کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە بنەمالەکردنی باشوری کوردستان

Wednesday, 10/07/2019, 8:28


باشوری کوردستان تاکەی ئەم حوکمی تاک رەوییە قبول دەکات؟

هەر رۆژە و نەوەی  بنەماڵەیەک دیتە ناو کایەی سیاسیەوە بەبێ ئەوەی شەهادەیەک یان هەژمونێکی هەبێت لەناوچەکەدا وە بە پارەو دەمانچە بەخشینەوەو بازرگانی کردن بە پارەی ئەو میللەتەوە خۆیان دەکەن بە دەمراستی ئەو خەلکی لەولاشەوە ئەوەی چەند سال دەخوێنن و هەول دەدەن هەر لە جێگەی خۆیان خول دەخۆنەوە تەنانە نەک لەو بوارەی کە چەند سال دەخوێنیت و هەول دەدات ئیشی دەست ناکەوێت بگرە زۆربەی وەک کرێکارێکیش کاری دەست ناکەوێت بۆیە ئەگەر بیەویت لە شوێنێک ئیشیکی دەست بکەوێت دەبیت بچێتە بەر دەرگای ئەم مەسول و ئەو کوڕە مەسول خۆی بۆ بچەمینیتەوە ئەگەر وا نەکات ئەوە دەبیت هەتا لە ژیاندا بێت راکە راک بکات  بۆ بژێوییەکی کەم

لە ئیستاشدا سەیر دەکەیت لەم کابینەدا  هەر بەرپرسەو کورەکەی خۆیان کاندید کردوە بۆ وەزیر و هینانە پیشەوە بۆ ناو ئەم حکومەتە لە کاتیکدا خەلکی خێری  زۆری لە خۆی بینیوە ئەو کات کورەکەشی بێتە سەری داخی گرانم لافی نیشتمان پەروەی و پێشمەرگە بون و نیشتمان پەروەریمان بەسەردا لێدەدەن

بنەمالە هەیە لەم باشورە لە هەموو کابینەیەکدا دەموچاوی نەوەیەکی تازەیان دێننە پێشەوە کوڕی بنەمەڵەی  وا هەیە ئەگەر لێی بپرسی  شارەزای مێژوو کوردو کوردستانی گەورە  نیە وە زۆربەی دوای راپەرین لەدایک بون بەلام ئیستا خاوەنی هەموو شتیکن و هەر رۆژە و لە ووڵاتێکن و کام جلی مارکەیلەبەری دەکەن و کام خواردنەی خۆشە دەیخۆن بۆ کوێیان بیەوێ بە تەیارەی تایبەت دەرۆن لەولاشەو ئەگەر کورە پیشمەرگەیەکش دەبیت هەزار و واستەو ئەملاو ئەولا بکات تا کارێکی بۆ ڕایدەکەن

لەولاشەوە ئەگەر نازناوی ئەو  بنەماڵەیەت پێوە بێت کە باڵادەستن  ئەوە دەبێتە هەموو شتێک وە ئەوەی لە چواردەورین دەبنە خزمەتکاری جار بە جاریش بۆ خۆ گەورەکردن و بچوککردنەوەی خەلکی بۆئەوەی بڵێن ئەگەر ئەمان نەبن کوردستان وێران دەبێت دەکەونە بەخشینەوەی خێر و سەدەقە 
ئەمە لە کاتێک هەموو بونەتە بازرگان کە یاری بە ژیانی خەلکی دەکەن بە خواردنی بەسەر چوو دەرمانی خراپ وەک ژەهر دەیکەن بە قورگی خەلکیدا ئەگەر خۆشیان نەخۆشکەوتن ئەوە سەردانی ووڵاتان دەکەن چونکە متمانەیان  بە دکتۆر و دەرمانەکان نیە
بۆیە هەتا خەلکی لەو خەوە غەفڵەتە هەڵنەستێ دەبێت هەتا ماون نەوە لە دوای نەوە ئەمانە حوکمان بکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە