دیارە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لیستى كوردستانى شكستێكى گەورەى تۆماركرد و لە لایەن پارتی یەوە ئۆباڵى ئەو شكستە خرایە ملی سیاسەتە چەوتەكانى یەكێتى. وەكو پیشەى هەموو جارێكی دیسانەوە یەكێتى بە سیاسەتى چەوت كەوتەوە وێزەى چین و توێژەكان و لە ئاسایش و پۆلیسەوە دەستى پێ كرد و ئەمرۆش نۆرەى پەروەردەیە و بەیانیش...
بە پێ ی هەندێ هەواڵ كە لە سایتەكان و كەناڵە ئاسمانی یەكان بڵاوكراونەتەوە لیستى گۆران لە گەڵ چەند لایەنێكى عێراقى هاوپەیمانیەتى پێك دەهێنێ. دیارە هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانى عێراق گرنگی یەكى زۆری هەیە و لەوانەیە ئەنجامەكانى ببێتە هۆی گۆرینى نەخشەى سیاسی لە عێراق و چیتر حكومەت لەسەر بنەماى تەوافوقی سیاسی...
لە سەرەتای راگەیاندنى لیستى گۆڕان و دەست پێ كردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن, جەماوەرى گۆڕان و سەركردەكانى ئەو لیستە بەردەوام باسى زەرورەتى دروست بوونى موعارەزەیان دەكرد لە ناو پەرلەمانی كوردستان, بەڵام دواى ئەوەى ئەو لیستە توانى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى هەموو قەبارەى پێشبینى یەكان تێك بشكێنێت و تەنانەت بووە...