کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌و ئاوابوونی خۆر ؟؟!!

Tuesday, 02/11/2010, 12:00


هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگی بیر و رۆشنبیر ی و پێکهاتی سیاسی بووه‌ ،
له‌هه‌مان کاتدا هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام رووبه‌ووی شه‌ڕ و پێکدادانی لایه‌ن
سیاسییه‌کان بووه‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان هه‌میشه‌ یه‌که‌م قوربانی
ده‌ری سیاسی بوون ، هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورد قه‌رزداری
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانن به‌ده‌ر له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین قوربانیدانی به‌خشی که‌ پێنج
هه‌زار که‌سی له‌یه‌ک کاتدا کرده‌ قوربانی و چه‌ندین شه‌هیدیشی به‌خشیوه‌ له‌
ناو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ، هه‌مووان ئه‌م ڕاستیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌زانین
مه‌گه‌ر چاوی خۆمان بنووقێنین !
ده‌مه‌ویت بڵێم ململاێی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبجه‌ بۆته‌ ململانێکی توندی نێوان گووند
و عه‌شره‌ته‌کان و تاکه‌کان دوور له‌شوێنه‌کانی تر جیاواز له‌ ناوچه‌کانی تر
به‌به‌رکانییه‌کی زۆر توند له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا درووست بووه‌ ، ده‌مه‌وێت بڵێم
به‌هۆی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ لێپرساوی سیاسین و باڵا ده‌ستن له‌ ناوچه‌که‌دا
به‌دڵێکی پڕ له‌ڕقه‌وه‌ کارده‌که‌ن بۆ نمونه‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ی پێشتر له‌
هه‌ڵه‌بجه‌ روویدا که‌ چه‌ند که‌سێکی شاره‌وانی ده‌ستگیر کران له‌سه‌ر ئیختلاس
که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار بوو له‌مێژووی کورددا و له‌ ناووچه‌یه‌کی وه‌ک
هه‌ڵه‌بجه‌دا شتی وا رووبدات ئه‌مه‌ش به‌هۆی لێپسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌یه‌ که‌
هه‌وامییه‌ و ده‌یه‌وێت زۆرینه‌ی پۆسته‌کان بۆ هه‌ورامییه‌کان بێت یان ئه‌و
که‌سانه‌ی عه‌ڵقه‌ له‌گوێ خۆیین به‌ ئیمزای لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند چه‌ندین
پارچه‌ زه‌وی وه‌رگیراوه‌ بۆ که‌س و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی یه‌کێتی (
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عیدن) ، دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاری به‌ڵگه‌ی
ڕاپۆرته‌که‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ حه‌مه‌ ئیتلاعات گروپی هه‌شتاو هه‌شت هان ده‌دات
بۆ تۆمارکردنی داوا له‌لاشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حاکمی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ بریاری ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رکات و له‌لاشه‌وه‌
به‌ پۆلیس ده‌ڵێت که‌ ده‌بێت ئه‌و گیراوانه‌ بگوێزنه‌وه‌ بۆ سلێمانی دوای یه‌ک
رۆژ له‌گرتنیان گوازرانه‌وه‌ی بۆ سجنی سلێمانی لێره‌دا حه‌مه‌ ئیتلاعات دوو
ئامانجی هه‌بوو یه‌ک لێدانی دوو به‌شی یان دوو گووندی پر که‌سی ئه‌کادیمی
ناوچه‌که‌ ئه‌ویش عه‌بابه‌یلێیه‌کان به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌مه‌ش (بڵاوکردنه‌وه‌ی
لادانه‌کانی شاهۆی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیروان) و لێدانی (کوێستانی شێخ
ئه‌کره‌م) ( کویستانی شاره‌وانی) دیاره‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه‌ دوو
هێزی سه‌ره‌کی هه‌بووه‌ له‌ عه‌بابه‌یلێدا ئه‌ویش (شوعیه‌کان) و (
پارتییه‌کان) که‌ گرژییه‌کی زۆر هه‌بووه‌ له‌نیوانیاندا و ته‌نانت شه‌ڕ و
پێکدادانیش هه‌بووه‌ ، پاشان که‌ کۆمه‌ڵه‌ درووست بوو عه‌بابه‌یلێ چه‌ندین
که‌سه‌یاتی گه‌وره‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا درووست بوو که‌ ده‌توانین بڵێن جه‌لالی
و کۆمه‌ڵه‌ درووست بوون له‌ عه‌بابه‌یلێدا که‌ هه‌ریه‌ک له‌ (زین الدین ،
مامۆستا پشکۆ کۆمه‌ڵه‌) (شێخ عین الدین که‌ جه‌لالیه‌کی تووند بوو به‌لام
تائێستا له‌ خێزانه‌که‌ی نه‌پرسراوه‌ته‌وه‌) (حه‌مه‌ ئاوات کۆمه‌ڵه‌) (شێخ
سلاح کۆمه‌ڵه‌) (شێخ ئه‌حمه‌د کۆمه‌ڵه‌) (شێخ عبدالله‌ کۆمه‌ڵه‌)
چه‌ندانی تر ڕه‌نگه‌ ناوه‌کانیانم له‌یاد نه‌بێت دیاره‌ من به‌زمانی مێژووی
نایگێمه‌وه‌ به‌ڵام ئامانجێکم هه‌یه‌ ، دوای ئه‌وه‌ زۆرێک له‌ ئه‌ندامان و
که‌ساییه‌تیه‌کان که‌ کۆمه‌له‌ بوون ئاڵای شۆڕشیان پێک هێنا ، دواتر هه‌ریه‌ک
له‌ شوێنێکدا خۆی بینییه‌وه‌ ئافره‌ته‌کانی عه‌بابه‌یلێیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و
شۆڕشه‌ ، له‌مڕۆشدا عه‌بابه‌یلێ هه‌ر گه‌نجه‌کانی هه‌ستی شۆڕشگێری و نیشتیمان
په‌روه‌ییان تێدا ماوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌م هه‌سته‌ له‌لایه‌ن حه‌مه‌وه‌
رکابه‌رایه‌تی ده‌کرێن به‌لێدانی دووان له‌ خه‌ڵکی عه‌بابه‌یلێ و تۆمه‌ت بۆ
درووست کردنیان له‌کاتێکدا دوو له‌ڕاستی و ته‌نها تێکدانی وه‌زعه‌که‌بوو بۆ
شاردنه‌وه‌ی چه‌ند شتێکی تر به‌مه‌ش یه‌کێکی جارێکی تر تووشی شکاند کرد
به‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ دڵسۆزه‌ی که‌ له‌یه‌که‌م درووستبوونییه‌وه‌ کاریگه‌ری
سه‌ره‌کیی هه‌بووه‌ و توانییویه‌تی روییه‌کی جوان ببه‌خشێت به‌ یه‌کێتی و
کۆمه‌ڵه‌ به‌ڵام حه‌مه‌ ئیتلاعات له‌ولاوه‌ یه‌کێتی له‌و که‌سانه‌ داماڵی بۆ
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش گورزێکی دڕکاوی له‌ جه‌سته‌ی یه‌کێتی نا چوونکه‌ حه‌مه‌
ئیتلاعات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندام کۆنفراس دووه‌م ده‌نگ هات نه‌ک یه‌که‌م و
یه‌که‌م ده‌نگ لاوێکی عه‌بابه‌یلێی بوو به‌ناوی (عه‌لی) ئه‌مه‌ش گورز بوو
به‌ حه‌مه‌ عیتلاعات چوونکه‌ له‌هه‌ڵبجه‌ لایه‌نگری له‌مه‌ڵبه‌نده‌که‌یشیه‌وه‌
داده‌به‌زێت بۆیه‌ بڕیاری تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی دا و جێبه‌جیی کرد به‌ڵام له‌ولا
یه‌کێتی له‌ عه‌بابه‌یلێ دابڕی ڕاسته‌ ڕه‌نگه‌ که‌سانێک هه‌بن تائێستاش
پله‌یان هه‌بێت و له‌ناو یه‌کێتیدا مابن به‌ڵام ئه‌وانیش تۆڵه‌ی خۆیان
ده‌که‌نه‌ له‌ یه‌کێتی که‌ حه‌مه‌ ئیتلاعاتی به‌رپرسه‌ له‌و دۆغه‌ ، هه‌روه‌ها
حه‌مه‌ ده‌یه‌وێت گورزێکی تر بدات له‌ کۆکۆییه‌کان که‌ له‌سه‌رده‌ستی ئه‌مان
یه‌کێتی له‌ هه‌ڵبجه‌ درووست بوو ، یه‌کێتی هه‌مووی قه‌رزداری کۆکۆییه‌کانن ،
قاله‌ کۆکی به‌ناوبانگترین که‌سایه‌تییه‌ له‌ناووچه‌که‌ ، چه‌ندین که‌سایه‌تی
تر ئێستا له‌پۆستی گه‌وره‌ی حیزبین له‌ کۆکۆییه‌کان له‌وانه‌ش ووریای حاجی
فه‌ره‌ج که‌ ئه‌مانیش خێزانێکی دڵسۆزی یه‌کێتین و یه‌کێتی قه‌رزداری خیزانی
حاجی فه‌ره‌جه‌ ، حه‌مه‌ ئیتلاعات بۆ لێدانی کۆکۆییه‌کان په‌نای برده‌وه‌ به‌
گرووپی هه‌شتاو هه‌شت و له‌رێگای شاره‌وانییه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی
کۆکۆییه‌ لێبدات و له‌که‌داری بکات تا رووی کۆکۆییه‌کانیش ناشرین بکات به‌ڵام
بۆ ئه‌مه‌یان تۆزێک خۆی مه‌ڵاس داوه‌ چوونکه‌ له‌وپێشوودا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو
هه‌ر زوو ده‌ستی که‌شف بوو چوونکه‌ نه‌یهێشتبوو یه‌کێتی ژنان مه‌لا به‌ختیار
ببینن و مه‌سه‌له‌ی شاره‌وانی لا باس بکه‌ن ، بۆیه‌ ترسێکی زۆری هه‌یه‌ له‌
کۆکۆییه‌کان ناوێرێت له‌کێشه‌کانی ئه‌واندا ڕاسته‌وخۆ خۆی به‌ده‌ستی خۆی ، خۆی
بخاته‌ ناو کێشهیه‌ک که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی پێ هه‌زم نه‌کرێت ، دیسانه‌وه‌ به‌ هۆی
ئه‌و کێشه‌یه‌وه‌ که‌ بۆ خدری شاره‌وانی درووست کردووه‌ یه‌کێتی تووشی
ئابڵوقه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لایه‌نگری کردووه‌ بۆیه‌ پێده‌چێت له‌م جاره‌ی
هه‌ڵبژادنی شاره‌وانییه‌کاندا یه‌کێتی گوورزێکی گوورچک بڕی به‌ربکه‌وێت ئه‌ویش
به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی حه‌مه‌ ئیتلاعات له‌گشت کاروباره‌کانی
هه‌ڵه‌بجه‌ ، پشتگیریکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی مامه‌خه‌می بۆ ده‌که‌ن لێدانی
ئه‌وانه‌شی که‌ ده‌یانه‌وێت عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م بهێنن تا له‌و
رووانگه‌یه‌وه‌ یه‌کێتی جوان بکه‌ن و به‌خه‌ڵک بڵێن ئه‌مه‌ یه‌کێتییه‌ نه‌ک
حه‌مه‌ ئیتلاعات ، به‌ڵام به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه‌ حه‌مه‌ نایه‌ڵێت هیچی
باش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بکرێت ، هه‌ر شتێک سوودی هه‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ تا بتوانێت
دره‌نگی ده‌خات ، بۆیه‌ گه‌ر یه‌کێتی فریای خۆی نه‌که‌وێت هه‌ر کام له‌
کۆکۆییه‌کان و عه‌بابه‌یلێیه‌کان ئاشت نه‌کاته‌وه‌ و لایه‌نێکی تر سوود له‌م
دۆغه‌ وه‌ربگرێت ده‌توانێت گه‌وره‌ترین خه‌ترناک بخاته‌ سه‌ر یه‌کێتی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە