ته نها یه ک جار دڵمان خۆشکه ن
Thursday, 07/04/2011, 12:00
له پاش ڕاپه رینه گه وره که تا ڕۆژی ئه مرۆ گه ر چاوێک بخشێنین به سیاسه ت و هه ڵویستی پارته سیاسیه کانی کوردستاندا جگه له دۆڕاندن و سازش کردن له کێشه نه ته وه یی یه کاندا چی دیکه به دی ناکه ین له ناویاندا ، ئه مه له و ڕوانگه یه وه پاش دروست بونی په رله مانی کوردستان وهه ڵگیرساندنی شه ری ناوخۆی پارته سیاسیه کان که گشت خه ڵکی کوردستانیان کرده دوژمنی یه کتروجگه له ماڵ وێرانی چی ده سکه وتێکی نه ته وایه تی له دوای خۆی نه هێنا وته نها له پێناو دڵخۆشکردنی خۆیان بۆ کورسی و داگیرکه رانیش بۆ له باربردنی هێزی نه ته وه ی کورد و بیر نه کردنه وه له لایهنه نه ته وایه تیهکان و له پاش ئه و هه موو کردارانه ش بارزانی له باربردنی ئه و هه موو خه ونانه ی نه ته وه که مان و به هه زاران شه هید وبێسه رو شوێنی کرده قوربانی داوای لێبوردنێک ،
له لایه کی تره وه له پاش شه ری ناوخۆ بازاڕهکانی کوردستان که وته ده ستی هه ردو پارته سه ره کی یه که ی کوردستان و هه موو داهاتی وڵات له ده ستی ئه واندابوو به ناو کۆمپانیاکانی خۆیان هه ر ڕۆژه و لا دیوارێکیان بۆیاخ ده کرد و به هه زاران سه روه تی ئه وڵاته مان ده به خشرایه وه و له پاڵیشدا چه ند کۆمپانیایه کی بیانیشیان ده هێنا بۆ چاو زه رد کردنه وه ی خه ڵک ئه وانیشیان فێری گه نده ڵی ده کرد و له کۆتایشداکاره کانیان ته واو نه ده کرد و پاره ی گه لیان ده بردوده ڕۆیشتن له پاشدا به رپرسان ده یانگوت ببورن خه ڵکی کوردستان ئه وه فڵانه کۆمپانیامان خسته لیستی ره شه وه ، کامه لیست ؟؟؟ مه گه ر به س خۆیان بزان
له پاش گرتنی گارق ڕه مه زان ی خوێن ڕێژی پێنج هه زار ژن و منداڵ پیر ولاو بێ گوناه و بێ هیچ هۆکارێک و بێ هیچ پاساوێک ئازاد کرا و بۆ شوێنی نادیار دور خرایه وه و به داوای لێبوردنێکی جلال گالبانی خێزانی هه موو شه هیدانی هه ڵه بجه بێ ده نگ کران ،
له پاش ئازادی عیراق و به شداری کورد له روخانی ڕژێمی به عس دا هێزی کورد یه که م هێزی رێکخراو بوو له عێراقدا و ده یتوانی هه موو ناوچه دابڕاوه کان بگێڕنه وه سه ر خاکی پیرۆزی کوردستان و کرکوک مۆرکی کوردێنی تیا سه وز بکه نه وه که چی پارته کانی کوردستان کرکوکیان کرده قوربانی به هێز کردنی پارته عه ره به کان و هه ستانه وه ی پارتی به عس و سوژده بردن بۆ سه رکرده عه ره به به ناو براکانمان و پاشان به داوای لێبوردنێک هه موو خه ڵکی کوردستانیان بێ هیوا کرد له ناوچه دا براوه کان ،
ئێستاش له پاش 17 ی شوبات و خوێن ڕشتنی ده یان گه نج و ئه شکه نجه دانی ده یانی دیکه ده یانه وێت به هێنانی چه ند به ر پرسێک بۆ سه ر شاشه کانی تی ڤی و ناو نانی خۆ پیشانده ران به تێکده ر و جارێک به ده ستی ده ره کی و جارێکیش به دوو رویی پشتیوانی لێکردنیان و به یاننامه ی سه کردهکانیش هه ڕه شه ئامێزانه وا پێده چێت به داوای لێبوردنێک بیانه وێت کۆتایی به هه موو شتێک بێنن ،
ئیراده ی ئازادی زۆر له لێبوردنه کانتان گه وره تره و له هه ره شه کانیشتان رق ئه ستور تره ووشه دروست کراوه کانتان بڵێسه ی ئازادی به گور تر ده کات و گه ل بریاری داوه یان ئازادی یان ئازادی ،
ئه مانه ی سه ره وه ته نها دڵوپێک بوون له و ده ریایه ی که ئێمه 20 ساڵه به به له مێکی کونه وه پیایدا ده ڕۆین ،
له ماوه ی ئه م 20 ساڵه دا ته نها جارێکیش دڵتان خۆش نه کردین بۆ پێک هانینی ته نها خه ونێکی نه ته وه که مان ، هیوا خوازم به س ئه م جاره دڵمان خۆشکه ن ، به پێک هێنانی خه ونی ئه و گه نجانه ی رۆژانه هاوارده که ن بۆ ئازادی و یه کسانی عه داله تی کۆمه ڵایه تی له شه قامه کانا تاوه کو ئه وانیش وه ک ئێمه نه بنه قوربانی شه ری کورسیهکانتان ، ده سا چیتر ئاورێک له پێشینه ی خۆتان به نه وه و چاوێکیش بخشێنن به مێژودا با ئێوه ش نه که ونه لاپه ڕه ڕه شه کانی مێژوهوه و نه وه کانی داهاتو خیانه ته کان بکه نه وانه ی خوێندن ،
گه ر چاکسازی ئا مانجتانه جاوه روانی چین بۆ ده ست پێناکه ن ؟؟؟
گه ر نا به چۆڵ کردنی کورسیه کانتان دڵمان خۆشکه ن
کارزان علی
بروکسل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست