دروشمی گەل ئازادیە و سەرکردە سیاسیەکان کۆیلەیەتی
Monday, 12/11/2012, 12:00
لە پاش گۆڕانکاریە مێژوویەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست گەلی کورد لە سەدەی 21 میندا هەلێکی مێژویی بۆ ڕەخساوە و لە سەرچەم پارچەکانی کوردستان گەلی کورد بە دروشمی ئازادی دەیەوێت وەک سەدەی ڕابردو بێ ماف له وگۆڕانکاریه نه‌کشێته‌وه ،
لە ڕۆژ ئاوای کوردستان ئەو گۆڕانکاریانە زۆر بە خێرایی ڕویدا و گەلی کورد لەو پارچەیە شارەکانی خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە هەرچەندە لە چەند شارێک چەند بارەگایەکی ئەمنی و سیاسی پارتی بە عسیشی تیادا مابێت بە ڵام گەل خۆی خۆی بە ڕێوە دەبات ، له ئێستادا ڕۆژانه ئه‌و باره‌گایانه له هێزه‌کانی به‌عس پاک ده‌کرێنه‌وه .
پاش ئەو هەنگاوەی گەلی کورد ڕژێمی تورک کە چاوی بە هیچ شتێکی کورد هەڵنایەت دەستی کرد بە بزاوت بۆ تێکدان و لەبار بردنی ئەو دەستپێشخەریە ئاشتییەی گەلی کورد ، چەند پارتێکی بە ناو کورد کە ڕاستەوخۆ بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە وابەستەن پەلکێشی ئەستەنبوڵی کردن و لە ژێر ناوی کوردایەتیدا دەستیان کرد بە پیلانە چەپەڵەکانیان ، شۆڕشی ئاشتیانە کوردیان بەوە تاوانبار کرد کە گوایە گەلی کورد لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا ڕێکەوتووە ودەستەی بڵند کە لە زۆرینەی پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێک دەهات بە دوژمن لە قەڵەم دەدا وهاوپەیمانیان لەگەڵ سوپای بە ناو ئازادی سوریادابەست و دژ بە گەلەکەیان چەند جاشولکەیەکیان لە خۆیان کۆکردەوە لە ژێر ناوی (کتیبە ێلاحدین الایوبی) و بە هاوکاری ڕاستەو خۆی مادی و مەعنەوی تورکیا لە ناوچەی عەفرین دەستیان بە تێکدان و لەبار بردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد کرد .
هەمان ئەو پارتانە لە باشوری کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاری دەکرێن و هان دەدرێن کە بەشداری سەرجەم کۆبونەوە پیلاناویەکانی ئەو هێزانە بن کە سعودیە و قەتەر و تورکیا پێکیان هێناون و باست سەیدا کە ڕاستەو خۆ خزمەت بە ئیخوان موسلمین‌و تورکیا دەکات و تا ئێستاش بە هیچ شێوەیەک داکۆکی لە مافی گەلی کورد نەکردووە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کرا بە بەرپرسیارتهنها به شێوه تا چه‌ند کوردێکی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن .
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا بۆپارتی دیموکرات هاوکاری ئەو پارتانە دەکات کە لەگەڵ سوپای بە ناو ئازاد‌دا دژی گەلی کورد دەجەنگێن ؟
لای هەموان ڕون و ئاشکرایە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی ئاکەپە کراو تەنها وشەیەکیشی بۆ خزمەتی گەلی کورد پێشکەش نەکرد و بانگی لەگەلی کورد کرد کە پشتیوانی لە ئەردۆگان و پارتەکەی بکەن لە کاتێکدا ئەردۆگان بە ئاشکرا پاش ئازادی ڕۆژئاوای کوردستان وتی گەر لە ئەفریقاش کورد ببێتە خاوەن ستاتۆیەک ئێمە دژایەتی دەکەین ، لێرەدا دیارە کە سەرۆکی هەرێم لە ژێر کاریگەری سیاسەتی تورکیادا خاوەنداری لەو پارتە بەناو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات وه‌ک پارتی ئازادییە .
پێش دووڕۆژیش بارزانی لە قەتەر بوو لە ئامادەکاری کۆبونەوەکەی بەرهەڵستکارانی سوریادا ئامادە بوو لەگەڵ بەرپرسانی قەتەردا گفت و گۆی گۆڕانکاریەکانی ئەو ئیتیلافەی سوریای کرد ، ئەوەش نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە بارزانی پشتیوانی نەک لەو هێزە کوردیانەی رۆژ ئاوا دەکات بەڵکو پشتیوانی سوپای بە ناو ئازاد وسیاسه‌تی سێکوچکه‌ی سعودیه و قه‌ته‌ڕ و تورکیا دەکات کە بە هەموو هێزیانەوە لە ڕۆژ ئاوای کوردستان دژی گەلی کورد دەوەستنەوە .
سوپای ئازاد بە هاوکاری پارتی ئازادی بەناو کوردی و چەند بنەماڵەیەکی دیکە کە خۆیان وەک پارت ڕاگەیاندووە لە ناوچەکانی عەفرین و حەلەب هێرش دەکەنە سەر خێزانە کوردەکان و تائێستا چەند کوردێکیان کوشتووە و لەم دواییانەشدا هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفیەی کورد نشێن و 16 هاوڵاتی کوردیان کوشت ، لە پاش ئەوەی لە شاری سەری کانی بەرپرێسێکی پارتی ئازادی تیرۆرکرا کە گومان دەکرێت بە پیلانی پارتی ئازادی خۆی بێت بۆ ڕێگه خۆش کردن بۆ ده‌ست وه‌ردانی سوپا به‌ناو ئازهدهکهی ئیخوانه‌کان ، بە هۆی ئەو ڕێپێوانانەی لەلایەن ئەو پارتەوە ئەنجامدرا و بانگەوازی سوپای بە ناو ئازادیان کرد کە بکەونە ناو شارە وە وپاش چونیان بۆ ئەو شارە بینیمان له ماوه 24 کاتژمێردا هه‌زاران که‌س له گه‌لی کورد ئاواره‌ی تورکیا کران و ئه‌مڕۆش به هۆی هه‌بونی ئه‌و هێزانه له‌و شاره فڕۆکه‌کانی سوپای سوریا ده‌یان کوردیان کرده قوربانی بۆمباکانیان .
ئه‌مه له کاتێکدایه که له ئێستادا له سه‌ر سنوری شاری دێرک و قامشلی هێزه چه‌کداره ئیخوانه‌کانی دارده‌ستی تورکیا ئاماده‌کاری ده‌ست وه‌ردانی ئه‌و شارانه ده‌که‌ن و گه‌لی کوردیش خۆی ئاماده ده‌کات بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌یان و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له ئاماده باشیدان بۆ پاراستنی گه‌لی کورد .
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا بێت به‌رامبه‌ر به‌و ڕوداوانه‌ی ڕۆژئاوا ، به‌رامبه‌ر برا کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بوایه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی کورد بکردایه له پای کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فیه و سه‌ریکانی .
له ئێستادا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مو کوردێک و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانه له باشوری کوردستان که بکه‌ونه خۆ‌و داوا له سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه بێت له ڕۆژ ئاوای کوردستان وتا ئه و ئه‌زمونه‌ی کوردانی ڕۆژ ئاوا به ئاقاری کورکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان نه‌برێت ، تا هه‌مومان ببینه پێشه‌نگ و ڕێگر له به‌رده‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دوژمنان روبه‌ڕوی کوردی ده‌که‌نه‌وه ، چونکه له ئێستادا تورکیا و سعودیه و قه‌ته‌ڕ به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پیلان داده‌ڕێژن تا ناوچه‌کوردیه‌کان و گه‌لی کورد ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و ئامانجه‌ی گه‌لی کورد بگۆڕن به شه‌ڕی ناوخۆ‌و وا بکه‌ن کورد له جیاتی ده‌ستکه‌وت به ده‌ست بێنێت کۆمه‌ڵکوژ بکرێت ، چونکه له پاشه‌ڕۆژدا په‌شیمانی دادمان نادات .
داوا له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات ودژی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی بجه‌نگێت و ڕێ له هێزه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله بگرێت و مادده‌ی 140 بخاته کردارهوهوبارهگای هێزی داگیرکه‌ری تورک له خاکی کوردستان وه‌ده‌رنێت تا مالیکی نه‌یکات به کارت و دژی گه‌لی کورد به‌کاریبێنێت ، ئه‌وه ئه‌رکی سه‌ره‌کی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حوکمهتهکهمانه نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌کات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست