کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵكى هەڵەبجەى شەهید بڕوایان بە دەسەڵات نەماوە....

Wednesday, 16/03/2011, 12:00




ئەمڕۆ 16/3/2011 یادى كیمیابارانى هەڵەبجە كرایەوە لە ناوچەى هەڵەبجە بەڵام بەهۆى ترسى دەسەڵاتەوە یادەكەیان بردە ناو یاریگایەكى داخراو كە چەندەها پاس بە كرێ گیرابون بۆ هێنانى چەند كەسێك لە شوێنە دوورەكانەوە كە من بە چاوى خۆم ئەو شتەم بەدى كرد هەروەها منداڵانى سەرەتاییان بانگ كردبون بۆ ئەو یادە كە نەیانتوانى بەو شێوەیەش خەڵك كۆبكەنەوە .
بۆیە هەر لەكاتى قسەكردنى دكتۆر بەرهەم ساڵح كە سێك هاتە قسەو بە دكتۆر بەرهەمى ووت تۆ درۆ ئەكەى ئینجا چەند كەسێك لە نێو یاریگاكەدا هاواریان ئەكرد باسى مەسعود و جلال تاڵبانى نەكەن چونكە ووتى ئەمە خوێنى شەهیدانە نەك باسكردنى ئەو دوو زاتە پاشان خەڵكەكە خێرا یاریگاكەیان بەجێهێشت و دەسەڵاتیش لەبەر حەیاى خۆیان كۆتاییان بە مەراسیمەكە هێنا..كە بەراستى ئەوەى لەوێ دیم ئەت ووت سەردەمى بەعسە هەمو ناویاریگاكە بە پۆلیس دەورە درابون لە بەر ترسى خۆیان..
 

هه‌روه‌ها  لە یادی كارەساتی هەلەبجەدا ، لەكاتێك كە د . بەرهەم ساڵەح ویستی ووتەیەك پێشكەش بكات  لەناو یاریگای هەڵەبجە، بە بەرچاوی هەموو ئامادەبووانەوە ، بریندارێكی كیمیابارانی هەڵەبجە هەردوو قاچە دەستكردەكانی گرتە د. بەرهەمی بێ بەرهەم ، پاش ئەم رووداوە ، پاسەوانەكانی دكتۆر بەرهەم ئەو كەسەیان لەو شوێنە دوورخستەوە و خەڵكەكەش هێواش هێواش ناو یاریگای هەڵەبجەیان چۆڵ كرد ، كاتێك وێنەگری تەلەفزیۆنی كەی ئێن ئێن وێنەی ئەو كەسەی دەگرت كە قاچە دەستكردەكانی فڕێدا ، پاسەوانەكانی دكتۆر بەرهەم هەڕەشەی كوشتنیان لە وێنەگرەكەی (k nn) كرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە