ماوەیەکی کورت ماوە بۆ هەڵبژاردنی بەناو پەرلەمانی کوردستان ، ئەو پەرلەمانەی کە پارتی نادیموکراتو خائنزادەکان زۆر بێشەرمانە لە (٣١) ئابدا پەلکێشی ڕژیمەکەی سەدامی دکتاتۆری کرد، کردیە پێخوستی پۆستاڵی سوپای کیمیاویو ئەنفال ئەو سوپایەی کە لە ساڵی (١٩٦٣ ) بەیانی ژمارە ١٣ بەعسی عەفلەقی جیبەجێ کرد ئەو پەرلەمانەی کە مەسعودی خائنزادە بە بڕیارێکی دیوەخانەکەی دەرگاکەی کڵۆمکرد،هەر بۆیە واقتان ور نەمێنێت ئەو کاتەی بڕیارئەدەن بچن بۆ دەنگدان، کەمێک بە مێژووی ئەو حیزابنەدا بچنەوە، تا بزانن دەنگدان بە خائنان جگە لە...
چەند ڕۆژێکە باس باسی شاخی گۆیژەیە کە گوایە تەخت ئەکرێ و ئەکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبون ، بەندە لەبەر دوریم لە گەندەڵستانەکەی جوت بنەماڵەوە ئاگادار نیم نازانم وردەکاری بابەتەکە چۆنە، بەڵام لەم دورەوە هەست بەوە دەکەم ، گەندەڵیەکە هەرجۆنێک بێت میراتی خیانەتەکانی مام جەلالە، بۆیە ڕێگە بەخۆم ئەدەم ، وەک بیرەوەری...
ئەم نووسینە بۆ دەروێشەکانی تەریقەتی خیانەت و بەرماوەخۆرەکانی نەوەی ئاشبەتاڵچییەکانەرەنگە زۆرمان ئاگاداری ئەوەبین، سلێمانی لە هەندێک رووەوە کلتورێکی جیاواز هەبێت لە شارەکانی تری کوردستان بەتایبەتی باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواش، لێرەدا ئەو مافە بەخۆم نادەم کە سلێمانی بەگەورەتر دابنێم، بەڵکو وەک خەسڵەتیک...
ئەگەر لە مێژووی دورو نزیکی خۆمان بڕوانین لاپەڕە ڕەشەکانی زۆرترن لە لاپەڕە پرشنگدارەکانی ، ئەوە شەرەفنامە لە بەردەستدایەو مێژووی بابانەکان هێشتا کۆن نەبوە،ئەوەندە شەرم هێنەرە مرۆڤ نازانێت چۆن لێی بڕوانێت، ئەمانە هەمویان تا سەدەی نۆزدە بون، بەڵام ئەوەی کە ناوی لێنراوە کوردایەتی لە سەدەی بیستەمدا تۆمارئەکرێت...
هاوینی ساڵی ١٩٦٩ لە جامیعەی بەغداوە بۆ پشوی هاوینە هاتبومەوە بۆ سلێمانی ، هاوڕێیەکم کە بەتەمەن لەمنیش گەورە تر بوو بیستبوم کە لە گۆڤاری ڕزگاری ئیش ئەکات ، هەرچەندە هەردوکمان جەپڕەوانە بیرمان ئەکردەوە ، هەرچەندە ئەو هەندێ جار ئەیوت نابێ (چەپ) کوردبونمان بیربەرێتەوە ، منیش ئێوارەیەک لەسەر جادەی...
سەیرە ماڵباتی بارزانی لەبەر ئەوەی خۆیان کاسەی سەریان بۆشە ، ئەگەر شوڵکێک بکەی بە گوێی ڕاستی هەر کامێکیانا لە گوێی چەپیانەوە دێتە دەرەوە بێ ئەوەی بەر هیچ بکەوێت ، هەر بۆیە هەمو کورد بە بێ مێشک ئەزانن . نێچیری خائین زادە لە حوجرەی کوردستان لە هەولێر ، کە ناوی زانکۆیان لێناوەو هی توتکەکەی خۆیەتی ...
بەڕێزان دوو تا سێ ڕۆژە پرسی ئەو تاڵانیەی مەسروری مەسعود بەرزانی بوە بە سەردێڕو مانشێت و بوە بە دێوە زمەی تۆڕە کۆمەڵایەتیە کان . ئەگەر لێم قبوڵ بفەرمون چەند بۆچونێکی تایبەتم هەیە ، لەسەر ئەو پرسە بە پێویستی ئەزانم وەک کابرایەکی بە ئەزمونو دورە وڵات و ئاوارەو دەربەدەر لە دەست ناشیرینیەکانی سەرجەم ...
منێک کە لە دوای ئاشبەتاڵە ئابڕوبەرەکەی ١٩٧٥بە دیارکراوی لە مانگی نۆی ١٩٧٦ وە سەرم بە کوردستاندا نە کردوەتەوە زۆر بە کەمیش ئاگاداری ڕوداوەکانی ئەو نەگبەتستانە هەم ، لەم دوایەدا بەهۆی تەکنۆلۆژیای ئینتەرنێتو مۆبایلی زیرەکەوە هەندێ جار بە ناچاری هەواڵێک بەرۆکم ئەگرێت ، زۆرجاریش ئەڵێم منێک کە دوربم...
ماویەکە بەشێکی ئەوروپا سەرقاڵی کێشەی کۆچبەرانە ، وەک میدیاکانی جیهانو لۆکاڵیەکانی کاولستانەکەی جوت بنەماڵە باسی ئەکەن ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو کۆچبەرانە کوردنو ، خەڵکی هەرێمی کوردستانن ، ئەوەی مایەی هەڵوێستەیە نە لایەنێک نە پسپۆرێک نە ئەم بەناو زانکۆیانە بیر لەوە ئەکەنەوە بەدواداچونو لێکۆلینەوەیەکی...
ڕەنج سەنگاوی ئەو پێشکەش کارەیە کە تائێستە چەند جارێک جێگۆڕکێی کردوە لە کەناڵەکانی راگەیاندن ، ئەمەیان پەیوەندی بە منەوە نیە لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان من لە کوردستان دورم ، دوهەمیان ئەوەیە ئەوە ئازادی تاکە کەسە ، خۆی ئەتوانێت بژاردەی خۆی هەبێت ، بەڵام ئەوەی من ئەمەوێت لێی بدوێم دوابەرنامەی...
ژەهرەکەش کە هەر خۆیان هاوردەیان کردووە لەوەشدا گەندەڵی و تەزویرکراوە، جا ئەگەر ئەوانە خۆیان نەتۆپێنێت ئیتر مشک چۆن ئەکوژێت؟سی ساڵە چارەنوسی ئەم گەلە کەوتۆتە دەست کۆمەڵێک مافیا و قاچاغچی و چەتە، ئەوەی جێی سەرنج و هەڵوێستەیە نازانین لە کام گۆشە و لەکام دەروازەوە لە گەندەڵی و پیسخۆریی و دزی بڕوانین.سەرۆکی...
ئەکتەرێکی فلمی سێکسی ئیتالی ( کارلا پارکەر ) ئەڵێت ئەمەوێت بچمە سیاسەتەوە بەڵام لەبەر شەرەفو سومعەم ئەترسم (کلیک)------------------وتەی ئەم ژنە ئەکتەرە پۆڕنۆیە، ئەوەندە جوان و بە پێزو پڕ مانایە، پێویستی بەلێکدانەوەیکی فەلسەفیانە و سایکۆلۆژیانە هەیە، تاوەکو تاکی کورد بەرچاوی ڕۆشن بێت ، لەمەڕ...
خەڵکی سلێمانی جاران خانەوادەی موستەفا سەفوەت باش ئەناسن، هەر لەو کاتەوە کە مەڵا حەمدون هەجویەکی خەست و خۆڵی مەلا مستەفای سەفوەت ئەکات، حاجی تۆفیقی پیرەمێردیش بەجوانی لەو بەیتەدا بۆی تەواو دەکات و ئەڵێت: ناوی مستەفای مەلا ڕەسوڵە.................... ئەم دوانە باسی باوکی عیزەدینیان کردوە، ئەمە...