کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆکی ھەرێم یان والی عوسمانی

Sunday, 16/06/2019, 11:12


لەماوەی مانگێکی ڕابردودا ڕووداوی زۆر خێرا ڕوویاندا و ڕوودەدەن بە شێوەیەک شەو بخەوین بیر دەکەینەوە گەلۆ سبەی کە ھەستاین چ کارەساتێک ڕووی دابێت بێگومان ھیچ یەک لەو ڕووداوانە بێ پێشینە نیە بەڵکو پلانی بۆ داڕێژراوەو کاری لەسەر کراوە .
لە ئێستادا تورکیا بە ھەڵپەی گەڕاندنەوەی وولایەتی موسڵە و بە ھەمان دەستوری سەردەمی عوسمانیەکان مامەڵە لەگەڵ ھەرێمدا دەکات و لە ڕێگای والیەسەپێندراوەکەیەوە ھەرێم بە ڕێوە دەبات ، لە ئێستادا سەرۆکی ھەڵبژێردراوی فراکسێۆنی پارتی و گۆڕان نێچیرڤان بارزانی ئەو والێتیەی پێسپێردراوەولە یەکەم ڕۆژی کەوتنە ناو مانگی ھەنگوینیەوە نێچیرڤان سوێندی خوارد کە گوایا وەک مامی پارێزگاری لە خاکی کوردستان دەکات کەچی لە بەر چاویدا گوند و شاخ و زەویوزاری ھاوڵاتیان بۆردومان دەکرێت و ٣ پێشمەرگە بریندار کران کە یەکیان قاچی لە دەستدا و دەیان کم لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ ناو ئەو ھەرێمەی جەنابیان گوایە دەیپارێزن درێژ بوەتەوە بە ڵام تەنھا بە ووشەیەکیش ھەڵوێستێکمان لێ نەدیت ھەرچەندە لە مەراسمی بەیعەتپێدانەکەیدا ھاوشانی چاوشئۆغڵو دانیشتبوو ، پێویستە بگوترێت کە پێشتر مامی نێچیرڤانی ھەڵبژێردراو ١٨ سەربازگەی فەرمی تورکیای ھێنابوە ناو دڵی باشوری کوردستانەوەو دەیان بارەگای نافەرمیشی لە شارو شاروچکەکاندا پێ ڕەوا بینیون ، لەگەڵ ئەمانەشدا ڕەوشی کەرکوک و دەوروبەری ڕوون و ئاشکرایە کە نەک تەنھا کورد بێ ھێزکراوە و دەغڵ و دانیان دەسوتێنرێن و ھەڕەشەی ڕاوەدونانیشیان لەسەرە گەر وا بڕوات ڕۆژگارێک دێت شاری کەرکوک بە یادگاری باسی کورد بونی دەکرێت ،  ھێشتا نێچیر و پارتی نەک ھەڵوێستیان نیە بەڵکو بە زیھنی ناسێۆنالیستی ڕقی کوردی دژ بە عەرەب بیر دەکەنەوە و ئاشکرایە کە پارتی دەستی لە سەرجەم ئەو ڕووداوانەدا ھەیە و ئەمە ڕوونە .
پارتی بە ئاشکرا لە ئێستادا ھاوشانی تورکیا دژ بە گەریلاکانی پەکەکە سەنگەری گرتوەو ئەگەر ھەیە بەشداری ڕاستەوخۆی شەڕەکانیش ببێتەوە ھەروەک ساڵی ١٩٩٢ و ساڵی ١٩٩٧ بکەونە پێش جەندرمەکانی تورکیاوە  واتە پارتی لەم ھاوکێشەیەی تورکیادا ڕۆڵی سەربازی و ڕاگەیاندنی چەواشەکاری بۆ لە خشتەبردن و سەرقاڵکردنی شەقام و کۆمەڵگا پێسپێردراوە ، لەم نێوەندەشدا یەکێتی ڕۆڵی سیاسی پێسپێردراوە کە تەنھا لە سیاسەتدا بایکۆت دەکات ڕێگر دەبێت لە ھەموو ئەو پەرچەکردارانەی گەر ڕووبدات و سیاسیانەش کار بۆ ئەوە دەکات کە لەو لەشکرکێشی و ھەڵمەتی پاکتاوەی تورکیاو پارتیدا ھەم بەغدا و ھەم ڕای گشتی قەناعەت پێ بکات کە ھیچ مەترسیەک لەسەر ئەم ھەرێمە نیە ئەوەش لە ڕێگای بەرھەم ساڵحەوە کرا و ھەر تورکیاش پارتی ناچار بە بانگھێشتکردنی بەرھەم ساڵح کردوو و ھەمئاھەنگی نێوان نێچیر و بەرھەم ساڵح و چاوش ئۆغڵو یەکگرتنەوەیان بوو لە ھەولێر .
یەکگرتوو کۆمەڵیش زۆر لە مێژە ھاوشێوەی پارتی بەیعەتیانداوە بە ئەردۆگان و بە بچوکترین پشکی حکومەت سەرجەم مەرامەکانی تورکیا لەو ھەرێمە گەڵاڵە دەکەن .
گۆڕان گەر لەو گەمەیەدا جێشی نەگرتبێت ناڕاستەوخۆ بێدەنگ بونی بەرامبەر بەو ڕووداوانە بەشداربونێتی تیایداو بەو نزیک بونەوە خێرایەی لە پارتی پێماندەڵێت کە بەڵێ گۆڕان ئاگادارە لەو پلانە و ڕەنگە پشکی وەر نەگرتبێت .
ئەمانە دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە لەو ھەرێمۆکە ٥ ملێۆن نفوسەدا ڕوودەدەن و ھەر یەک دێتە سەر میدیاکان ژمارەیەک دروشمی سواو دەدات بە گوێی گەلێکی نقومبوو لە سێڵاوی حیزبی و شەکەتی شەڕ و برسێتی و حەماقەتی دەسەڵاتداری خێڵەکی ٢٨ ساڵەی ھیچ لە بارا نەبوو ، بەڵام ئەرکی سەر شانی ھەر تاکێکە لە ئێستادا خاوەن ھەڵوێستی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو پلانە ماڵوێرانکەرەی ھاوشێوەی ڕیفراندۆم سبەینێ ئێخەی ھەموان دەگرێت دەبا ئەمڕۆ ھەنگاو بنێین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە