کوردینه وێنه‌کان خۆیان ده‌دوێن ، که‌سێتی مه‌سعود له گه‌ڵمانا ببینن!..
Friday, 04/02/2011, 12:00
مه‌سعود خاوه‌نی که‌سێتییه‌کی خێڵه‌کی، ناڕۆشنبیر، نامرۆڤانه، ترسنۆک، بێئابروو و کینه‌له‌دڵی زۆر به‌هێزه؛
مه‌سعود که‌سێکی تاسه‌ر ئێسقان خێله‌کیه به‌ومانایه‌ی که هه‌ر کار، فرمان، بڕیارێکی ڕامیاری و ئابوری که له به‌رژه‌وه‌ندی خودی خێزانه‌کیدا نه‌بێ ئه‌وا ئه‌م زاته به‌هیچ شێوه یه‌ک خۆی لێنادات ئه‌گه‌رچی له بهژههندی نه‌ته‌وه‌شدا بێت۰ ئه‌و به‌رگه سه‌ربازییه کوردییه‌ی (که‌تافی) که شه‌و و ڕۆژ لهبریدایه (ته‌نها له ناو کودستان و له‌و شوێنه‌ی که دوژمنانی کوردی لێ نه‌بێت!) پێیمائهلێت من پێشمه‌رگه‌م، له کاتێکدا مرۆڤی ترسنۆک ته‌نانه‌ت له خه‌ویشیدا ناتوانێت ببێته پێشمهرگه۰ ئه‌وه باسی جامانه سوره‌که‌ی هه‌رناکرێ که وه‌ک "ده‌ڕنه‌فیزی فه‌حس" دێته پێش چاوم (ده‌ڕنه‌فیزی فه‌حس کورته‌باڵا و سه‌ر سوره)۰ ئه‌و جامانه سوره‌ی که مه‌سعود به ڕه‌مزی خێڵه‌که‌ی و کوردیشی ده‌زانێت هیچ مافێکی به کورد و مێژووه‌که‌یه‌وه نیه ونه‌بووه؛ به‌ڵکو ئه‌و جامه‌دانی سووره‌ی مه‌سعود له کۆبونه‌وه‌ی خێڵه‌که‌ی و کۆیله‌کانی که ناویان لێ نابوو "کۆنگره‌ی ۱۳" باسی لێده‌کرد وه‌ک ده‌سکه‌وتی مێژووی و ڕه‌مزی پیرۆزی کورد، ته‌نها و ته‌نها هی عه‌ره‌به و ئه‌و خێڵه دوواکه‌وتووه له سه‌ریان ناوه ته‌نها بۆ خۆ جیاکردنه‌وه لهکورد۰
به‌رزانی و جامانه‌ی سور له بابه‌تی "سه‌رۆکی جامانه سور" زۆر به به‌باشی ڕوونکراوه‌ته‌وه، بۆخوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌م لینکه‌ی خوارهوه۰
مه‌سعود که‌سێکی ناڕۆشنبیر و نامرۆڤانه‌یه؛ کاتێک ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکه عیاره ۲٤ه به‌هۆ و به‌بێ هۆ له کۆڕ و کۆبوونه‌وه بێ به‌رهه‌مه‌کانی دیوه‌خانه‌که‌ی و تهلهفزیۆنهکانیهوه که به پاره‌ی دزراوی ئه‌م میله‌ته دانراون، سه‌دام ئاسا ئامۆژگاری حه‌کیمانه و باوکانه‌مان ده‌کات، هه‌ست ناکه‌یت که‌ئه‌مه سه‌رۆکی وڵاتێکه، به‌ڵکو ته‌نها له‌ئاخاوتنی که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار دهچێت۰ ئه‌وه باس له زمانه کوردییه شه‌ق و شڕه‌که‌ی هه‌ر ناکرێت، کوردییه‌ک سێ چاره‌کی زیاتر وشه‌ی عه‌ره‌بییه به جۆرێک که مرۆڤ شه‌رم ده‌کات که که‌سێکی ئاوا خۆی به سه‌رۆکی بزانێ۰ کوشتنی (تیرۆرکردنی) که‌سانی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که دژ به ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی مه‌سعود، به‌ڵگه‌یه‌که بۆ که‌سایه‌تی نامرۆڤانه‌ی ئه‌م پیاوه نهخۆشه۰
مه‌سعود ترسنۆک و بێ ئابروویهکی بێ وێنه‌یه، ئه‌م که‌سه نه‌خۆشه له ناو کوردستان وا خۆی پیشان ئه‌دات که شێر به گوێچکه ئه‌گرێ، به‌ڵام له‌لای دوژمنانی کورد سه‌رشۆڕ و بی په‌ڕ و باڵ و ته‌نها جێبه‌جێکردنی بڕیاری دژ به کوردیان له سهره۰ ئه‌م قاره‌مانه ته‌نها له سه‌ری ڕه‌شی داگیرکراو پیاوه و خۆی به کورد ئهزابێ، له سه‌ری ڕه‌شه‌وه به جلی به‌ناو کوردی و جامانه‌ی سووری عه‌ره‌بییه‌وه به هه‌ڕه‌شه و چاو سوورکردنه په‌نجه ڕاوه‌شاندن سه‌رۆکایه‌تی خۆی ئه‌سه‌پێنێ ئه‌ڵێ؛ ئێمه وه‌ک خێڵی به‌رزانی ۱۰۰۰ پیاوین۰ ئه‌مه ترسنۆکی و بێ ئابڕووییه‌کی بێ وێنه‌یه، ئه‌یسه‌لمێنێت که ئه‌م که‌سه نه‌خۆشه، خێڵه‌کیه، دواکه‌وتووه، نه‌خوێنده‌واره، خۆسه‌پێنه، دوژمنی گهلهیهتی، کینهلهدڵه و هه‌میشه خۆی‌و ۱۰۰۰ پیاوه‌که‌ی له سه‌نگه‌ردایه دژی گهل۰ به‌ڵام ئه‌م قاره‌مانه خاوه‌ن ۱۰۰۰ ده‌ڕنه‌فیزی فه‌حسه له به‌رامبه‌ر دوژمنانی کورد له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که‌سێکی ترسنۆک، شه‌رمن، چاوله‌ژێر،نۆکه‌ر، خۆبه‌که‌مزان، خۆبه کوردنهزان و عێراقییه‌کی عه‌یاره ۲٤ه و ته‌نانه‌ت زاتی له به‌رکردنی جله کوردی و جامانه سووره عه‌ره‌بییه‌که‌ی ڕه‌مزی خێله‌که‌ی نییه. مه‌سعود له کوردستاندا گوێ له که‌س ناگرێت و پێی له‌نگییه که سه‌ر شۆڕکاته‌وه بۆ هیچ که‌س بۆ گوێگرتن لێیان. که‌چی بۆ دوژمنانی کورد هه‌میشه گوێ قوڵاغه.
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه به نموونه:
مه‌سعودی ترسنۆک، گوێڕایه‌ڵی دوژمنانی کورد و دوژمنی گه‌لی کورده
مه‌سعودی ترسنۆک، گوێڕایه‌ڵی دوژمنانی کورد و دوژمنی گه‌لی کورده
مه‌سعودی ترسنۆک، گوێڕایه‌ڵی هه‌موو که‌سێکه ته‌نها کورد نه‌بێت
مه‌سعودی قاره‌مان! هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات
مه‌سعودی قاره‌مان! هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات
مه‌سعودی ترسنۆک و سه‌رۆکی مه‌سینه له تورکیا جله کوردی و جه‌مه‌دانیه سووره‌که‌ی ڕه‌مزی خێله‌که‌ی فڕێداوه ئاقڵ و بێ که‌رامه‌ت به‌رامبه‌ر ئاغاکه‌ی دانیشتووه.
مه‌سعودی ترسنۆک و نۆکه‌ری دوژمنانی کورد له میسر له‌گه‌ڵ هاوتاکه‌ی موباره‌ک زه‌لیلانه چۆته حزوری..
مه‌سعود ی سه‌رشۆر له تورکیا و له‌سه‌رته‌له‌فزیۆن به‌بێ دانانی هیچ ئاڵایه‌ک جگه له ئاڵای تورکی و ناوبردنی به گه‌وره‌ی خێلێکی عێڕاقی زۆر خۆشحاڵ و مه‌سروره، به‌ڵام له کوردستان به سه‌رۆکی فه‌رماده و ڕزگارکه‌ر،قاره‌مان و باوک نه‌بێ ڕازی نییه‌۰
مه‌سعود له کوردستان هیچکات ئاماده نییه به هیچ جۆرێک هیچ که‌س له پێشیه‌وه بڕوات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و که‌سه که‌سێک بێت ڕۆشنبیر، قاره‌مان، ئازا، وڵاتپارێز و .......هتد. به‌ڵام سه‌یرکه‌ن هه‌ر له ناو کوردستاندا و له سه‌ری ڕه‌ش چۆن ئه‌م پیاوه نه‌خۆشه به ده‌م به‌خه‌نده‌وه شوێن کۆندالیزا ڕایز که‌وتووه. ئه‌مه‌یه که‌سایه‌تی لاواز و بێنرخی ئه‌م پیاوه۰
جێی باسکردنه مه‌سعود هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له بابی ئهلمهرحومیهوه بۆماوه‌ته‌وه که له کوردیان کردووه به قارهمان۰ موسته‌فا بارزانی خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه بووه که له سه‌ره‌وه شیکرانه‌وه و به بۆماوه‌یی بۆ وه‌چه‌کان به جێهێشتووه۰ مه‌لا موسته‌فا به شێوه‌یه‌ک دوواکه‌توو بووه که زۆر ئاسیی بووه لای که سوکایه‌تی به به‌شێکی هه‌ره گه‌وره و سه‌ره‌کی کورد بکات، کاتێک ئه‌و به‌ناو سه‌رۆکه به کوردی سۆرانی ده‌گووت "سۆره‌ی قونده‌ر"۰ مه‌لا له‌کاتێکدا ئه‌م سوکایه‌تییه به گه‌له‌که‌ی ئه‌کات خودی خۆی غوڵام و نۆکه‌ری سوک بێ ئه‌رزشی شای ئێران بوو، سوکی ئه‌م به ناو سه‌رکرده و قاره‌مانه لێره‌دا ناوه‌ستێ، به‌ڵکو وابه‌سته‌یی نۆکهرێتیی بۆ دوژمنانی کورد گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی که مه‌لا موسته‌فا خۆی پێناسه ئه‌کرد به "قه‌یتانی قۆنده‌ره‌کانی عبدالکریم قاسم"۰ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه په‌روه‌رده‌کراون و ئه‌م ڕۆژ به کوردایه‌تی پێمان ئهفرۆشنهوه۰
ئه‌مه ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه که ڕۆڵه‌کانی به‌رزانی تیا په‌روه‌رده کراون، قوتابخانه‌یه‌ک پڕ له درۆ، خۆپه‌رستی، تاکڕه‌وی و نۆکه‌ریی بۆ دوژمنانی کورد. قوتابخانه‌یه‌ک که کوشتنی هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌کان، کوشتنی ڕۆشنبیران، زیندانی کردن، ڕفاندن، بێسه‌ر و شوێنکردن، به زۆر خۆسه‌پاندن به سه‌ر کوردا، نۆکه‌ری بێگانه و دۆژمنانی کورد و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به کوردایه‌تی و سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وتی بێ وێنه
به کورد ده‌فرۆشێته‌وه. قوتابخانه‌یه‌ک که سه‌روه‌ری، ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی، ئازادی، خۆشبه‌ختی، سه‌قام گیریی، ئاشتی و ..................هتد، له کۆیله بوون بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیدا پێناسه ده‌کات. قوتابخانه‌یه‌ک که خاوه‌نی ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه بێت، خاوه‌نی ئه‌م مامۆستایانه بێت نموونه‌ی (به‌رزانی باپیره گه‌وره، به‌رزانی باپیر، بارزانی باوک، به‌رزانی کوڕ، بارزانی کوڕه‌زا و .............. به‌رزانیه‌کان هه‌ر ته‌واو نابن ۱۰۰۰ دانه‌ن)، قوتابخانه‌یه‌ک خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی سه‌ره‌وه بێت مه‌گه‌ر تانها و ته‌نها له لای بنه‌ماڵه‌یه‌کی دواکه‌وتووی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به قوتابخانه‌یه‌ک باسبکرێت که جێگای شانازی بێت. قوتابخانه‌ی به‌رزانی ته‌نها قوتابخانه‌یه‌که بۆ شکست، خیانه‌ت، فرۆشتنی خاکی کوردستان به داگیرکه‌ران، به کۆیله کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و له هه‌مووشیان گرنگتر ئاشبه‌تاڵه.
ئه‌مانه‌و سه‌ده‌ها نموونه‌ی زیندووی دیکه هه‌ن که بێ ئابڕوویی ئه‌م پیاوه نه‌خۆشه "سه‌رۆکی ۱۰۰۰ ده‌رنه‌فیزی فههس"، بنه‌ماڵه‌که‌ی، پارتییه کۆیله‌کانی و قوتابخانه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست