ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی نێرگزی مانگرتوه‌وه/ لندن
Saturday, 05/03/2011, 12:00
گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی نێرگزی مانگرتو
له دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان کوردستانی گرته‌وه، ئێمه‌ش له‌ڕوی دڵسۆزی و خۆ بینینه‌وه‌مان له‌سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدا، دژ به ده‌سه‌ڵاتی زاڵ، پێنج گه‌نج بڕیاری مانگرتنمان له خواردن دا، له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لندن،هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه توانیومانه ،بونیان بخه‌یه‌ن ژێر پرسیار‌و ده‌رگای نوسینگه‌که‌یان دابخه‌ین و کاره‌کانیان ڕابگرین.
دیاره مانگرتنه‌که‌مان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندین داواکاری سیاسی وه‌ک/
1- وه‌ستاندنی ئه‌قڵیه‌تی تفه‌نگ و ڕه‌شه‌کوژی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی کوردستان له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه.
2 هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی دوو حیزبی،ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی که خۆی شه‌رعیه‌تی به کوشتنی خه‌ڵكی کوردستان داوه.
3 به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قه‌یان له خه‌ڵك کردوه‌و ئه‌و که‌سانه‌یشی که فه‌رمانیان پێکردوون.
4-گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی کوردستان، که له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتی و پیاوه‌کانیانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
5- ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌عینو‌انی سه‌رۆکی هه‌رێم،هه‌رچه‌نده له به‌شێک له قسه‌کانی دوێنێیدا ،هه‌ندێ له داواکاریه‌کانی ئێمه‌ی تێدا بوو،به‌ڵام پێمان وانییه به کرداندنی بکات،ئه‌وه‌ی که ئێمه پێداگرین له سه‌ری و مه‌به‌ستمانه ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی نه‌ک قسه به‌خشینه‌وه، که مێژوویه‌که گوێبیستی هه‌زاران شانۆسازی وا بووین.
6- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری میلیشیای حیزبی و دامه‌زراندنی هێزێکی نیزامی ده‌وڵه‌تی.
ته‌واوی ئه‌م داواکاریانه له لایه‌ن زۆرێک که‌سایه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و، زۆرێک له میدیاکان جێگای بایه‌خ بووه، وه به‌وپه‌ڕی پێ‌زانین و سوپاسمانه‌وه ده‌ڵێێن،خه‌ڵكێکی زۆری ڕه‌وه‌ندی کوردی سه‌ردانیان کردوین و به ڕێگای ئیمزا کۆکردنه‌وه هاوپشتیوان و هاوخه‌ممان بوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ئه‌رشیفی خۆماندا پارێزراوه.
له‌م په‌یوه‌نده‌داچاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ"ستیڤن یونگ"وه‌زیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له حکومه‌تی سێبه‌ری به‌ریتانیاو ئه‌ندام په‌ڕله‌مان،ڕاسته‌وخۆ په‌یامی خۆمان له ڕێگای نوێنه‌ره‌که‌مانه‌وه پێداوه‌و، پاش ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی، بڕیاری داوه به دوادا چونی بۆ بکات وپه‌یمانی داوه‌به نوسراو ڕاشکاوانه په‌یامی خۆیمان پێبگه‌یه‌نێته‌وه.
له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه چه‌ندین که‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی حکومی په‌یوه‌ندیان پێوه کردوین، که ته‌نها دوو به‌ڕێزیان به نمونه ده‌هێنینه‌وه وه‌ک به‌ڕێزان " حاکم شێخ له‌تیف و بورهان ڕه‌شید گوڵه" ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان له سه‌ر لیستی گۆڕان، بڕیاریان داوه که په‌یامه‌که‌مان بگه‌یه‌ننه په‌ڕله‌مانی به‌غداو ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌که‌ین.
لێره‌وه به ته‌واوی خه‌ڵكی کوردستان چ له‌ناوه‌وه، یان له ده‌ره‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین ،که ئێمه په‌یامێكی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵكی کوردستان و پشتیوانی کردن له‌داواکانیان، دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ته‌نها به زمانی گوله وه‌ڵامی خه‌ڵك ده‌داته‌وه،ئێمه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆین و، دورو نزیک په‌یوه‌ندیمان به هیچ ده‌سته‌و تاقم وحیزبێكه‌وه نییه‌و ،که‌سیش هه‌قی نییه به ناوی ئێمه‌وه قسه بکات و خاوه‌ندارێتی له ئێمه بکات، ئێمه موڵكی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی کوردستانین بێ هیچ هێمایه‌ک بۆ حیزب و ئادۆلۆژییه جیاجیاکان.
له کۆتایدا ماوه بڵێین، بڕیار وابوو ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه مانگرتن بشکێنین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ی ساز بده‌ین،به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 03/03 /2011 بڕیارمان دا کاتیه‌ن مانگرتنه‌که‌مان بشکێنین،ئه‌گه‌ر بێت و داواکاریه‌کانمان به‌عه‌مه‌لی وه‌ڵام نه‌درێته‌وه،ئه‌وکاته‌قۆناغێکی سه‌ختر له‌مانگرتن ده‌ست پێده‌که‌ین.
داوا له ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ین له‌بریتانیا بە گشتی و له‌نده‌ن بەتایبەتی،ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی ساز ناکرێت ،له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وێ نابین و که‌سیش هه‌قی نییه به ناوی ئێمه‌وه کۆڕ‌و کۆبونه‌وه ساز بدات،له‌م په‌یوه‌نده‌دا به تووندی ڕه‌دی هه‌موو جۆره کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ینه‌وه که‌له‌سه‌ر حسابی ئێمه‌و به‌ناوی ئێمه‌وه بێت.
گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی نێرگزی مانگرتو / به‌ریتانیا- له‌ندن
3/3/2011
،خالید شوانی ،هێمن معمود،هەڵۆ ڕەشید، بیلال سەنگەسەری ، کاکە لاست ئەمین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست