په‌یامێکی کراوه دیسان هه‌وڵی خه‌فه کردنی ده‌نگی ئازاد‌و دلێر
Saturday, 08/01/2011, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، 7/1/2011 له مینبه‌ری مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی، له شاری هه‌ولێر، هێرش کرایه، سه‌ر شاعیر قوبادی جه‌لیزاده، له‌سه‌ر دوایین کۆمه‌ڵه شعری به ناوی (ستیانی به‌فر پڕه له ڕیشۆڵه)، په‌یامێکی کراوه‌ی ڕاگه‌یاند، که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
دوای ئه‌وه‌ی ، کۆمه‌ڵه شیعری ئه‌م دواییه‌م ، به ناونێشانی ..ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه ...له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئاراس بڵاو کرایه‌وه ، مامۆستا مه‌لا مه‌سعود ئیمام و خگیبی مزگه‌وتی محمد فوزی له حي العلما‌و ، له هه‌ولێر ، به‌شیک له گوتاری هه‌ینییه‌که‌ی بۆ هێرش بردنه سه‌ر بیر‌و بۆچوون و وشه‌ی ئازادی ئیمه ته‌خان کردوه ، به به‌ده‌ست گرتنی کۆمه‌ڵه شیعره‌که‌و خوێنه‌وه‌ی چه‌ند ژیڕێکی قه‌سێده‌ی ..خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات .... و ڵیكدانه‌وه‌ی ژیره‌کانیش به که‌یف و مایه‌شای خۆی و تۆمه‌تبارکردنم به سووکایاتی کردن به قورئان و خودا‌و فریشته‌کان ، هه‌مان گوتاریش بۆ شه‌وه‌که له Tv میدیا لاند بلاو کراوه‌ته‌وه . پاشان به‌ربۆته ئێمه به قسه‌ی ناشیرین و جنێو دان و هاندانی ره‌شه خه‌ڵکه‌که بۆ په‌لاماردانمان .که به‌شێک له‌و خه‌ڵکه‌ی نێو مزگه‌وته‌که‌و ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌که ،له مانای بیرورای ئازاد‌و تێ ناگه‌ن و به هیچ کلۆجێکیش ئاماده‌ی حیواری جدی نین و نابن
دیاره یه‌که‌م جار‌و سه‌ده‌م جار نییه ، مزگه‌وته‌کان بۆ مه‌رامی حیزبی و سیاسی به‌ر ته‌سک ده‌قۆزرێنه‌وه ، به مه‌به‌ستی خه‌فه کردنی ده‌نگی ئازادیی رووناکبیران ، جگه له‌وه‌ی هه‌ولێکه بۆ چاندنی تۆی رک و کینه له تاکه‌کانی کورده‌واریدا ،ئیش کردنێشه بۆ په‌لکێش کردنی خه‌ڵکه ساکارو کاڵفامه‌که ، روه‌و گۆڕه‌پانێک که تیایدا رۆحی ترۆر گه‌شه‌ی پێ بدرێت .به‌توندی ناڕه‌زایی خۆم ده‌رحه‌ق به گوتاره‌که‌ی رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 7-1 2011 ده‌رده‌برم که له زاری مامۆستا مه‌لا مسعووده‌وه ده‌رچوه ، داواش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌م ، سنوورێک بۆ ئه‌و ته‌رزه پیشێلکاریانه دا‌نێت و چیدیکه مزگه‌ته‌کان نه‌کرێن به ژووری عه‌مه‌لیات بۆ ترۆر کردنی بیری رۆشن و وشه‌ی ئازاد .له‌هه‌مان کاتیش‌دا ، رووی خۆم ده‌که‌مه وه‌زاره‌تی دادی به‌ریز و سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی رێزدار ،که ته‌حریکی ده‌عوا ده‌رحه‌ق به مامۆستا مه‌لا مسعوود بکات تا ره‌فتاری یاسایی لگه‌ڵدا په‌یڕه‌و بکرێت ، چونکه ئاشکرایه هه‌وڵی ترۆر کردنی ئازادیی ،ده‌چێته بازنه‌ی مافی گشتیه‌وه که به یاسا‌و ده‌ستوور پارێزراوه .
قوبادی جه‌لیزاده
سلێمانی
7- 1 - 2011)
شایه‌نی باسه، ماوه‌یه‌که هێرشی توند ده‌کرێته سه‌ر گه‌وره نوسه‌ران و شاعیرانی کورد، به تۆمه‌تی بێڕێزی کردن به ئایین. هه‌ر له‌م نێوه‌شدا مامۆستای زانکۆ فه‌رهاد پیرباڵ، به تاوانی سوکایه‌تی کردن به ئایین، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، له دادگا سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست