کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال و مه‌سعود وەك نمونە به‌ناو پێشمەرگەكانى دوێنێ و سەرمایەدار و مافیاکانى ئەمڕۆ

Tuesday, 28/04/2009, 12:00


بەدرێژاى مێژوو خەباتى ئازادیخوازى كوردان لەسەردەستى كەسانێك بوە كەپێا دەگوترێت پێشمەرگە،ناوى پێشمەرگە دەلالەت لەئازایی و چاونەترسی ،بێبەرژەوەندى كەسەخەیاتگێرەكە دەكات ،بەڵام ئایادەكرێت بەجه‌لال و مه‌سعودبڵێن بێشمەرگە ؟ ئایە بەڕاستى پێشمەرگەن و وەك پێشمەرگەبیر دەكەنەوە خزمەت بەمیلەتى خۆیان دەكەن ؟وەك پێشمەرگە خاوەنى شتگەلێكى ئاسایین ....هتد بەڕواى من نەك ئەوانە پێمەرگانە بیرناكەنەوە بەڵكو لەپێشمەرگایەتی یەوەگۆڕاون بۆ كەسانى سەرمایەدا، لەكەسانى تێكۆشەرەوە گۆڕاون بۆ كەسانى بازرگان ، بازرگانیەك بەمیلەت و سەروەت و سامانى نیشتمانى ،خەڵك دەچەوسێنەوە خۆیان دۆڵەمەند دەكەن .
نانى پێشمەرگە دەبڕن و بنەماڵەكانیان دەكەن بەخاوەن كۆمپانیا ،هەناسەى ئازادى لەحزبە بچوكەكان دەبڕن ،ئەمڕۆ یەكێتى و پارتى ،یان روونتر بڵێم جه‌لال و مه‌سعود هەموو شتێكن لەناو هەرێمى كوردستاندا ،سەرۆكن ،مەلان ،شێخن، دەسەڵات دارن، یاریزانن ،پسپۆڕى داراین ......بەشێوەیەك گەر لەناوخۆى یەكێتى و پارتى بویت دەتوانیت بگەیت بەخواستەكانت ،دەتوانین ببیتەكەسێكى ناودار،سیاسیەتمەدار،پارەدار،خاوەن بڕوانامەى بەڕز،ڤیلاى نمونەیی، سەیارى مۆدیل بەرز ...هتد
بەڵام دەبێت تاك كەى ئەوان خاوەن هەموو شتێك بن ،ئایاڕۆژێك دێت هاوشێوەى سەدادم لەسەركورسى دەسەڵاتەوە بچنە ناو ژێرزەمینەكان ،لەبرى ڤیلاكان لەتاریكیكدا ژیان بگوزەرێنن !ئایە دەكرێت بنەماڵەكانیان لەخاوەن ماڵە وە ببنە ئاوارە؟لەدەسەڵاتەوە ببنە ژێر دەستە ؟
هەموومان چاوەڕوانى گۆڕان دەكەین بەڵام گۆڕانێكى ئیجابی ، دەمانەوێت جه‌لال و مه‌سعود بگۆڕێن ،بەڵام بەكەسانى هاوشێوەى خۆیان نا،بەڵكو بەكەسانێك كە بتوانن خزمەتى میللەتى كوردى ستەم دیدە بكەن، كەسانێك كۆمەڵگەى كوردى لەكۆمەڵگەیەكى عەشایری یەوە بگۆڕن بەكۆمەڵگەیەكى مەدەنى و مرۆڤ دۆست،دەسەڵات لەدەسەڵاتێكى خیڵەكى و عەشایرى بگۆڕن بەدەسەڵاتێكى دیموكراسی لیبڕاڵ .
چاوەڕوانین ئایندە خەونەكانامن بێنێتە دى ،چاوەڕوانین گۆڕان رووبدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە