کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وردەكارى زیاتر لەبارەى دەستیوەردانەكانى پارتى لەدادگاى هەڵەبجە

Saturday, 25/12/2010, 12:00


پارتى دیموكراتى بنەماڵەى بارزانى لەدوو هەڵبژاردنى رابردووى هەردوو پەرلەمانى و كوردستان و عێراقدا لەسنورى هەڵەبجەو هەورامان نەیتوانى هێندەى ژمارەى موچەخۆرەكانى دەنگ بەدەستبهێنێت، هەربۆیە مسعود بارزانى سەرۆكى بنەمالە فەرەیدون جوانڕۆى لێپرسراوى لقی 12لەسەركار لادا و نەجات حەسەنى لەجێگەى دانا، هەرچەندە تەنیا جیاوازییەك لەنێوان ئەم دوو بەرپرسەدا تەنیا ئەوەیە كەفەرەیدوون بەردەوام خەریكى دەستكاریكردنى هەندێك لەئافرەتەكانى لقەكەى بوو، بەڵام نەجات خەریكى هەتیوبازى و لاقەكردنى منداڵانى كەركوك بووە، هەربۆیە هەندێك لەكادرە دڵسۆزەكانى پارتى دوایئەوەى دڵنیابوون كە ئاڵوگۆڕى نێوان ئەو دووبەرپرسە هیچ گۆڕانكارییەك لەئاستى جەماوەریی پارتەكەیان لەناوچەكە ناهێنێتەدى هەربۆیە بریاریاندا رێگەو شێوازى دیكە بۆ زیادكردنى جەماوەرى حزبەكەیان بگرنەبەر، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاریاندا ژمارەیەكى زۆر لەكادرو لایەنگرانى خۆیان لەدەزگاو دامەزراوە حكومییەكانى ناوچەكەدا دابمەزرێنن و هەر لەوێشەوە هەوڵی بەهێزكردنى باسكى جەماوەریی خۆیان بدەن، بۆ ئەمەش سودیان لەو وەزیرە پارتیانە وەرگرت كەلەكابینەكەى بەرهەم سالًحدا ئەندامن، یەكێك لەو دامەزراوە حكومیانەى كەلقی 12چاوى تێبڕى دادگاى هەڵەبجەى شەهید بوو، بۆ ئەوەش لەرێگەى وەزیرى دادەوە زیاتر لە 15كادری خۆیان لەدادگاى هەڵەبجە دامەزراند، ئەو 15كادرەى پارتى سەرەراى وەرگرتنى موچەى مانگانەى خۆیان هاوكات هەریەكەیان مانگانە 500هەزار دینارى دیكە لەپارتى وەردەگرن، لێرەوە ناوى هەندێك لەو كادرانەى پارتى رادەگەیەنین كە لەدادگاى هەڵەبجە دامەزراون هەروەها ئاستى پەیوەندی هەریەكەیان بەپارتییەوە ئاشكرا دەكەین.

1- شیرین خان، جیگرى داواكاری گشتی دادگاى هەڵەبجە، ئەم كەسە هەرچەندە كادرو لایەنگرى پارتى نییە، بەڵام یەكیكە لەدۆستەكانى فەرەیدوون جوانڕۆى لێپرسراوى پێشووى لقی 12، جۆرى دۆستایەتى ئەم شیرینە بریتییە لەو پەیوەندییە تایبەت و سۆزدارییەى لەنێوان هەردوولایاندا هەیە، پارتى و فەرەیدوون شیرینیان بۆ مەبەستەكانى خۆیان بەكارهێناوە.
2- حاكم تەها عومەر رەشید یەكێكە لەبەكرێگیراوەكانى پارتى بنەماڵە، ئەم حاكم تەهایە لەژێر هەرەشەو گورەشەى فەرەیدوون جوانڕۆی و نەجات حەسەندا لەماوەى رابردوو رۆژنامەنوسێكى سەر بەبزوتنەوەى گۆڕانى بەتوندى سزادا، بەبێ ئەوەى هیچ هەڵەیەكى كردبێت، جۆرى پەیوەندییەكانى ئەم حاكمە ناحاكمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە تایبەتەى لەنێوان فەرەیدوون جوانڕۆی و خێزانەكەى حاكم تەهادا هەیە، تەنانەت بەگوێرەى هەندێك زانیارى حاكم تەها بەپەیوەندییەكانى نێوان فەرەیدوون و ژنەكەى خۆی زانیوەو فەرەیدوون بە 25هەزار دۆلار سوڵحی لەگەڵ حاكم تەهادا كرد بۆ ئەوەى خێزانەكەى تەڵاق نەدات و لەمەودواش دەست نەخاتە ناو پەیوەندییەكانیان، ئەمەش وایكردووە ئەم حاكم تەهایە بەردەوام ملكەچی پارتى و فەرەیدوون بێت
3- فەیسەڵى پارێزەر، ئەم فەیسلە یەكێ:ە لەموچە خۆرە برسییەكانى لقی 12ى پارتى، فەیسەڵ یەكێكە لەو پوش پارێزەرانەى كەدەستێكى باڵاى هەیە لەسزادانى ئەو كەسانەى كەمەیلی سیاسیان لەگەڵ بنەماڵەى بارزانیدا نایەتەوە، فەیسەڵ مانگانە 500هەزار دینار لەپارتى وەردەگرێت.
4- رێبوارى محامى، ئەم رێبوارە كەبەهەموو پێوەریك رێبوارە لەبوارى یاسادا مانگانە 500هەزار دینار لەلقی 12وەردەگرێت لەبەرامبەریشدا هەموو كارێك لەپێناوى لقى 12دەكات و رێگەشی بەهەندێك لەكچە خزمەكانى خۆی داوە لەلقی 12 كاربكەن، ئەما كەس نازانێت چۆن كارێك.
5- كارزان سەلام، كارزانیش یەكێكە لەو پارێزەرانەى مانگانە 500هەزار لەقی 12 وەردەگرێت ئەمەش لەپێناو پاسكردنى ئەوكادرو كەسانەى پارتى كەریگەیان دەكەویتە دادگا.
لێرەدا پرسیارێك دیتەپێشەوە ئەویش ئەوەیە ئایا داواكاریی گشتییەك ئەوە حاڵى بێت و نەتوانێت بەرگرى لەخۆى بكات و خۆى لەهەوەس و ئارەزووەكانى فەرەیدوون جوانرۆییەك بپارێزێت، چۆن دەتوانێت دواى موڵك و ماڵى دەوڵەت لەو كەسانە بكات كەمال و موڵكى دەوڵەتیان لەلایە؟
ئایا حاكمێك نەیتوانی بیچت كیشەى نێوان ژنەكەى خۆى و فەرەیدوون جوانڕۆی چارەسەربكات، چۆن دەتوانێت ئەو كێشەو گرفتانە چارەسەربكات كەرووبەروى خەڵك دەبێتەوە؟
ئایا ئەگەر شارێكى وەك هەڵەبجە لەلایەن رێبوارى بەناو محامى و فەیسەڵ و كارزانى محامییەوە پارێزگاریی لێبكرێت دەبێت رووبەرووى چ كارەساتێكى ئەخڵاقی و فەسادى جۆربەجۆر ببێتەوە؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە