کازمی و دکتۆر بەرهەم بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکەن
Tuesday, 11/08/2020, 22:38
بەپێی ئەوزانیاریانەی بەردەستم گەیشتوە دکتۆر بەرهەم و کازمی پێکەوە کار دەکەن بۆ دروست کردنی لیستێکی هاوبەش .
بەرهەم ساڵح خودی یەکێتی سەرپەرشتی دەکات بەتایبەت ئاراس شێخ جەنگی ،بەشێوازێکی زۆر تۆکمەو پلان داڕێژراو کاری بۆ دەکرێت لەلایەن دەزگای زانیاریەوە .
بەشێوازێک دەیانەوێ سەرەنجی دەنگە ناڕازیەکان شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەلای خۆیاندا ڕاکێشن متمانەیان بە حیزبە کوردیەکان نەماوە ، لەو ڕێگایەشەوە یەکێتی لە ئیستاوە چەندین پەیج و ئەکاونتی دروست کردوە بۆ گەورە وێنەکردنی مستەفا کازمی وەک فریاد رەسی عێراق .
سودمەنی یەکەم لەم هاوپەیمانێتیە یەکێتی یە دەنگێکی زۆر بەدەست دێنێ بە قورسایەکی زۆرەوە دەڕواتەوە بەغداد
چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیرو ئەندام پەرلەمانی پێشو ئامادەکراون بۆ بەشداری کردن لەو هاو پەیمانێتیە ،کەناوی چەندکەسایەتیەکیانم بەردەست کەوتوە هێشتا زووە ناوەکانیان بوترێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست