کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپای نهێنی ئەرمینیا كە بە A.S.A.L.A ناسراوە

Sunday, 09/05/2021, 22:38


ساڵی ١٩٧٥ لە ٦٠ مین ساڵڕۆژی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكاندا لە جەنگی ناوخۆی لوبناندا ٣ كەسایەتی بە ڕەگەز ئەرمەنی ھەریەك لە ھاغوبھاجوبیان و جیمس كارنوسیان و كیفورك ئاجمیان  لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕێكخراوێكی چەكداری چەپ دروست دەكەن بەناوی سوپاینھێنی ئەرمەنی بۆ ئازادی ئەرمەنستان كە سەرەتا لەو ئەرمەنیە ھەڵھاتووانە بونیادنرا كە لەئەنجامی كۆمەڵكوژیدا ئاوارەی لوبنان بوبون  ،ئامانج لەو ڕێكخراوە ناچار كردنی دەسەڵاتی توركیا بوو بە دانپێدانانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لە ساڵی ١٩١٥ دا و قەرەبوكردنەوەیئەرمەنیەكان ، سەرەكیترین داواكاریشیان گێڕانەوەی خاكی ئەرمینیای گەورەبوو كە یەكگرتنەوەی ھەریەك لە ئەرمینیای ڕۆژئاوا (كەلەژێردەسەڵاتی عوسمانیەكاندا بوو ) ئەرمینیای سۆڤێتی كە لە پەیماننامەی سیڤەردا ڕەتكرابوەوە ، ئەم سوپایە داوای ئەرمینیای ویلسۆنیاندەكرد كە لە ساڵی ١٩٢٠ دا سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا وودرۆ ویڵسۆن لە ڕێكەوتنێكدا بەڵێنی بە ئەرمەنەكان دابوو ، ئەوەی جێگای سەرنجە تادەگاتە شاری وان و بەتلیسی باكوری كوردستان ئەرمەنیەكان بە جوگرافیاو شوێنی خۆیانی دەزانن ، ھەروەھا كۆتایی ھێنان بەداگیركاریەكانی توركیا و بە ئامانج گرتنی سەرجەم دام و دەزگا و نوێنەرایەتیە توركیەكان و ئەوانە ھاوكاری توركیاش دەكەن .
یەكەم چالاكی بەناوبانگی ئەو ڕێكخراوە كوشتنی دیبلۆماتكاری توركی دانیش تونالجیل بوو لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لە ٢٢ ئۆكتۆبەریساڵی ١٩٧٥ داو پاش ٢ ڕۆژ لەو چالاكیە  باڵێۆزی توركیا ئیسماعیل ئیریز و شۆفێرەكەی لە فەڕەنسا لەلایەن ئەو سوپایەوە كوژران ، لەماوەی چالاكیەكانیاندا لە ساڵی ١٩٧٥ وە تا ساڵی ١٩٩٠ كان ٣٦ دیبلۆماتكاری توركیان بە سزا گەیاند ، بە گشتیش لە سەرجەمچالاكیەكانیاندا ٤٦ كەسیان كوشت و ٢٩٩ كەسیشیان بریندار كرد و ٥٠ ھێرشی بۆمبیان ئەنجامدا ، بەو ھۆیانەشەوە لە ساڵی ٨٠ كاندالەلایەن وولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە ،
لە پاش ھێرشی ئەو ڕێكخراوە لە ساڵی ١٩٨٢ دا بۆ سەر فڕۆكەخانەی ئیسن بۆغای ئەنكەرەی پایتەختی توركیا سەرۆكی ئەو كاتی توركیادەزگای میت ڕادەسپێرێت بۆ دەستگیركردنی شانە نھێنیەكانی سوپای نھێنی ئەرمینیاو لیڤۆن ئەكمەكیان دەستگیر كرا و دوو ھەڵبژاردەیخرایە بەردەم یان لە سێدارەدان یاخود دانپێدانان ناوبراو بە وەرگرتنی بەڵێنی ئەوەی زیان بە ھاوڕێكانی نەگات دانی نا بەوەی كە زاوایئەرەن لە دەزگای سیخوڕی توركیا ھاوكاری سوپای نھێنی ئەرمینیای كردووە بەڵام پاش دانپێدانانەكەی ناوبراو لەبەردەم دادگای سەربازیتوركیا سزای سێدارەی بۆ دەركرا و لە ساڵی ١٩٨٣ لەسێدارە درا . 
ئەم ڕێكخراوە لە لایەن ئەرمەنیەكانی دەرەوەی ووڵاتەوە لە ئەوروپا و ئەمریكاوە ھاوكاری دەكران بەپێی سەرچاوەكان لە دەرەوەی ئەرمینیانزیكەی ٦ ملێۆن بە ڕەگەز ئەرمەنی دەژین ،
بەپێی بانگەشەی چەند سەرچاوەیەك باس لەوە دەكرێت كە ئەو ڕێكخراوە پەیوەندی ھەبووە لەگەڵ ھەریەك لە ڕێكخراوە چەپەكانی ئەوروپا وپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە وڕێكخراوی سوری ئیتاڵی و گروپی ئازادی باسكی ئیسپانی ئیتا .
یەك لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێكخراوە ھاغوب ھاغوپیانە كە لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری موسڵ (نەینەوا) ی عێراق لە دایك بووە و ساڵی ١٩٨٨ لەتەمەنی ٣٨ ساڵیدا لە ئەسینای پایتەختی ێۆنان لە كاتی چاوەڕوانی تەكسیدا بۆ گەیشتن بە فڕۆكەخانە لە لایەن چەند چەكدارێكەوە تیرۆردەكرێت و بۆ ھەتا ھەتایە چاو لێكدەنێت .
ڕێكخراوی سوپای نھێنی ئەرمینیا سەرەڕای سەرجەم ئەو تێبینیانەی لە سەریان بوو توانیان پەیامی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكان بە جیھانبناسێنن و داواكاری گەلی ئەرمەنیەكان بگەیەنن بە جیھانی دەرەوە و نەتەوەكەیان بە دەوڵەتی سەربەخۆی ئەرمینیا شاد بون و لە مساڵیشدالە یادی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكاندا جۆ بایدن دانی نا بە جینۆ سایدی ئەرمەنیەكانداكە لە لایەن توركیاوە ئەنجامدرابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە