مزگه‌وت دزه ده‌کاته ناو ده‌زگا هه‌ستییاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
Sunday, 13/02/2011, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی ، چه‌ند دانه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵه شیعره جوانه مه‌رگه‌که‌م ، ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه ، له کۆگای ده‌زگای ئارس ، به‌ر له بڵاو کردنه‌وه‌ی ، دزراو که‌ته ده‌ستی مه‌لایه‌کی نه‌زان و دژه جوانی ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لایه ، شه‌لم کوێرم ناپارێزم ، گوتاری ئه‌و رۆژی هه‌ینی پێ زارانه‌وه ، ئیدی ریشۆڵهکانم به‌ر باران کران و منی شاعریش له لیستی خودا نه‌ناسان ، ناو نووس کرام و خوێنم حه‌ڵال کرا . بێ ده‌نگ بوونی دهسهلاتو رووناکبیران به گشتی و یه‌کێتی نووسه‌ران به تایبه‌تی ، زه‌مینه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ گوتاری مزگه‌وت ره‌خساند ، که له بن فشاری شمشێری حوجره دا ، لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان ، به بڕیارێکی ناشه‌رعی و یاساشکێن ، کتێبه‌که یاساغ بکه‌ن ، وه‌ک یاساغ کردنی ، تۆپه‌ڵێک تریاک و حه‌شیشه . حکومه‌تیش به‌په‌له ، مه‌فره‌زه‌یه‌ک له پۆلیسه‌کانی ، بنێرێته سه‌ت کتێبخانه‌کان و ریشۆله بێ گوناهه‌کانم بده‌نه به‌ر رێژنه‌ی تاپڕه‌کانیان و پاشانیش به په‌ڕو باڵی خوێناوییه‌وه ، یهڕیان ده‌نه ، قه‌فه‌سی تاریکی و جه‌هاله‌ته‌وه.
له هه‌موو ئه‌وانه جگه‌ر بڕ تر ئه‌وه‌یه ، که گوتاری مزگه‌وت توانی ده‌زگای داواکاری گشتیش بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی ، ده‌سته‌مۆ بکات ....ئه‌وه بوو ئه‌مرۆ 12 / 2 /2011 ، به پسووله‌یه‌کی فه‌رمی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار کرامه‌وه ، که ده‌بێ له به‌رده‌م دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاماده بم ، له‌مه‌ڕ ئه‌و شکاته‌ی ، که داواکاری گشتی لێی کردووم ، له‌به‌ر رۆشنایی گوتاری مه‌لا مه‌سعوود له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا ،بلاو کرایه‌وه.، براده‌ران.... سه یر که‌ن گوتاری ئایین ، چۆن ورده ورده ، دزه ده‌کاته ناو هه‌ناوی ده‌زگا هه‌ستییاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و چۆن په‌یتا په‌یتا ، عه‌قل و هۆشی شه‌قامی کوردی ، بۆ په‌یامه گوماناناوییهکانی خۆی ، جڵه‌و ده‌کات . له بێن بردنی مافی ئازادی راده‌ربڕین و له‌که‌دار کردنی که‌ش و هه‌وای دیموکراسی ، هه‌ولێکی خه‌ته‌ر ناکه ، بۆ بن کۆڵ کردنی ئهزممونه هێشتا دهڵهمهکهمانو وردوو خاش کردنی ، خه‌ونی بوون به ده‌وڵه‌ته .
نازانم داواکاری گشتی ، بۆ له‌ئاست گوتاری ئه‌و مه‌لایانه بێ ده‌نگه ، که 1000 ژن‌و پیاوی هه‌ولێری به بێ ئه‌خلاق و مه‌لعوون ، ناوزه‌د کرد ، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ، شه‌وێک گوێێیان له ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی ، موعین و جه‌مشید گرتووه.بۆ شکات له‌و مه‌لایانه ناکه‌ن ، که به‌رده‌وام سووکایه‌تی به ژن ده‌که‌ن . مزگه‌وت ، که مرفهقێکی گشتییه بۆ مه‌رامی تاکه که‌س و مه‌رامی سییاسی به‌کار ده‌به‌ن . داواکاری گشتی بۆ یاخه‌ی ئه‌و مه‌لایانه ناگرێت ، کهژههری مه‌رگ دۆستی و دۆزه‌خ په‌روه‌ری و تۆقاندنن ، ده‌ڕژێننه نێو خوێنی گهنجهکانمانهوهو ، رۆحی ژیان دۆستی و نیشتمان دۆستی و وڵاتپارێزیان ، له رۆحیدا ، لهتو په‌ت ده‌که‌ن .
پێم وایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ی گوتاری مزگه‌وت ، ده‌ستی داوه‌تێ . یه‌که‌م ئامانجی نغرۆ کردنی کردنی دهسهلاتهکهو بهلاداهێنانی ئه‌زموونه نیمچه دیموکراتییهکهمانه، به‌ر له‌وه‌ی رووناکبیرانیان مه‌به‌ست بێت .. ئه‌م شه‌ڕه قورسه‌و فره ره‌هه‌ند و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه ، به‌ته‌نیا بهروناکبیران ، ناکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست