کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێككەوتنى ستراتیژى چى بەسەردێت...؟

Thursday, 01/03/2012, 12:00




 
وا تێ ئەگەم،كە هیج كەس لەسەر جنێودان و تەشهبیرو ناوزراندن،خەڵاتى نۆبڵى بێنەبەخشراوە،لەهەر پرس و ڕووداوێكدا،دەیان رۆشنبیر پێیان ئەخزێتە دنیاى ناوبازاڕى و هەرەمەكیەتەوە،بۆیە باشوایە بارى سەرنجى خۆمان لەسەر وەها كەیسێك بە دیدێكى زانستى و واقعیانە بخەینە ڕوو:
یەكەم: كاتى تەواوبونى ڕێككەوتنامەكە نزیك بۆتەوە،كە لەنێوان دووپارتە زلهێزو قۆرخكارەكەدا،بەستراوە،لەسەر ئاستى دوو سەركردە یان دوو بنەماڵە قسەى تیادا كراوە،ڕووننیشە لەكوردستا ژیانى سیاسی یەكسانە بەژیانى حزبى.بۆیە لەژێررۆشنایی دراوە سیاسیى و ڕەوشە ئیقلیمى و ناوچەییەكاندا هەقوایە،بپرسین ڕێككەوتنامەى ستراتیژى چى بەسەر دێت..؟.
دووەم:لابردنى وێنەكەى مەلاموستەفاى بارزانى،لەسەر ئاستى داوودەزگا گرنگەكانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى توڕەیی دروستكرد،ئەگەرچى لابردنى وێنەكە بەبڕواى ئێمە كارێكى گرنگ و باش بوو،لەبەر دووهۆكارى سادە:
یەكەمیان: ڕێزگرتن،لەسەر كردە مێژووییەكان بەهەڵواسینى وێنە نابێت،زۆرن ئەوانەى لەمێژوودا بۆگەلەكەیان ژیان و مردن،تەنانەت یەك ووشە یادگارى و بیرەوەریشیان نەنوسى،ئێستاش وەك مەسیح تەماشا ئەكرێن.ئەوە تەواوە كە وێنە كاریگەرى لەسەر زیهنیەتى تاكەكان دائەنێت،جێی پرسیارى میوانە دەرەكیەكانە،بەڵام سەرۆكى پەرلەمان هەقى خۆیەتى بەچاوێكى مەعقولانەتر بڕوانێتە مێژووى میللەتەكەى،تا تێبگات كە پەرلەمان شوێنى دەركردنى یاساو چاودێریی كردنى حكومەتە،هەڵسوراندنى لیژنە بێكارەكانیەتى،نەك هەڵواسینى وێنە.
دووەم: لەكاتێكدا بەزارەكى پارتى بارزانى نەمر بە موڵكى میللەت،دائەنەن،بەڵام لەهەر كات زیاتر رۆڵى پارتاندنى بارزانى و گەلى كورد ئەدەن،ئەوەتا لەژێر وێنەكەى بارزانیدا لەدەیان بنەو بارەگاى پارتیدا سامانى وڵات بەهەدەر ئەدەن،مەگەر ئەوە بەرپرسەكانى پارتى نین كە فەرمان بۆ سەركوتكردنى جەماوەرى كوردستان دەر ئەكەن لەژێر وێنەكەى بارزانیدا..؟؟..بۆیە گۆڕینى شوێنى وێنەى بارزانى كارێكى ئاساییە لەناو پەرلەماندا،ئەگەر سوورییش بن لەسەر وێنەو بە پێشەنگاكردنى پەرلەمان، ئەوا پێویستە وێنەى شێخى نەهرێ و شێخى پیران و شكاك و شێخ مەحمود و قازى و قاسملۆ و شەریف وانلى و برایم ئەحمەد و سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى كۆماریش لەناو پەرلەماندا هەبن.
كەواتە،ئایا ڕێككەوتنامەى ستراتیژى هەڵئەوەشێتەوە..؟.بەشبەحاڵى خۆم،هەموو ڕۆژێك چاوەڕوانى شەڕێكى ناوخۆیی و ئەهلى لەكوردستاندا ئەكەم،لە دواى ڕێكەوتنامەكە،لەبەر دوو هۆ:
یەكەم:هێزى پێشمەرگە یەكنەخراوەتەوەو بەفەرمانى بەرپرسە حزبیەكان ئەجوڵێنرێن،ئەمە لەوڵاتێكى نادامودەزگاییشدا،وێڕاى دیارنەبوونى داهات و شیرینى نەوتەكە،كە داهاتى (3) مەسفاى نەوتى فەرمى و (100) پاڵاوگەوى ترى نافەرمییە،هەر بەرپرسەو چاڵەنەوتێكى قۆرخكردووە.
دووەم: بەئاشكرا هەندێك بەرپرسی ئەمنى یەكێتى و پارتى كار بۆ تێكدانى ئەمنى كوردستان و تێكدانى میزاجى رۆشنبیران و توڕەكردنیان ئەكەن.
با بەدەنگى بەرز هاوار بكەم...كە داكۆكى كردن لەیەكێتى نیشتمانى كوردستان،تەنهاو تەنها داكۆكیكردنە،لە (7) كەس لەمەكتەبى سیاسی یەكێتى دا،كە كاری هەر یەكەیان ئیدارەدانى كۆمپانیایەكى زەبەلاح و گروپێكى مافیایی و بوونى چەند ماڵە لەشفرۆشێك و قایم كردنى پارەیە لەدەرەوەى وڵات.هیچى تر نییە ئەمە نەبێت..بەشاهید چەندین ئەندامى سەركردایەتى تەنها ئەمانە بڕیار دەرئەكەن و بڕیارەكان هیچى تەعبیر لەیەكێتى و قیادە ناكەن.بۆیە لەدوا ساتدا هەقوایە كادرە وەسەتى و رۆشنبیرەكانى حزب وەخەبەر بێن.ئەمە بۆ پارتیش هەروایە.
هەندێكى تر،لایانوایە هەڵوێست وەرگرتنى یەكێتى،دژى پارتى یەكێتى پڕ جەماوەر تر ئەكات،بۆ ئەم بۆچوونەش تەنها دوو تێبینى گرنگ هەیە:
یەكەم: چ یەكێتى و چ پارتى بەسروشت لەناو خەڵك و مووچەخۆرەكانى خۆشیاندا بچووك بوونەتەوە،خەیاڵ پڵاوییە یەكێتى بیەوێ بەم جۆرە لەهەڵگیرسانى شەڕ خۆى پتەوتر بكات و جەماوەر بۆخۆى جەزب بكات،چونكە سەردەمى ئەو عەقڵیەتە سیاسیە گوزەشت.
دووەم:ئێمە لەبرى ڕێككەوتنى ستراتیژى،پلانى ستراتیژیمان بۆ ئایندە گەرەكە،ئەزانین یەكێتى و پارتى لەدە ساڵى یەكەمى حوكمڕانیدا شەڕى ناوخۆیان كرد،لەدەساڵى دووەمیشدا سامان و داهاتى ولاتیان هەرزانفرۆش و تاڵانكرد،،گەندەڵى و فەزاحەتیان كرد..تا كارى پێشمەرگایەتیان گۆڕى بۆ كوتەك وەشاندن دژى ڕۆلەكانى گەل.
بۆیە،لەدا ساتدا،پێدەچێت تاڵەبانى ئەم گورزەش لەدنیاى كۆتایی سیاسەتی خۆیدا،بوەشێنێت و ئەو خەتەى خەزورى بۆى كێشاوە بیبگەیەنێتە ئەوسەرى.رێككەوتنە ستراتیژییەكەش هەر لەدەستى ئەمدایەو یەك كەسیش بۆى نییە لەقیادەى حزبداو لەمەجلیسى جەنابیان هەر باسیشى بكات.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە