شەنگال لەنێوان بونیاد نان‌و گەرانەوە بۆ دواوە
Saturday, 09/02/2019, 17:22
دانیشتوانی شنگال مافی خۆیانە رێگری لەو ستافە ئیدارییە به زۆر سه‌پێندراوه بكه‌ن
کە تۆمەتبارن بە بەرگری نەکردن لە دانیشتوانی قەزاكه‌یان، لەو کاتەی رێکخراوی
تیرۆریستی داعش ھێرشی کردە سەریان و بە تەنیا جێیان هێشتن تا جینۆساید بكرێن له
3ی ئابی 2014.
ئەو ستافە ئیدارییه‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بەھۆی کەمتەرخه‌مییان پێویستە رووبەڕووی
لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە لەگەڵ ئەو ھێزە پێشمەرگە هه‌ڵاتووه‌ی بەبێ بەرگریکردن
شنگال-یان چۆڵ کرد، نه‌ك ئێستا به ناوی رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری و بونیادنانه‌وه‌ی
قه‌زاكه وه‌ك خه‌ڵات پێشكه‌ش به دانیشتوانی ناوچه‌كه بكرێنه‌وه.
پارتی دیموکرات و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای حکومەتی عێراق گرنگە لەوە
تێبگەن پێویسته ئێزیدییەکان ئیدارەی ھەڵبژێردراوی دڵخوازی خۆیان ھەبێت نەک
ئیدارەیەکی بە زۆر سەپێندراوی تۆمه‌تبار. له كاتێكدا هێشتا 3500 ژن و منداڵ و
پیاوی ئێزیدی چاره‌نووسیان نادیاره و ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و تاكه كه‌سی هه‌ن
به فه‌رامۆشكراوی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و زیاتر له 100 هه‌زار ئێزیدی بوون به په‌نابه‌ری وڵاتانی تر،
هێشتا به‌ڵگه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی داعش وه‌ك پێویست كۆنه‌كراونه‌ته‌وه،
به‌ڵێنه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زای شنگال جێبه‌جێ نه‌كراون و ئاواره
ئێزیدییه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ژیانێكی سه‌خت ده‌به‌نه سه‌ر، بڕیاره‌كه‌ی
مه‌سعود بارزانی-یش له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان
جیبه‌جێ نه‌كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه
شنگال-یان بۆ داعش چۆڵكرد، كه‌واته پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ڵكی شنگال فه‌رشی سوور بۆ قایمقامی پێشوو رابخه‌ن تا به
شه‌رفمه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه؟!
له بری دۆزینه‌وه‌ی شه‌ڕی نوێ و ئازاردانی زیاتر و خۆسه‌پاندن، خه‌ڵكی شنگال
پێویستیان به قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و ماددییه، ئه‌وان شایه‌نی ئه‌وه‌ن
پارێزگاری‌یان لێبكرێت و تایبه‌تمه‌ندی ئاینی و ناوچه‌ییان به‌رگری لێبكرێت و به
ئاشتی بژین.
ە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست