گۆشتەکەی بۆ حیزب ئێسقانەکەی بۆ میللەت
Monday, 10/02/2020, 23:45
کە منداڵ بوین زۆربەمان گوێبیستی ئەم دێڕە بوین
کە باوکمان یان کەسێکمان ئەهاتن بۆ قوتابخانە ئەیان پرسی مامۆستا قوتابیەکەمان چۆنە هارە یان ئاقڵ یان زیرەکە یان تەمبەڵ مامۆستا بی وتایە هارە ئەوە باوکە لە وەڵامدا دەی وت مامۆستا گۆشتەکەی بۆ تۆ ئیسقانەکەی بۆ من
ئینجا کاکە ئیستاش وام دێتە بەر چاو داهاتەکەی بۆ حیزب خەفەتەکەشی بۆ میللەت
سەرچۆپی بۆ نێچیر گاوانی بۆ میللەت
بەقەد سەری ئەو قفلانە حیزب زۆر بون بە پێنج ملیۆن کەسەوە ئەمەریکایەکی زلو زەبەلاح بەس ولایەتێکی بەقەد عێراق دەبێت دوو حیزبی هەیە
ئەم حیزبانەش هەموی بون بە بارگرانی بەسەر میللەتەوە ئینجا کاکە هەڵبژردن بکرێ پەڕۆ بە پەڕۆ دەڵێ برۆ ئەولاوە ناش وێری کراسێک لەبەر بکەی ئەڵێ تۆ لاین گری فڵان حیزبی بۆینباخ دەبەستی ئەلێ تۆ تۆ فلان حیزبی تخوا ئێمە توشی چی بوین
خەڵک لەسەفەر سیاحەتە خەڵکی کوردستانیش لەسەنگەر گواستنەوە ئێکێ بۆ ماڵە گەورەکە یەکێک بۆ ماڵی باو پاپیری یەکێک بۆ گردەکەو یەکێک بۆ گوڵەخان و یەکێ بۆ خورماڵ و یەکێی بۆ هەڵەبجە
دوای ئەوە سەرەی سەهۆڵەکەیە یان توی مەلیک جەماعەتی پارتی بۆ بەردەم لقی چوار تا پالاس و و باخی نالی بچێتە ئەولاتر تێلا دەخوات کاکە ئینجا ئەوەی لەوێیە هەموی پاتری عەیارە بیستو چوارە هیچیان لەمێشکا نیە بێجگە فیشەک و خیانەت یەکێ رەسمی مەلا مچۆی بەدار جگەرەکەوە کەورە کراوە هاوار دەکات تۆ باوکمانی هههه ئەو قسەیە زۆر عەیبە توتتتتت یەکێ ئەڵێ نێچیر یەکێ ئەڵێ ئاسکە کێوی یاعنی سیرە مامز هههه بەزم لەوێ یە خوا دایناوە پاقلەت پێ بێت بی خۆیت بە دیاریانەوە
یەکێتی بەردەم مەڵبەندی یەع نا یەک کاکە لەوێ شەوان لەگەڵ رێزم بۆ هونەرمەندە میلیەکان هەر هونەرمەندەو فوی پیا دەکات یەکێ دەڵێ مامە یەکێ ئەڵێ کۆسرەت یەکێ ئەڵێ شێخ یەکێ ئەڵێ پاڤێڵ یەکێ ئەلێ قوباد یەکێ ئەڵێ دادە ئینجا کاتێک دەزانن مەکتەبی سیاسی لێیان دەبێت بەهەرا لەسەر کەم ناو هێنانیان لە گەعدەکەی شەوانیان
دێنەوە بۆ گردەکە لەوێش بەس برادەرانی گۆڕان لەوێ باو باوی ئەوەیە دژی مەسودە مەترو پەنجا لێدوان بدەی زۆر دەنگ بەرز بکەیتەوەو خەڵک چەپڵەت بۆ لێ دەن یەکێ دەڵێت سەری رەش سپی دەکەینەوە یەکێ دەڵێین لقی چوار دەر دەکەین و یەکێ دەڵێ کابانی ماڵ دابین دەکەین ...
ئینجا برایانی کۆمەڵ ئەچن بۆ پارکی شانەدەر ئەوەیان باشە لەوێ ئاڵای حیزبەکەیان بەرز دەکەنەوە وا دەزانن دەچن بۆ جیهاد برام لێ تێک چوە نازانن هەڵیان دەخەڵەتێنن بۆ دەنگ کۆ کردنەوەیە
کاکە بەزم بەزمی یەکگرتوە ئەزانن ئەچن بۆ کوی بۆ کۆ بونەوە بە برایانی سەر خۆش بڵێن دەزانن هههه ئەو ڕۆژە جەو لە مەشروب خۆرانی بناری گۆیژە تێک دەدەن دەچن بۆ ئەوێ لەجیاتی خواردنەوە وتاری حەماسی دەدەن ئەڵێن ئێمە زۆر عادیلین پێنج بە پێنج تەوزیعی دەکەین
باقی حیزبەکانی تر ئەم جارە نازانین چی رو دەدات ئەوە نەوەی نوێ یە لەوانیە بچێت بۆ دایانگاکان
دیمکراسی و داد پەروەری نیوەیان بۆ لای مەلا کانو نیوەیان بۆ لای عەلمانیەکان سەریشیان لەخۆیان تێک داوە ئەم جارە لەجیاتی کردار شەرتە ئەڵێن لەکاتی هینەکەیا نەتان بینیوم
هیوادارم ئەم حیزبانە هەمویان ببین بە دوبەرە و لەگۆڵ ئەو هەمو سەر ئیشەیەش ببینەوە
ئاکام محمود
لە ناوەڕاستی ئیجەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست