ڕیفراندۆمی بارزانی، شکست یان سەرکەوتن؟
Monday, 30/09/2019, 19:48
ڕیفراندۆم واتا دەنگدانی گشتی بۆ بڕیاردان لەمەڕ پرسێکی سیاسی. سەرەتا ھەموو میلەتێک مافی ڕیفراندۆمی ھەیە بۆ سەربەخۆی. ئێمە لێرەدا باس لەو بەناو ڕیفراندۆمەی بارزانی دەکەین.
زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی دونیا سه‌ره‌تا دام و ده‌زگای به‌ڕیوه‌بردنی تۆكمه‌یان دروست كردووه و پاشانیش كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌ییان بنیات ناوه ئه‌وجا هه‌نگاویان ناوه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سیمای نه‌ته‌وه‌یی ببه‌خشن به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه بنیاتی ده‌نێن ، دیاره كاتێك له ده‌وڵه‌ت ده‌دوێین ده‌بێ وه‌كو ده‌زگایه‌كی به‌رێوه‌بردنی سیاسی بیناسین و خاسیه‌ته‌كانی شیبکەینەوە. مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت كۆنه به‌ڵام له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ تێكڕای سیفاته‌كانی ده‌وڵه‌ت كرا ، ئه‌رستۆ ده‌لێت : هه‌موو ده‌وڵه‌تێك بریتی یه له هاریكاری كۆمه‌ڵگا به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه له پێناو چاكه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا .
له پێناسه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یارمەتی دانی یه‌كتر له پیناو كار‌و چاكه‌ی گشتی دا دروست ده‌كرێت ، كه‌واته ده‌وڵه‌ت ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌یه‌كتر ئامانجی سه‌ره‌كیان بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و چاكه‌ی گشتی یه ، فارابیش وه‌كو بیرمه‌ندێكی ئیسلامی پێی وایه هاریكاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت .
بارزانی دۆو و دۆشاوی تێكه‌ڵاو كردووه و ناوی ناوه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ، کەبەھیچ شێوەیەک مەبەستی دروستکردنی دەوڵەت نییە، چونکە دەزانێت کە دەوڵەت دروست بێت خۆی و بنەماڵەکەی ناتوانن ئەو دزیە بکەن، کە ئێستا بە ئاشکرا ھەرچی سەروەتی سەر زەوی و ژێر زەوی ھەیە بەتاڵانی دەدەن. هه‌رچی میله‌تانی دونیا ھەیە به گاڵه‌ته‌جارییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پارتی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ، هه‌موو ئه‌و میله‌تانه‌ی كه ئیستعماری كۆن داگیری كردوون له میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌ندی ۱۳ ماده‌ی ۷۳و ۷٤ راسته‌وخۆ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ژماره ۱٤٦۷ ساڵی ۱۹٥۹ پیناسه‌ی یاساییان بۆ كراوه و تێیدا هاتووه‌و ده‌لێت : ئه‌و گه‌ڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیستعماری كۆنه‌وه داگیر كراون بڕیاریان بۆ ده‌رچووه كه مافی چاره‌نووس ده‌یانگرێته‌وه . هه‌روه‌ها بڕیاری ۱٥۱٤ ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش ده‌یانگرێته‌وه ، به‌ڵام دۆزی كوردستان یاساناسانی نێوده‌وڵه‌تی ناویان ناوه ( حق الانفصال ) پێی ناوترێت ( حق تقریر المصیر) هه‌ردوو لایه‌نیش مافی جیابونه‌وه‌یان هه‌یه به‌ڵام رێڕه‌وی یاساییه‌كه‌ی جیاوازه ، كوردستان یه‌كلایه‌نه مافی جیابونه‌وه‌ی له عێراقدا نییه .
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه پارتی به غروری سیاسییه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی له پۆسته‌كه‌ی ئه‌نجامیدا هیچ كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له‌گه‌ڵداا نه‌بوو ، چونكه یه‌كێتی له ترسی زیندووبونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كرد و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌ترسی ره‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌شدار بوو ،حیزبه‌كانی تریش هه‌ندێك له برساو هه‌یندێكیش له ترسا به‌شدار بوون ، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی هه‌رزوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،هاوكات توركیا و ئیران دژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هاتنه سه‌رخه‌ت ، هه‌رچه‌نده ریفراندۆم بۆخۆی مافێكی سروشتی و ڕه‌وایه به‌ڵام پێویستی به ڕێڕه‌وی یاسایی خۆی هه‌یه بۆ جیابونه‌وه له عێراق ، ریفراندۆم هیچ ئینجازێكی بۆ كورد تێدا نه‌بوو هه‌ر زوو مه‌سعود به‌رزانی و حیزبه‌كه‌ی خۆیان له به‌رپرسیاره‌تی شكستی ریفراندۆم دزییه‌وه‌و شكست له دوای شكست به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرت ، هه‌ڵه‌ی ریفراندۆم جگه له ده‌ستدانی دۆسته‌كانی كورد‌و شكستی دیپلۆماسی و سه‌ربازیشی به دوادا هات و كه له %٥۱ خاكی كوردستان راده‌ستی سوپای عێراق كرا .
به‌دیدی من له‌و قۆناغه‌دا كه ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراو به ئێستاشه‌وه زه‌مینه له‌بار نه‌بوو كوردیش پێویستی به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نه‌بووه ،هێنده‌ی پێویستی به ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه‌ی سیاسی و ئیدارییه له كوردستان ، كورد پێویستی به دامه‌زراوه‌یكردن و به نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانیه‌تی كه ئیستا له ده‌ستی حیزب و حوكمی بنه‌ماڵه سیاسییه‌كاندایه،كورد پێویستی به سه‌روه‌ری یاسایەکی دادپەروەرانە ھەبوو نه‌ك ڕێفراندۆم ، كێشه‌ی گه‌وره‌ی كورد نه‌بوونی عه‌قڵی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و به حیزبیكردن و بنه‌ماڵه‌كردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كانه . کە ئەمەش بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی بنەماڵەی بارزانیە ئەوجار بنەماڵەی تاڵەبانی.
له ریفراندۆمدا مه‌سعود به‌رزانی و حیزبه‌كه‌ی زۆر شتیان دۆڕاند به‌تایبه‌تی له بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی و ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگادا ئیفلاسیان هێنا، دوای دوو ساڵ له سوتاندنی كارتی ریفراندۆم ئیستاش پارتی چاوی له سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی سنوروزیندوو كردنه‌وه‌ی زۆن و له قالبدانی مرۆڤی كورده له نێوان ئه‌ودیوو ئه‌مدیوی دێگه‌ڵه‌دا ، ئەوشوێنەی کە چەندان ساڵە کراوەتە سنوور لە بەینی ئەو دوو حیزبە. له‌خۆپیشاندانه‌كانی شیلادزێ وه بیگره بۆ سوتاندنی یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كورد له كه‌ركوك پارتی ڕۆڵی نمایشی فلیمێكی ئه‌كشن ده‌بینێ كه ڕۆڵی سۆپه‌رمان به‌خۆی و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، پارتی باوه‌ڕی به فره دیدی و دونیای جیاوازی و پلۆرالیزمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه ، ته‌نها یه‌ك پێناسی بۆ ژیان و بۆ حوكمرانیه‌تی هه‌یه ،كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته ناو سنوره‌كانی خۆیه‌وه و ڕێگه نادات هێزو لایه‌نه‌كانی تریش سنور‌و كه‌رامه‌ت و موماره‌سه‌ی ئیراده‌ی خۆیان بكه‌ن ، ئه‌م سنور‌و موڵكیه‌ته‌ی پارتی نه‌یتوانیووه كه‌رامه‌ت و به‌های كوردایه‌تی و مرۆڤبونی هیچ تاكێك بپارێزێت .
سەرەنجام ڕیفراندۆم بۆ کوردستان تەنھا شکست بوو لەسەر دەستی بارزانی، ھەمیشەش ئەوان لەھەوڵی خۆدەرخستندان بەبیانووی دڵسۆزیان بۆ دۆسیەی کورد. بەڵام ئەوان ھەمیشە ئامادەن کورد و کوردستان بفرۆشن لە پێناو مانەوەی خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست