ڕێبازی بارزانی یان ڕێبازی بازرگانی
Sunday, 16/06/2019, 11:01
دەتوانم لەوە دەست پێبکەم ئەم بنەماڵەیە نەیدەتوانی وەها گەورە بێت ئەگەر حیزبەکانی تر گەورەیان نەکردایە وە بە پارچە پارچە بون و دروست کردنی پشێوی و گەورەکردنی کیشەکان لەناو حیزبەکاندا دور لەناوچەی ئەواندا ئەوەندەی تر ئەمان گەورە بون
ئەوەی دەمەوێت بیلێم ئەمانە لە ئێستادا هەموو بونەتە تیجار و خاوەن بیری نەوت و هەموو سیکتەرە گرنگەکانی حکومەت پێکدینن لەو نێوەندەدا هەموو جومگەکانیان قۆرخ کردوە وە بە ئارەزووی خۆیان بڕیار دەردەکەن لە بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکەیاندا، لەو لاشەوە نەوە بە نەوەی تازە دەهێننە سەر TV یەکان و لەلامانی پیرۆز دەکەن و پێمان دەناسینن بۆ ئەوەی پێمان بلێم دوای خۆمان ئەمان دەبنە شوێنگرەوەمان، وەهەروەها هەر رۆژەو بە ناوی ریکخراو کۆمپانیاوە خەریکە ووڵات بەرەو تاڵانیکار دەبەن لەم وولاتەدا شوێنێک جێگەیەک نەماوە کە ئەمان پشکیان نەبێت.
لەولاشەوە هەموو شۆرش و بەها نیشتیمانییەکانیان کردوە بە ناوی خۆیانەوەو لە ئیستاشدا هەموو جومگەکانی حکومەتیان داگیرکردوە و حیزبەکانی تریش بونە بە ژیردەستە و خزمەتکاریان، من نازانم لەلای ئەمان هەرکەسی نازناوی ئەم بنەماڵەی پێوە بێت بۆ دەبێت چواردەوری ببین بە خزمەتکاری ئەوە وتمان بەتەمەنەکانیان شۆرشیان کردوە ئەی ئەم جیلەی ئیستایان چی؟ ئەی نابێت رەخنەیان لێبگیردری ئەی نابێت بلێن ئەم بنەماڵەیەش هەلەی هەیە بۆ دەبێت هەمیشە چەپلەیان بۆ لێبدرێت بۆلەناو ئەو حیزبەدا کەسیکی تیا نیە بڵێ ئاخر ئەو کارەی ئیوە دەیکەن دورە لە هەموو بنەماکانی دیموکراسی وخودی ناوی حیزبەکەتان یان نابیت چونکە ئەگەر کەسێ بڵی بارزانیەکان بەدیلیان هەیە یان هەلەیان هەیە ئەوە بێگومان یان تۆتەبار دەکرێ یان ئەوە چاوی بە دنیا ناکەوێتەوە رابروشیان شاهیدە
سەیر لەوەدایە هەر لە ناو ئەو حیزبەدا پلەبەندی هەیە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر فەرق دەکات بۆ نمونە لە ناوچەی خۆیاندا کەسی دەرەجە یەکن وە ناوچە سۆرانییەکان کەسی دەرەجە دوون وە پشتگوێ خراون بۆ ئیشیک دەبێت لە دەرگای ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس بدرێ تا کارەکانیان بۆ دەکرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست