پارتی و یەکێتی بە ناو کۆمپانیای (کار و قەیوان) کارەبای هەرێم دەفڕۆشن، خەڵکی هەڕێمیش لە بێ کارەباییدا باوەشێن دەکەن، بەرپرسەکانی هەڕێمش لە گوندە مۆدێرنەکان کارەبایان بەردوامە....پێش دوو ڕۆژ بابەتێکم بڵاوکردەوە لە سەر کێشەی کارەبا و وتم کارەبا لە هەڕێم بە حکومەتی عیراق دەفڕۆشن ، چەندین هاوڵاتی نامەی نارد بووم لە سەر ئەو پرسە ، بەندەش لێرەوە بە شیکاری تەواو روونی دەکەمەوە...کارەبای هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت بۆچی خراپە؟پێش چەند مانگێک وەزیری كارەبای عیراقمان بانگهێشت كرد بۆ لیژنەكەمان...