ئێستا کاژێر 2:30 خولەکی بەیانی رۆژی سێشەممەیە بەکاتی نیویۆرک کە ئەم بابەتە دەنووسم. لە دوێنێ شەوەوە من نەخەوتووم و ئاگاداری زۆربەی کاردانەوەکانم لە ئەمریکا. دوێنێ شەو لە پڕا کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەک بڕیاری پشتگیری پلانی ناوچەی "ئارامی" بڵاوکردەوە. بۆ بەیانییەکەی دۆناڵد ترەمپ تووشی گەردەلوولێکی رەخنە و فشار هاتەوە. لە نەیارانییەوە بۆ نزیکترین هاوپەیمانەکانی لە کۆنگرێس، میدیا و کەسایەتییە دیارەکانی ئەمریکا. "نابێت خیانەت لە کورد بکەین" بووەتە درووشمی نەک تەنها سیاسییەکانی واشنتن لە هەردوو پارتی...