کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژەهرەکەش تەزویر دەرچوو

Tuesday, 02/11/2021, 20:55


ژەهرەکەش کە هەر خۆیان هاوردەیان کردووە لەوەشدا گەندەڵی و تەزویرکراوە، جا ئەگەر ئەوانە خۆیان نەتۆپێنێت ئیتر مشک چۆن ئەکوژێت؟


سی ساڵە چارەنوسی  ئەم گەلە کەوتۆتە دەست کۆمەڵێک مافیا و قاچاغچی و چەتە، ئەوەی جێی سەرنج و هەڵوێستەیە نازانین لە کام گۆشە و لەکام دەروازەوە لە گەندەڵی و پیسخۆریی و دزی بڕوانین.
سەرۆکی دزەکان ... سەرۆکی جەردەکان.... سەرۆکی قاچاغچیەکان... سەرۆکی مافیاکن  مەبەستم لە (سەرۆک حیزبەکان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و  وەرەسەی تاڵەبانی و بەرزانی و نەوشیروان) و هەموو ئەوانەشە  کە ناویان لە خۆیان ناوە سەرۆک، بە سەرۆکی شارەوانیەکان و سەرۆکی لیژنەکان و سەرۆکی دەستەکان و، سەرۆکی سەندیکاکانیش.
ئێواران باسی گەندەڵی ئەکەن بەیانیانیش باسی چاکسازیی وەک ئەوەی ئەم خەڵکە بە مێگەل و بێسەواد بزانن سی ساڵە خەڵک هاوار ئەکات ئەڵی کەرتی پەروەردە داڕما، کەرتی تەندروسی وێرانە، نۆ کابینەتان گۆڕی ئەم چاکسازیە هەر پێنەگەیشت، نازانین قازانی دزان بە چەند ساڵ دێتە جۆش.
 لێرەدا تەنها مەبەستمان لە کواڵێتی ئەو کاڵاو پێداویستیانە کە هاوردەی کوردستانی ئەکەن بۆ ئەوەی بیکەنە کاولستان، ئەم جارە تەنها ئاماژە بە بابەتێک ئەدەین کە پەیوەندی بە کەرتی تەندروستیەوە هەیە، رەنگە ئەوەی لەم مەملەکەتە ئەگوزەرێ لە هیچ کوچەیەکی سەر ئەم هەسارەیە ڕوی نەدابێ،  جا وەرە سەیری ئەمە بکە.. هاوردەی دەرمان بدرێتە دەست، جەردە جەردەکەش نەخوێنەوار بێت، ئەوانەی قسەیان زۆر زلە . لەوانی تر دزتر و گەندەڵ ترن  بە هەموو وەزیرەکانی تەندروستی لە هەر نۆ کابینەکەدا سەیر بکەن دوای دەرچونیان لە وەزارەت سەیری ماڵ وحاڵ و باخ و ڤێلا و ئوتۆمبێل و ژیانیان بکە، کە ماشێن حسابیەکی بچوک بگریت بەدەستەوە لەو ڕۆژەوە بۆیان حساب بکەیت کە خراونەتە قوتابخانەی (خوێندنگە)ی سەرەتایی موچەیان بۆ حساب بکەیت بە موچەی وەزیر، هێشتا ناکەتە ئەوەی ئێستا هەیانە، هەڵبەت دیارە ئەوە چۆن و بەچێ دروست بوە، جا ئێستا دەرئەکەوێت کە  جادوەکە بە سەر جادوگەردا شکایەوە نەک دەرمانەکان خراپترین کواڵێتیە بەڵکو زەهر و قوزەڵقورتەش تەزویر دەرچوو، کوڵێتیەکەی خراپترین جۆر بوو ئەوەتا تاڵەبانی زادە و مەڵا بەختیار و لیستێ ناوی تر بانگەشەی ئەوە ئەکەن کە گوایە ژەهرخوارد کراون،  بەڵام بۆ کەسیان نەتۆپی؟  دیارە ئەوەی قوزەڵقرتیان کرد تەزویر دەرچوو، تەنانەت ژەهرەکەش کولێتیەکەی لە خراپترین جۆر بووە، بۆیە لەناوی نەبردوون، هەر بۆیە کۆمەڵگا ئاگادار ئەکەینەوە هەر کەس ئەیەوێت ژەهری مشک بەکار بهێنێت، جاری با واز بهێنێت، چونکە  ژەهرەکەش ئەو دز و چەتە و خائینانە خواردوویانە، کە هەر خۆیان هاوردەیان کردووە لەبەر ئەوەی لەوەشدا گەندەڵی و تەزویرکراوە، جا ئەگەر ئەوانە نەکوژێت ئیتر مشک چۆن ئەکوژێت!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە