێ ئایا که‌ساتیه‌کی وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانی به‌و سیاسه‌ته‌ دوڕو وچه‌واشه‌کاریه‌ی ئه‌توانێت مه‌سله‌ نه‌ته‌وه‌یی و پرسی ناسنامه‌ چاره‌سه‌ر بکات ؟
شۆڕش لای جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌کو فابریکه‌و جه‌ماوه‌ر سوته‌مه‌نیه‌و بازرگانی پێوه‌ ده‌کات ، جه‌لال تاڵه‌بانی بڕوای به‌هیچ ده‌نگو ڕه‌نگێک نیه‌ به‌تایبه‌تی که‌ڕه‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌که‌ی بگیرێت ، نه‌له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌نگی ئازادی خوازانی پێ قبوڵ ناکرێت توشی نه‌خۆشی چه‌پڵه‌لێدان بووه‌ ، حه‌زئه‌کات بۆ خیانه‌ته‌کانیشی هه‌رچه‌پڵه‌ی بۆلێبدرێ ؛
۳٤ سی و چوار ساڵ پێش ئه‌مڕۆ شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری داوای له‌جه‌لال تاڵه‌بانی کردووه‌و پێیی گوتوه‌ ،به‌جانتایه‌کی به‌تاڵ هاتیه‌وه‌ کوردستان هائه‌وه‌ دوو جه‌نتا بڕۆو وازمان لێبێنه‌و بگه‌ڕێره‌وه‌ ماڵی خه‌زورانت له‌ له‌نده‌ن .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە