عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه ئیمتیازات و پۆست نییه..به‌شی ته‌واوکه‌ر
Monday, 11/01/2010, 12:00
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: له سه‌ر چی ناكۆبین؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئیمتیازاته، ئه‌وا ئیمتیازات لای ئێمه نیه، پۆست و پله لای ئێمه نیه، له سه‌ر چی ناكۆبین؟ ناكۆكی له بیروبۆچون و شێوازی ئیشكردن.. ئه‌وانه هه‌بێت شتێكی ئاساییه له هه‌مو رێكخراوێكدا شێوازی ئیشكردن ئه‌گه‌ر بیر‌و بۆچونی جیاوازی تێدابێت، ته‌كتیكێكدا له شتێك‌دا.. ئه‌وانه قه‌یناكه.
له‌م رۆژانه‌دا شتێكیان نوسیبو له‌سه‌ر من و كاك قادر‌و كاك سالار گوایه، له رۆژنامه‌ی چاودێردا، یه‌عنی نازانم له كوێوه ئه‌م خه‌به‌ره‌ی هێناوه، له سه‌رچی و بۆچی نازانم..من چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیشم كردبو له سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، پێنجوێن و عه‌ربه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به‌ڕێز مامۆستا جه‌مالم له‌گه‌ڵ بو، وتی عومه‌ر من له به‌ر تۆیه‌م نه‌خۆشم، چونكه هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن كاك جمال كاتی خۆی بریندار بو، ئێستا توشی ئازارێك بوه 24 سه‌عاته ئه‌م ئازاره‌ی له‌گه‌ڵدایه، عه‌سه‌ب و ده‌ماره‌كانی زامار بوه، ئینجا وتی زۆرم ئازار هه‌یه ده‌بێت بچم ده‌رزییه‌ك له‌خۆم بده‌م.
ئیتر وایان بڵاوكردبویه‌وه كه ئینشقاق بوه و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خۆی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و ئه‌و براده‌رانه هه‌ستاون وتویانه تۆ چۆن دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه ده‌كه‌یت؟ قبوڵ ناكه‌ین.. له‌كاتێكدا من له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی گۆڕان و به‌رنامه‌ی گۆڕان و ئه‌ركه‌كانی گۆڕانم كردوه.
دوایی به‌ڕاستی كارگه‌شیته ئه‌وه‌ی من له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌چه‌ند براده‌رێكم وت: به‌ڕاستی كاتێك ئێمه‌ش یه‌كێتی بوین درۆی وامان ده‌كرد؟
KNN: قسه‌یه‌كی تر ئێستا له‌ناو خه‌ڵكدا باس ده‌كرێت و له میدیای حیزبی به تایبه‌تی له میدیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا زۆر ئاماژه‌ی پێده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه شه‌وانه كه چه‌ند كه‌سێك نیشان ده‌درێن، كه بۆ نمونه ده‌ڵێن: ئه‌مانه به نوێنه‌رایه‌تی 3هه‌زاركه‌س له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان "به لێشاو ئه‌گه‌ڕێنه‌وه" ناو یه‌كێتی، رای به‌رێزت له‌وباره‌یه‌وه چیه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: من ئه‌گه‌ر بڵێم خه‌ڵكێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی، موباله‌غه‌یه، ره‌نگه تاك و ته‌رایه‌ك له‌ملا و له‌ولا هه‌بێت كه له برسێتی و نه‌بونیدا گه‌ڕابێته‌وه كاتێك ره‌شه خێزانێكی هه‌یه موچه‌كه‌یان بڕیوه، له‌به‌ر ئه‌وه چوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی، ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه له ده‌سه‌ڵات و له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه بڕیاربو لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه دابنێن ئه‌و نانبڕاوانه به زوترین كات كه مافی خۆیان بۆ بگه‌ڕِێننه‌وه و موچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنور، یان فه‌رمانبه‌ری حكومی، چونكه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تی ئه‌وان (یه‌كێتی) نییه، حكومه‌تی خه‌ڵكه، تۆ له دائیره‌یه‌كی حكومیدا ئه‌ركێك جێبه‌جێده‌كه‌یت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه مافێكت هه‌یه مافه‌كه‌ش موچه‌یه‌كه ئه‌تده‌نێ خۆت و خێزانتی پێ به‌ڕێوه ده‌به‌یت له باتی ئه‌وه‌ی ئیشت بۆ بدۆزنه‌وه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌یه، ده‌ربكرێیت و بێنانت بكه‌ن، حكومه‌ت له وڵاتان ئیش بۆ رۆڵه‌كان و هاونیشتمانیه‌كانی ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مان ده‌ری ئه‌كه‌ن و نانی ئه‌بڕن له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی.
KNN: ئه‌وه‌ی نیشان ده‌درێت زیاتر شه‌ڕێكی سایكۆلۆژییه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌مه شه‌ڕێَكی ده‌رونیه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌یكه‌ن، تاك و ته‌رایه‌ك هه‌یه له خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئێمه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، خۆ ئێمه خه‌ڵكمان نه‌به‌ستۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ڵێت له چوارقوڕنه 2500 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، من ده‌پرسم ئایا مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی چوارقوڕنه 2500 كه‌سی هه‌یه؟ ئه‌مه‌ش وه‌كو كاتی رێكخستنه‌كانیان لێ‌كرد "ئه‌و كاته‌ی له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بوم" براده‌رێكی مه‌كته‌بی رێكخستن وتی 526 هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه.
وتم كاكه كه 526هه‌زار ئه‌ندام یه‌عنی هه‌مو ماڵێكی كورد كه‌سێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئیتر خه‌ممان چیه بۆ هه‌ڵبژاردن، دوایش ده‌ركه‌وت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆرگانه‌كاندا به‌و هه‌مو كێبه‌ركێیه‌ی له نێوان كوتله‌كاندا هه‌بو ته‌نها 230 هه‌زار كه‌سیان بۆ هاته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه قسه‌كانیان بنه‌مای نه‌بو جه‌یشێك له خه‌ڵكیان دروستكردوه و پاره‌ی حكومه‌ت ئه‌به‌ن.
ئێستاش با ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2010 له مانگی ئابدا ده‌ركه‌وێت، ئه‌و كاته وه‌ڵامی ئه‌و "هه‌زران"ه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ن خۆیان وه‌ریده‌گرنه‌وه، یان ئه‌وه‌تا كه له ئێستاوه خۆیان ئاماده كردوه بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و دواتر به‌هه‌مومان بڵێن: ئه‌ی نه‌مان وت "به هه‌زاران كه‌س" گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی؟ ئه‌گینا ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه، ئه‌نجامه‌كانیشی ده‌رئه‌كه‌وێت، جاران چۆن ئه‌یانوت 526 هه‌زار كه‌س له رێكخستنه‌كانماندایه، هه‌ر هه‌مان شته، چونكه ئه‌وان ریفۆرمیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوێت، ئه‌وه ئێمه هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هیچ له‌وان ناگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئسلوبی ئیشكردنیان به‌و شێوه‌یه‌یه، كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و قواعیدیان رازی ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كانی ئێمه (گۆڕان) چونه‌ته‌وه نێو یه‌كێتی.
KNN: سه‌باره‌ت به بارودۆخی داراییتان، ئێوه 25 كورسیتان هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستاندا، بۆچی بودجه‌تان پێناده‌ن، له‌كاتێكدا تا ئیستاش كۆمه‌ڵێك پارت و هێز هه‌یه كه كورسیان له په‌رله‌ماندا نیه، به‌ڵام بودجه‌یان هه‌یه له حكومه‌تدا؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به‌ڵێ، ئه‌بوایه ئه‌م ئیداره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌مه‌نتقی بیری لێبكردایه‌ته‌وه و بڵێ هێزێك یان كوتله‌یه‌كی سیاسی ، فراكسیۆنێك له په‌رله‌مان 25 كورسی هه‌بێت كه نیوملیۆن كه‌س ده‌نگی بداتێ، ئایا مه‌نتیقه؟ مه‌عقوله؟ بودجه‌یه‌كی نه‌بێت، وه‌كو به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێكرد ئێستا زۆر حیزب هه‌یه له هه‌ڵبژاردندا كورسی نه‌هێناوه، به‌ڵام مانگانه موچه‌ی خۆی وه‌رئه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌یان نه‌كردوه.
پرۆژه‌یه‌ك هه‌بو له لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه، هه‌روه‌ها فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیش پرۆژه‌یه‌كی هه‌بو، به‌ڵام دواتر هه‌ردو پرۆژه‌كه‌یان له‌یه‌كدا بۆ بودجه‌ی لایه‌ن و ئه‌حزاب و كیاناتی سیاسی، ئه‌بوایه به تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان خۆی ئه‌و مه‌زوعه‌ی بهێنایه‌ته پێشێ كه ئه‌مه ناهه‌قیه‌كه به‌رامبه‌ر به‌مان ئه‌كرێت و ئه‌بێت بودجه‌یه‌كییان بۆ ببڕێته‌وه، به داخه‌وه پشتگوێ‌یان خست و دواخراوه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه پشوی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رچی فراكسیۆنی گۆڕان داوایشكرد چه‌ند یاسایه‌كیش هه‌یه به‌رێی بكه‌ین بۆ خه‌ڵك، هه‌روه‌ها پشوی په‌رله‌مان دوا بخه‌ین بۆ 15ی مانگ، به‌ڵام نه‌یانكرد.
مه‌گه‌ر له‌دوای 1/3/2010ه‌وه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه، بڕی هاوكاری حكومه‌تیش بۆ كیان و قه‌واره‌كان و حیزبه‌كان به‌پێی ژماره‌ی كورسیه‌كان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم بۆ فراكسیۆنی گۆڕان، له‌مه‌ودوا خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌ستدانابێت و به ئاره‌زوی خۆیان مانگانه 30 یان 35 ملیۆن دۆلار ببه‌ن، له‌مه‌ودوا بودجه‌ی هه‌رێم نابێت به ئازادانه له‌به‌رده‌ستیاندابێت و كه‌س ئاگای لێنه‌بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وه‌یه كه گۆڕان كردی، جا ئه‌وی دیكه‌شیان ئایا حكومه‌ت چۆن ئه‌به‌ن به‌ڕێوه ئه‌دایان چۆن ئه‌بێت، ئه‌وكاته په‌رله‌مان خۆی چاودێره له‌و مه‌سه‌لانه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست