وەرگێڕانی: بڕوا عەلادینلە خۆرئاوادا زۆرجار تۆیژینەوەی زانستی بوێرانەی ئەو توێژەرانە فەرامۆشدەکرێن و دەسڕدرێنەوە کە دوور لە دیدی باو، قسەیان لەسەر ئایینە یەکتاپەرستیەکان کردووە. ئەم فەرامۆشکردن و خۆلێ گێلکردنانەیش تەنها یەک مانایان هەیە: نقوومبوونی ئەو جیهانە لە دەریای ئایدیۆلۆژیی یەهودیزم و مەسیحیەتدا و بێدەسەڵاتیە درێژخایەنەکەیان لەوەی کە بتوانن لە ئەفسانە ئەقڵچەوسێنەوەرەکانی ئەو ئایینانە، ڕزگاریان بووبێت. ژان سولێ سەر بە یەکێک لەو بیریارە دەگمەنانەیە کە ڕاشناڵانە لە دیاردەی ئایینییان کۆڵیبێتەوە...