زمان کۆڵەکە و بنەڕەتی مانەوەی هەر نەتەوەیێک بەئەژمار دێ. سەرەکیترین جیاوازی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ توانای قسەکردنە کە مرۆڤ گرینگترین و پێشکەوتووترین شێوە بۆ پێوەندیگرتن لەگەڵ یەکتر واتا کەڵکوەرگرتن لە زمان بۆ ئاڵۆگۆڕی بیروڕای بە کار هێناوە. فێربوونی هەر زمانێ چەند قۆناغی بیستن، ئاخاوتن، خوێندن و نووسینی هەیە . ئەگەرچی زمان وەکوو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان بەکار دەهێنرێ، بەڵام هاوکات لە زۆربەی شوێنەکان وەکوو ئامرازێک بۆ تواندنەوەی شوناسی کەمینەکان لە لایەن دەسەڵاتە پاوانخوازەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێ....
كۆمەڵكوژی یان "ژینۆساید" یەكێ لە گرینگترین تاوانە نێو دەوڵەتییەكانە كە كاریگەریەكی قووڵ و بەرفراوانی لەسەر ویژدانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەبووەو تا ئێستا چەندین نەتەوەو كەمینە لە شوێنە جیاجیاكاندا بوونەتەوە قوربانی ئەم تاوانە شۆڤینی و دڕندانەیە.وشەی كۆمەڵكوژی یان ژینۆساید لە بنەمادا وشەیەكی لاتینەو لە دوو...