بریارى دامەزراندن 25 هەزار پیشە بەكوێ گەشت ؟ فریودان بو یان بە واقیع جێبەجێ دەكرێت؟
Sunday, 24/04/2011, 12:00
رەنگە زۆربن ئەو كەسانەى بەم بڕیارەى سەرۆكى حكومەتى هەرێم دڵخۆش بوبن ،بە تایبەت ئەوانەى كەوا خاوەن بڕوانامەى زانكۆو پەیمانگاكان بوون ،یان ئەوانەى هەلى كاریان بۆ نەڕەخساوە و بێكارن ،یان ئەوانەن كە بەهۆى نەبوونى تەزكیە و واسیتەى حیزبیەوە بێكارى بوەتە هاوڕێى ڕۆژانەیان،تەنگى پێ هەڵچنبوون ،لە گەڵ دەرچونى ئەم بڕیارەدا هەندێك هیوایان بۆ گەڕایەوە،تا ڕادەیەك بەشێك لەو فشارو گرفت وتەنگەژە دەرونیانەى كە بەهۆى بێكاریەوە ڕووبەڕوى دەبوونەوە بەشێكى كەمى ساڕیژ بوو،گەشبینى تێكەلى بیركردنەوەكانى یان بوویەوە ،دەستخۆشیان دەكرد لە حكومەتەكەیان وهیواى پێشكەوتنیان بۆ دەخواست،بەلام ئەزانن هە موو ئەمانە هەربەدەرچونى بڕیارەكە درووست بون !!!!،پاشان بە هۆى ماوەى دوورو دریژى ئەو بڕیاەو جێ بەجى نەكردنیەوە كە بۆ فریودانى خەڵك دەریان كردبوو ،ئەمجارەیان بیركردنەوەكان گۆران ،ئەو بێ كارانە نەعلەتەیان لە حكومەتەكەیان دەكرد،بێ هیواى ڕووى لە خەونەكانیان كردەوە ڕوو بە ڕِووى تەنگەژەى دەرونى قوڵ بوونەوە،لە نێوان خەونى زۆرو دەرفەتى كەم بۆ بەدێهێنانى ئەو خەونانە ئازاریان دە چەشت، ئەمەش كە تاوانى حكوومەت و دەستەڵات بوون كەوا تاوانێكى بچوكیانە لە تاوانەكانیان كە ماوەى 21ساڵە حكوم دەكەن،بۆ ماوەى 21 ساڵە هەر دەڵێت (ساوام و نازم دەوێ و قەدرم بگرن)لە كاتیك دا ئارەزووى لەوەیە كە (ساواى فەرمانڕەوابێت).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست