بانده دزه‌كه‌ى كۆمپانیای ئۆرێكس و هه‌وڵه‌كانى دیوانى چاودێری دارایی (به‌شی دووه‌م)
Tuesday, 20/08/2019, 19:52
دواى ئاشكرا بوونى دزه‌ییه‌كانیانی هه‌ر یه‌ك له:
1- (فه‌ره‌یدون ره‌حمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان.
2- (سیامه‌ند كه‌ریم) به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمى كۆمپانیای ئۆرێكس ORYX Petroleum
3- (نزار عه‌بدوڵلا) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان (كۆمپانیای ئۆرێكس و سامانه‌سروشتیه‌كان).
ئیستا ئەمانە كه‌وتونه‌ته خۆیان و ماوه‌ى 2 مانگه له ترسی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێری دارایی زۆرترین و موڵك و ماڵیان کردووە به‌ناوى خێزان و كچ و كوڕ و كه‌سه نزیكه‌كانیان ، به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م 3 دزه‌ى سه‌ره‌وه زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاریان له‌پاڵ كاركردن و به‌رتیل وه‌رگرتن له كۆمپانیای ئۆرێكس ORYX Petroleum ده‌ست كه‌وتووه.
فه‌ره‌یدون ره‌حمان :
فه‌رەیدون 3 هه‌فته به‌ر له ئێستا و به بیانووى نه‌خۆشی گوایە تووشی (ئایدز) بووه سه‌ردانى ئه‌لمانیای كردووه و به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنى خانوو و شوقه‌كانی و گواستنه‌وه‌ى موڵكه‌كانی بۆ سه‌ر ناوی كه‌سانى نزیك له‌خۆی له ترسی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى و لێپێچینه‌وه، ئه‌گه‌ر چی به‌شێكیانى به ناوى كه‌سێكى نزیكی خۆی كردووه و له كوردستانیش کێڵگەکەی (مەزرەعە) به ناوى خزمێكى خۆی كردووه ، له ئێستادا خه‌ریكی هه‌ڵاتنه له كوردستان و ئیقامه‌ى وڵاتێكى به 80 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ى كڕیوه و ده‌یه‌وێ به یه‌كجاری كوردستان جێ بێلێ .
فه‌ره‌یدون كه یه‌كێكه له‌و كه‌سه سوكانه‌ى كه به هۆی ئافره‌تی سۆزانى و رازاندنه‌وه‌ى شه‌وى سوور بۆ به‌رپرسان خۆی بردۆته‌وه پێش و له ماوه‌یه‌كى كه‌م توانى سه‌رمایه‌كى زۆر و ده‌سه‌ڵاتێكى باش پێكبێنێ فه‌ره‌یدون ئه‌و كه‌سه‌یه كه رۆڵی گه‌وادى گێراوه له نێوان چراخان و ئاشتى هه‌ورامى وهه‌میشه نانى ئه‌و كارانه‌ى خواردووه و به‌هۆیه‌وه چۆته پێش و پله‌ى پۆستى وه‌رگرتووه.
فه‌ره‌یدون كه سه‌رۆكى بانده‌كه‌ى ناو ئۆرێكس بووه، هه‌ر ته‌نده‌رێك و كارێك بدرابوایه كۆمپانیایه‌ك ده‌بوا له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرێِكس له‌گه‌ڵ نزار و سیامه‌ند و فه‌ره‌یدون رێككه‌وتبا و مامه‌ڵه‌كه‌یان ببراندبایه‌وه ئه‌و كات ته‌نده‌ره‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چوو، له ساڵی 2013 ته‌نها له بری دوو ته‌نده‌ر فه‌ره‌یدون (مه‌زره‌عه و رانج رۆڤه‌ر)ێكی وه‌رگرت و هه‌ریه‌ك له سیامه‌ند و نزاریش برێك پاره‌یان وه‌رگرت و له بری ئه‌و كاره‌ی و نه‌نانه‌ت نزار و سیامه‌ند لای كه‌سێكى نزیكیان گله‌ییان كردبوو و گوتبوویان له‌و ئیشه به‌س گه‌وادیمان لۆ مایه‌وه و ئیشه‌كه ئێمه كردمان و مه‌زره‌عه و سه‌یاره فه‌ریدون وه‌ری گرت لۆ رابواردن.
فه‌ره‌یدون له ئێستادا دۆسیه‌كى گه‌وره‌ى دزین و به‌تاڵان بردنی پاره‌ى حكومه‌ت و گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن ئاژانسی پاراستن بۆ كراوه‌ته‌وه به‌شێكیان دراوه‌ته دیوانی چاودێری دارایی و به‌شێكی دیكه‌شیان دراوه‌ته ده‌سته‌ى نه‌زاهه و به‌م زوانه لێپێچینه‌وه ى له‌گه‌ل ده‌كرێت و بانگی پاراستن و ده‌سته‌ى نه‌زاهه ده‌كرێ .
فه‌ره‌یدون ئه‌و كه‌سه‌یه كه چه‌ندین ئافره‌تى له‌شفرۆشی له كۆمپانیانیا نه‌وتیه‌ك دامه‌زراندووه به‌رامبه‌ر رابواردن و شه‌و مانه‌وه له‌گه‌ڵی له مه‌زره‌عه‌كه‌ین هه‌ر به هۆی ئه‌م كارانه‌شیه‌وه‌یه كه تووشی ئایدز بووه و خه‌ریكی چاره‌سه‌ریه.
سیامه‌ند كه‌ریم :
سیامه‌ند ماوه‌ى مانگێكه خه‌ریكی خۆ كۆكردنه‌وه‌یه بۆ جێهێشتنى كوردستان و له مانگى رابردوه‌وه نزیكه‌ى 6 سه‌فه‌ری لبنانى كردووه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ستاف و به‌رێوه‌به‌رانى ئۆڕێكس، له لبنان له‌گه‌ل نوێنه‌ری بانكى بیبلۆس byblos bank و بن عوده بانك Bank Audi كۆبۆته‌وه به مه‌به‌ستى سبی كردنه‌وه‌ى 10 ملیۆن دۆلار و هه‌ر بۆ مه‌به‌ستى حه‌واڵه‌كردن و سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌كان له‌گه‌لیان دانیشتووه، جێگاى ئاماژه‌یه ئه‌و پاره‌یه له رێگه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌كانى كۆمپانیای ئۆرێكس و دزین و فرۆشتنى كه‌لوپه‌لی كۆمپانیای ئۆرێكسه‌وه ده‌سىتی كه‌وتووه .
سیامه‌ند تا سالی 2011 پاره‌ى كرینى یه‌ك خانووی نه‌بووه و كارمه‌ندێكى ئاسایی كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینرێجی بووه له كۆیه و ناونیشانى ئه‌ندازیار بووه له‌م كۆمپانیایه و مووچه‌كه‌ى 2800$ بووه كه‌چی ئێستا جگه له‌و دزیانه‌ى ده‌یكات موچه‌كه‌ى سه‌روو 18000$ گریبه‌سته‌كه‌ى وه‌كو بیانی ( ئێكسپات ) ته‌رتیب كردووه كه ئه‌مه‌ش كارێكى دیكه‌ى نایاسایی كۆمپانیای ئۆرێكس و سیامه‌نده.
سیامه‌ند به هه‌مان شێوه دۆسیه‌كى گه‌نده‌ڵی و دزینی گه‌وره‌ى له‌سه‌ره له ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێری دارایی، به‌و هۆیه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوى موڵك و ماڵه‌كانى خۆی له كوردستان بفرۆشی و به‌ناوى نه‌خۆشی خێزانه‌كه‌ى سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه بكات و نه‌یته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێری دارای خه‌ریكی رێكاری گرتنه‌به‌ری قه‌ده‌غه‌ى سه‌فه‌ر كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى موڵك و ماڵی هه‌ر یه‌ك له (سیامه‌ند و فه‌ره‌یدون و نزار)ن.
سیامه‌ند له ماوه‌ى رابرو دواى زانینی به‌وه‌ى كه دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه پاسه‌پۆرتی دۆمینیكانى بۆ خێزانه‌كه‌ى ته‌رتیب كردووه به‌مه‌به‌ستى راكردن و سپی كردنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیویه‌تى.
نزار عه‌بدوڵلا:
نزار كه‌سێكى سوكی بێ سومعه‌ى نێو وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانه و كاتى خۆی به‌هۆی ماستاوكردن بۆ نه‌زاد هادی و دزیكردن بۆ نه‌وزاد كردیانه به‌ڕێوه‌به‌ری مستودعی هه‌ولێر و به‌هۆی دزیه‌وه لێژنه‌یه‌كى له‌سه‌ر پێكهات و ده‌ریان كرد له مسته‌ودع، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ل فه‌ره‌یدون ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كات و به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ببێته چاوساخی فه‌ره‌یدون و شه‌ریكه دزی فه‌ره‌یدون له كۆمپانیای ئۆرێكس ORYX دایده‌مه‌زرێنن و ده‌بێته به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه و وه‌زاره‌تى سامانه سروه‌شتیه‌كان .
نزار به‌هۆی ئه‌و دزیانه‌ى كردویه‌تى نزیكه‌ى 8 ملیۆن دۆلای له‌ماوه‌ى كه‌متر له 5 به‌هۆی ئۆرێكسه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه و نزار كۆمپانیایه‌كى خزمه‌تگوزاری نه‌وتى دامه‌زراندوه و به ناوى یه‌كێك له منداڵه‌كانى كردووه‌و هه‌رچی ته‌نده‌ری ئۆرێكس له بواری خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌یی هه‌بێ بۆ كۆمپانیاكه‌ى خۆی ده‌رده‌چوێنێ به‌و هۆیه‌وه پاره‌یه‌كى زۆری كۆكردۆته‌وه و ئه‌م كاره‌شی به ئاگاداری و شه‌ریكه دزىی سیامه‌ند و فه‌ره‌یده‌وه‌نه‌وه كردووه .
دیوانى چاودێری دارایی و گه‌نده‌ڵیه‌كانى ئۆرێكس ORYX Petroleum
دواى ئه‌وى ئه‌و بانده له كۆمپانیای ئۆرێكس قه‌باره دزییه‌كانیان رۆژ به رۆژ گه‌وره‌تر بووه، ده‌زگاى پاراستن و چالاكوانانى مه‌ده‌نى و خه‌ڵكى ناوچه‌كه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه و ئه‌و بانده كردووه و هه‌ر یه‌ك له ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دیوانى چاودێری دارایی به‌پێی به‌دواداچونه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵى له‌م كۆمپانیایه هه‌یه به تایبه‌ت له‌سه‌ر سیامه‌ند و نزار و فه‌ره‌یدون، دیوانى چاودێری دارایی به نووسراوى فه‌رمی داواى لێكۆلینه‌وه‌ى له گه‌نده‌ڵیه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه و ئه‌و كه‌سانه كردووه به‌ڵام فه‌ره‌یدون به‌ناوى ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ( ئه‌و رۆژی ئاشتى له كوردستانیش نه‌بوو) په‌یوه‌ندى به دیوانى چاودێری دارایی ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات او كه‌یسه داخه‌ن و فه‌ره‌یدوون لای هه‌ڤال مائی به‌رێوه‌به‌ری گشتى
له سامانه سروشتیه‌كان گوتویه‌تى به ئیهانه‌وه و به دیوانى چاودێری داراییم گوتوه "ئه‌وه ئیشی ئێوه نیه ".
تا ئێستاش ئه‌و كه‌یسه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و فه‌ره‌یدون ره‌حمان لای براده‌رێك گوتبووى دیوانى چاودێری دارای به ده‌عه‌وه‌ته‌ك و 3 ده‌فته‌ر بێده‌نگ ده‌كه‌م و كه‌یسه‌كه‌ش داده‌خه‌م.
* ماویه‌تى و چاوه‌رێی به‌ڵگه و كه‌یسه‌كان بن له به‌شه‌كانى داهاتوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست