ئیتر قسه ئه‌كه‌م (بەشی یەکەم)
Wednesday, 01/05/2019, 22:43
"سه‌یره، هه‌مو گله‌یی له بێ پاره‌یی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌كه‌ن، كه یه‌كێكیش پاره‌مان بۆ په‌یدا ئه‌كات ئه‌و هه‌مو هه‌رایه ئه‌نێنه‌وه".
له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیدا، رێكخه‌ری گشتی به‌م قسه‌یه ویستی كۆتایی به‌و مشتومڕه بهێنێ كه له‌سه‌ر (دانانی وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی پێش‌و له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كان) گه‌رم ببو. هه‌ندێ ناڕازی و هه‌ندێ به‌توندی به‌رگرییان ده‌كرد، تا گوێبیستی ئه‌و قسه‌یه‌ی رێكخه‌ری گشتی نه‌بوم، وام دانابو، قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌م، کە ئه‌و مه‌شهوره به‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كاندا، به قه‌ده‌ر هه‌مو ئه‌ندامانی جڤات قسه ئه‌كات. له‌گه‌ڵیا بیری كۆبونه‌وه‌یه‌كم كه‌وته‌وه له به‌هاری ساڵی 2017دا رۆژانی پێنج شه‌ممان ئه‌م گروپه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری ژوره‌كان ئه‌یان كرد و تیایدا (ئارام شێخ محه‌مه‌د) وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی به‌غدا باسی فایله‌كه‌ی ئه‌و تاقانه وهزیرهمانی هێنایه كۆبونهوهكهوهو رونی كرده‌وه كه (عالیه نسه‌یف) چۆن ئه‌م مه‌له‌فه‌ی جوڵاندوه و له ڕوی یاساییه‌وه چیتر ئه‌و ناتوانێ دوای بخات. بڕیاری كۆبونه‌وه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خسته نێوان دو بژارده‌وه،
یه‌كه‌میان: بچێته ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو دڵنیای كردینه‌وه كه ده‌رناچێ‌و وه‌ك وشیار زێباری متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
یان ئه‌وی تریان له ڕێگه‌ی (مالیكی)یه‌وه بكه‌وینه سوڵح، چونكه (عالیه) ته‌نها به‌قسه‌ی (مالیكی) ده‌گیرێت.
وێڕای ناڕه‌زایی خۆم و چه‌ند هاوڕێیه‌ك، به‌ڵام بژارده‌ی دوه‌م به موبه‌ڕیڕی سومعه‌ی بزوتنه‌وه‌كه، بو به بڕیاری زۆرینه‌ی كۆبونه‌وه‌كه.
ئه‌وكات و تا دوا كۆبونه‌وه‌ی جڤات‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی رێكخه‌ری گشتی، من نه‌مزانیبو ئه‌م مه‌له‌فه شه‌ریك و پشتیوانی گه‌وره‌ی له بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.
به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتی، مشت‌ومڕ گه‌رمترو دوڕدونگی و توڕه‌بونی شه‌ریكه‌كانی ئه‌و مه‌له‌فه زیاتر بو، هه‌مو ئه‌و حیكایه‌تانه‌ی له‌سه‌ر گۆچانه‌كه‌ی سه‌ید عومه‌ر ده‌كرا، له مێشكمدا هه‌ره‌سی هێنا.
(ئاخر هه‌زاران هاوڕێمان له‌و پێناوه‌دا شه‌هید بون، هه‌زاران خێزانمان بێ ده‌ره‌تان و سه‌رپه‌ره‌شتیار كرد، دواجاریش به‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌زارانمان توشی سزای نانبڕین و تا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر كرد، ته‌نیا شانازیمان ئه‌وه بو كه به‌رده‌وامین له به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پابه‌ندی ئه‌و خواست و هیوایانه‌ی هاوڕێكانمانین، ئێستا له به‌رده‌م سهركردایهتیهكهماندا، مه‌سئولی یه‌كه‌م به ئاشكرا ده‌ڵێ پاره‌ی بۆ په‌یدا كردوین، كۆمه‌ڵێك شه‌ریكه پهیداكهریش له هه‌را و زهنایهكدا،له پێشیانه‌وه ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌گژما دێنه‌وه، ئێمه به‌ڵێنمان ئه‌وه بو ده‌ستی كۆمه‌ڵێ گه‌نج بگرین و بیانكه‌ین به سه‌ركرده‌ی دوارۆژی میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌یه، ئه‌و گهنجانهشیان فێری ناشیرین‌ترین و ناجۆرترین شێوازی دزیكردن كردوه).
هێشتا من له ناو كۆبونه‌وه‌كه‌دا بوم، رێكخه‌ری گشتی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه و له‌به‌رچاوی چه‌ند كه‌سێك وتبوی "جارێكی تر ئه‌م زه‌لامه بێته كۆبونه‌وه‌ی جڤات، من به‌شداری ناكه‌م".
به‌یانی رۆژی دواتر، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی من، به شه‌فه‌یی و عه‌شایه‌ری، به ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی كۆمپانیای وشه ئه‌ده‌ن. له‌ژێره‌وه‌ش وای بڵاوئه‌كه‌نه‌وه، گوایه من زانیاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤاتم به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داوه و من په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وم له‌گه‌ڵ گشت راگهیهندكارهكانی كه‌ناڵه جیاجیاكاندا هه‌یه. لێره‌وه بێمه‌نه‌تی خۆم له‌وانیش و له گشت ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كان راده‌گه‌یه‌نم، (هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه پێمداون، ئاشكرای بكه‌ن و به‌ناوی منه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه)، كه روینه‌داوه. نایشارمه‌وه له مه‌جلیسێكی هاوڕێكانمدا نوكتهیهكم له‌سه‌ر "راوێژكاره چینییه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتی" وت و چه‌ند راگهیهندكارێك له‌و مه‌جلیسه‌دا بوون، كه زۆرجار نوكته و قسه‌ی خۆش له مه‌جلیسه‌كانی رێكخه‌ری گشتییه‌وه فێربوین.
وه‌ك له رونكردنه‌وه‌ی پێشوودا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ڵێنم دا، له‌سه‌ر سێ خاڵی ناكۆكی نێوانمان درێژه و ورده‌كاری بڵاوبكه‌مه‌وه، لێره‌وه به‌شی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات.
له‌جیاتی سه‌ره‌تا.. !
هه‌رسێ مامۆستا (جه‌لال و جه‌مال و سه‌ید عومه‌ر)، سێ ناوی دیاری ئه‌و مێژوه‌ن كه من كاری سیاسیم تیایدا كردوه، (یه‌كه‌میان ساڵی 87 و له كوختێكی گوندی (بانیمۆرد) و له مقه‌ڕی تیپی 51ی گه‌رمیان، دوه‌میان ساڵی 91 و له شه‌ڕه‌كانی به‌رگری شاخی ئه‌زمه‌ڕ، سێهه‌میشیان له 30/12/1991دا) بۆ یه‌كه‌مینجار بینیومن. ئه‌خیر كه‌سیان هه‌ر ئه‌و رۆژه دوو بوتڵ ویسكی به‌دیاری دامێ بۆ خۆم و هاوڕێكانم، تا سه‌ری ساڵی تازه‌ی پێ به‌ڕێ بكه‌ین، من به ئه‌ركی وه‌رگرتنی موچه و نه‌سریه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی (ی ن ك) له گه‌ڵاڵه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتبوم بۆ ده‌زگای دارایی له قه‌لاچۆلان، كه ئه‌و زاته مه‌سئولی یه‌كه‌می بو.
زیاتر له 30 ساڵه و به قه‌واڵه‌یه‌كی حیزبی، رێكخراوه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقی به‌وانه‌وه به‌ندم و ئه‌وانیش دور له گشت به‌هایه‌ك، به‌بێ هیچ موبهڕیڕێكی ده‌ستوری، عورفی سیاسی‌و ئیداری، ته‌نانه‌ت مامۆستایه‌تیش، سه‌ریان نا به سه‌ری یه‌كه‌وه و له كاردانه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێی ناو دوا كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیدا (پێشتریش له چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی تردا) زۆریان هێنا و تاكلایه‌نه گشت قهواڵهكانیان به‌تاڵكرده‌وه، بە بێ ئاگاداركردنه‌وه، بە بێ گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه و بێ مافی به‌رگری له‌خۆكردن. ده‌بێ هاوڕێكانی تریان، گۆڕانخوازان و خه‌ڵكی تر چ متمانه‌یه‌كیان به‌م سێكوچكه‌ی خڕه (خانه‌ی راپه‌ڕاندن) بێت ؟ كه گوایه هی بزوتنه‌وه‌یه‌كه به‌رگری له سه‌روه‌ری یاسا و مافی هاوڵاتیان ده‌كات.
ته‌نیا سوپاسم بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه، وایان كرد هه‌ندێ حه‌قیقه‌تی خۆیان‌و بزوتنه‌وه‌كه له‌و سنوره ته‌سكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی حیزبی بهێنمه ده‌ره‌وه (كه پێشتریش لێی بێده‌نگ نه‌بوم) بۆ رایگشتی‌و گۆڕانخوازان به‌یان بكه‌م، گه‌ر وانه‌بوایه، ده‌بوایه هه‌ر له ژوری كۆبونه‌وه‌كاندا بیڵێمه‌وه و وام دانابوو له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌ندا وه‌ك یاداشت بیانگێڕمه‌وه، ئه‌وسا هه‌رگیز گۆڕانخوازان و رایگشتی نهیادهبیست.
سێكوچكه‌ی خڕ‌و نه‌وشیروان مسته‌فا
هه‌وڵ و تێكۆشان و بیری نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ كاری حیزبی، حوكمڕانی و ئایندهی كورد دوای 15 ساڵ به‌رده‌وامی خه‌باتی شاخ و دوای راپه‌ڕین چڕ‌و پڕتر بوه‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رگه‌رمی ئاشتكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك خێڵ و جێگیركردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مام جه‌لالیش ساڵانێك بو چالاكییه‌كانی خستبوه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت فریای ئاماده‌كارییه‌كانی راپه‌ڕین و به‌شداریكردنیشی نه‌كه‌وت. بۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا ده‌ركه‌وت، له (برایم خه‌لیل)ه‌وه تا تخوبی (خانه‌قین) خۆی‌و هاوڕێكانی حوكمیان ده‌كرد.
خۆپاراستن، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیستیقراری سیاسی و ئابوری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، پرۆژه و به‌رنامه‌و گفتوگۆی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، رێكخستن، كه‌سایه‌تی و خه‌ڵك بو. هاوشانی ئه‌وه كاری بۆ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یهكێتیو ئاڵوگۆڕی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، چونكه پێ وابو به‌و سه‌ركردایه‌تییه، ئه‌و پرۆژه گرنگانه جێبه‌جێ ناكرێ.
بۆیه‌كه‌مجار ململانێ و كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و جیاوازییه‌كان له نێوان مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فادا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت، هه‌وادارانی هه‌ردو جوامێر فه‌رز بون، سه‌ید عومه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی كوتله‌ی سجن (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر وازی هێنا بو، كاری بازرگانی ده‌كرد)، كه‌وته ته‌ره‌فی مام جه‌لال و دواجارو پێش كۆنگره‌ش هه‌ردو مامۆستا (جه‌لال و جه‌مال) به‌هه‌مان شێوه، ئیتر له‌و ساڵه‌وه هه‌تا دروستكردنی ره‌گ و كۆمپانیای وشه، ئه‌وان فڕیان به‌سه‌ر پشتیوانیكردنی به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه نه‌بوه (روداوه‌كانی ئه‌و ساڵانه‌ش چیرۆكێكی درێژه، ته‌مه‌ن ده‌رفه‌ت بدات بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه).
دوای دروستبونی كۆمپانیای وشه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كه سه‌رپه‌ره‌شتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، پرۆژه‌یه‌كی بۆ چاكسازی پێشكه‌ش كرد (مهحزهرهكهی ماوه، من له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بوم).
خاڵی یه‌كه‌م: نابێ هیچ مه‌سئولێك خزمی ده‌ره‌جه یه‌كی بۆ هیچ پۆستێك كاندید بكا.
خاڵی دوه‌م: نابێ هیچ مه‌سئولێك خزمی ده‌ره‌جه یه‌كی له مقاولاتو كۆمپانیا‌و ته‌نده‌ردا به‌شدار بێ.
خاڵی سێیه‌م: نابێ هیچ مه‌سئولێك به‌سه‌ر كادر‌و پێشمه‌رگه‌دا پاره ببه‌خشێته‌وه.
خاڵی چواره‌م: ....
سه‌ید عومه‌ر هه‌ڵیدایه‌و وتی:
"راوه‌سته كاكه.. راوه‌سته، ئه‌مانه‌ی تۆ ئه‌یڵێی كێ كردویه‌تی ؟! خۆت نه‌تكردوه ؟! خۆت به گونیه پاره له مام جه‌لال وه‌رناگریت و ئهیبهخشیتهوه ؟!".
له‌وه‌ڵامدا كاك كۆسره‌ت وتی:
"ئیحترامه‌ن بۆ خۆت و كۆبونه‌وه‌كه وه‌ڵامت ناده‌مه‌وه".
ئه‌رسه‌لان بایز كه له شانی راستی كاك كۆسره‌ت دانیشتبو، لای سه‌ید عومه‌ریش به "ئه‌رسۆ" بانگ ده‌كرا، وتی:
"جه‌نابی كاك كۆسره‌ت روخسه‌ت بده من وه‌ڵامی بده‌مه‌وه".
- كاك عومه‌ر، ئه‌و پاره‌یه هه‌مان ئه‌و پاره‌یه‌یه كه پێشتر مام جه‌لال بۆ دژایه‌تیكردنی كاك نه‌وشیروان ئه‌یدا به تۆ ! ئێستا گۆڕیویه‌تی و ئه‌یدا به كاك كۆسره‌ت ! جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه گونیهكانی تۆ دۆلار بون، ئه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت دیناره !
به پرته و بۆڵه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا و خاڵی چواره‌می پرۆژه‌كه‌مان گوێ لێ نه‌بو.
له چاوه‌ڕوانی دیداره‌كه‌ی مامدا !
شوباتی 2009 پێنج كه‌س (كۆسره‌ت ره‌سوڵ، عوسمان حاجی مه‌حمود، مسته‌فا سه‌ید قادر، سه‌ید عومه‌ر، جه‌لال جه‌وهه‌ر) بۆ فشاركردن له‌سه‌ر مام جه‌لال و بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، گه‌یشتنه بنه‌ست و ئیستیقاله‌یان دا، مام جه‌لال كه پێی وابو، كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ركردایه‌تیان ئه‌كا، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی پێوه ده‌كرد، بانگی كرد بۆ به‌غداو به‌دوایدا عوسمان و مسته‌فاشی بانگ كرد، چه‌ند رۆژێك له‌وێ مانه‌وه، هه‌ردو مامۆستا (جه‌لال و سه‌ید عومه‌ر)، نه بانگ‌كران و نه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا، سه‌ید عومه‌ر ئه‌وه‌نده له خه‌می سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌كانی مام جه‌لالدا بو، ئه‌وه‌نده ئاگای له ئیستیقاله و پرۆژه‌كه نه‌مابو، بیستبوی كه مام جه‌لال وتویه‌تی" ئه‌و دوانه با بڕۆن‌و مسته‌فا و عوسمان چیان ده‌وێ بۆیان ده‌كه‌م". كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێنشیازی بۆ كردن كه به‌و سازشه‌ی مام جه‌لال رازی بن و وه‌عدی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌شی لێ وه‌رده‌گرین، به‌ڵام پێشتر هه‌ر پێنجیان رێككه‌وتنێكی ئه‌خلاقی و مه‌بده‌ئییان هه‌بو كه پێكه‌وه بڕیار وه‌ربگرن، سه‌ید عومه‌ریش ئیهمالكردنهكهی مام جه‌لالی بینیبو، پێداگری له‌سه‌ر رێكنه‌كه‌وتن ئه‌كرد. مام جه‌لال ته‌رحی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی له جێگه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د و دواتریش سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له جێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ عوسمان كردبو، ته‌رحێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش بۆ مسته‌فا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ردو مامۆستاكه‌ی نه‌خوێندبوه‌وه، ده‌مانبیست مام جه‌لال وتویه‌تی" ئه‌و دوانه با بڕۆن لای كاكه نه‌وه‌ش تێكبده‌ن".
دوای نیوه‌ڕۆیه‌ك له ژوره‌كه‌ی خۆم و له مه‌كته‌بی سیاسی دانیشتبوم، زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێی دا.
- كاك عومه‌ر ئه‌ڵێ هه‌ر ئێستا وه‌ره بۆ ماڵه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سافه‌ی رێگاكه و له هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ی سه‌ید عومه‌ر و به‌رامبه‌ر یه‌كتری خۆم بینیه‌وه:
- ره‌زاق مام جه‌لال داوایكردوه بیبینم، ئه‌چم، به ڕای تۆ چی پێ بڵێم ؟
- پێداگری له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌تان بكه‌ن، چه‌ند خاڵێكی به په‌له‌ی پێ جێ به‌جێ بكه‌ن، زۆر گرنگه هه‌ست نه‌كا تۆ تامه‌زۆری دیداری ئه‌وی.
ئه‌مه‌ی دوایم بۆیه وت، چونكه شاگهشكهییهكی سه‌یر به ده‌موچاوی سه‌ید عومه‌ره‌وه دیار بو.
سه‌عات كه‌وته دوای سێی نیوه‌ڕۆ و مه‌وعیدی دیدار سه‌عات چوار بو، هه‌تا چاره‌ك پێش چوار، چوارجار رێبواری سكرتێری بانگ كرد و ئه‌یوت "ته‌له‌فۆنیان نه‌كرد ؟!"، ئه‌ویش به "نه‌خێر" وه‌ڵامی ئه‌دایه‌وه. چه‌ند دهیقهیهكی مابو بۆ چوار و رێبواری بانگ كرده‌وه:
- كوڕم تۆ ته‌له‌فۆن بكه، بزانه چی رویداوه، ئه‌وه مام جه‌لال نیه له مه‌وعیده‌كانی دوابكه‌وێت.
ته‌له‌فۆن له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه ئه‌نجام ئه‌درا، بۆیه دوای چه‌ند ده‌قه‌یه‌كی تر رێبوار به ده‌موچاوێكی شێواوه‌وه هاته ژوره‌وه:
- كاكه، وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئه‌ڵێن مام جه‌لال له‌ناو تهیارهدایه و به‌ره‌و به‌غدا ئه‌فڕێ.
چه‌ند چركه‌یه‌ك و هه‌مو ئه‌و شادمانیه‌ی سه‌ر رووی سه‌ید عومه‌ر بو به تاس و بێده‌نگی، كپبونی من و راوه‌ستانی به‌پێوه‌ی رێبوار، وایكردبو بیم و شۆكت به روخساری دیوار‌و قهنهفهكانیشهوه هه‌ست پێئه‌كرد.
- ره‌زاق ئه‌گه‌ر بچینه لای گۆڕان و كاك نه‌وشیروان، تۆ و هاوڕێكانت چه‌ند كه‌س ئه‌بن ؟!
به‌م قسه‌یه، بێده‌نگی ژوره‌كه‌ی شكاند، رێبواریش چوه ده‌ره‌وه و ده‌رگاكه‌ی لێ داخسین، هه‌ستم ئه‌كرد گشت شۆك و بیم و بێده‌نگی ژوره‌كه هاتوه‌ته ناخی منه‌وه، وتم:
- كاك عومه‌ر، من و چه‌ند هاوڕێیهكین، ره‌نگه پهلهنهكهین، ببین به 10 كادر و ئه‌ندام مه‌كته‌ب.
- قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه و خۆتان حازر بكه‌ن.
زیاتر له ئه‌مری فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌چو بۆ سه‌ربازه‌كانی، بۆیه لای منه‌وه بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕی. دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك بێده‌نگی، روخسه‌تی پرسیارێكم لێ خواست و وتم:" دوای ئه‌م وه‌ڵامه رای خۆم ئه‌ڵێم":
- تۆ مام جه‌لالت پێ باشه یان كاك نه‌وشیروان ؟
هه‌ر زوو په‌شمان بومه‌وه له‌وه‌ی پرسیارێكی ساده و مناڵانه‌م كردبێ، به‌ڵام بێ سێ و دو، وه‌ڵامی دایه‌وه:
- كاكه مام جه‌لال به‌س نیه گوێت لێ ئه‌گرێ، خۆ نه‌وه هه‌ر گوێشت لێ ناگرێ
له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كه‌یدا، قسه‌یه‌كی تریم بیركه‌وته‌وه كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و له ژوره‌كه‌ی خۆی پێی وتبوم "مام جه‌لال له قوڕ كادر دروستئه‌كا، ئه‌م نهوشیروانهش ئاڵتونی بده‌رێ ئه‌یكا به قوڕ"،
وتیشی به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده نمونه‌ی ئه‌وه‌ی مام جه‌لاله و نمونه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروانیشی له‌ژێر لێوه‌وه وت و لێی تێنه‌گه‌یشتم.
له‌و كاته‌دا نازانم و چۆن و چه‌ندین قسه‌ی تری سه‌یدم له گاڵته‌كردن به كۆمپانیای وشه و رۆژنامه‌ی رۆژنامه و ئۆپۆزسیۆنبونو.. هتد به‌خێرایی به‌بیردا هات و وتم:
- ئینجا كه‌وایه كاك عومه‌ر ئێمه بۆ ئه‌به‌یت، ئه‌وه بڕیارمدا من نه‌یه‌م.
رۆژی دوایی و هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی چوار مه‌كته‌بی سیاسی له میدیاكاندا، بڵاوكرایه‌وه.
ماویه‌تی ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست