کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
میرخان ئاودەلیوسف محمد دوو ڕۆژ بەر لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ئێوارە لەمەسیف سلاح الدین گەڕاوەتەوە.ئەوەی كە ئەم زانیاریانەی دركاندو ئەوەشی كە پشتڕاستی كردەوە ماوەیەكی زۆر لەخودی یوسف محمد نزیك بوون.بەر لەچەند ڕۆژێك لەگردەكە مشتومڕ لەسەر ئەوەكرا كە پێویستە ڕێز بۆ ڕەئی و پێشنیاری ئەمریكیەكان دابنرێت و بەقسەیان بكەن، ئەمریكیەكان كە داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان كردبوو، خودی نەوشێروان مستەفاش لەگەڵ دواخستنی دانیشتنەكە بوو، تەواوی ئەوانەشی كە بە ناو سیاسی...