کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئینجا نۆبەى منە، قسە لەسەر (17) شوبات بكەم

Sunday, 10/02/2013, 12:00


ڕەنگە ئەو پرسیارە، ڕیكۆردى شكاندبێت، ئایا (17) ى شوبات،شۆڕش بوو،كودەتابوو،ناڕەزایی دڵى خەڵك بوو،دەستى دەرەكى بوو،یان هەر هەمووی بوو.هەركەسێك بەپێی ئینتماى سیاسی، یان بەپێی ڕێككەوتنى ژێربەژێرى خۆى لەگەڵ ئەم و ئەو،وەیاخود بەپێی بیروباوەڕو دنیابینى خۆى ئەم پرسەلێك دەداتەوە،ئەمساڵ دوو ساڵ بەسەر (17) ى شوباتدا دەڕوات، ئەم پرسیارانەو،دەیان وردەكاریی و ستەمى تر هەن،خوێنەرى كوردو ڕاى گشتى نەیانزانیوە،هەقى خۆیەتى بیزانن.
بۆمنێك،كەخوا وگەلى كوردستان شاهیدبێت،بەبێلایەنى و، ڕەچاوكردنى دیوى ئەكادیمی و ئیتیكى نوسین ئەم مێژووە باس بكەم،ڕەنگە شتێكى تر بێت،جیالەبارى خوێندنى زانستى سیاسی و عەیامێك چەشتنى ڕۆژگارى ناخۆش و تاڵ لەگەرمیان وئەنفالستان،ئیش و كارى ڕێكخراوەیی و بەشدارى زۆربەى ناڕەزایەتیەكان و،چەندین كتیب و سەدەها ووتارو نوسین و،بونى پەیوەندیەكى گشتى كۆمەڵایەتیانە،لەوسەرى هەمووشیەوە بەشدارى سەرەكى و سەرمەشقى خۆپیشاندانەكانى (17) ى شوبات، ئەندامى ئەوشتەى كەباوەڕم پێی نەبوو سەربكەوێت (ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى).

  حەڤدەى شوبات (پلانى پێشوەخت،بەڵام سەرنەكەوتووبوو)

ئەى كە پلان هەبوو، یانى چۆن ڕێك نەخستن و پەرتەوازەیی پێوە دیاربوو، ئەرستۆ ئەڵێت" هەركەسێك بەڕێك و پێكى دەستى بەڕێگا كرد، نیوەى ڕێگەكەى بڕیوە". لەساڵى (1964) ەوە موعارەزە لەكوردستان ئەیەوێت بەگژ بنەماڵەو خێڵ و تاكڕەویدا بچێتەوە،بەڵام هەموو لێدان و بەگژاچونێكى تا ئەگاتە (31) ئابش پارتى بەهێزكردووە،ئێمە بەپێوەرى ئەخلاق و حەماسەت و سۆزو بیروباوەڕى خۆمان نابێت،هەڵپەبكەین،بۆیە ڕۆژانى پێش (17) شوباتیشدا،هەڵەكرا،كەوابێت ئەو ئالیەتە هەڵەیە كەئێمە ویستومانە پێی بچین بەگژ ستەم و گەندەڵى و بێدادیدا لەكوردستان،هەتاوەكو لەعێراقیش هەروامانكردووە،یان هەڵوێستێكى جوامێرانەیان نواندووە،یان تەنازولێكى سەیریان كردووە،ئیتر سیاسەت وعەقڵ و مەنتق و متمانەو شت نەبووە.
لە(29/1/2011) بزوتنەوەى گۆڕان،وەك بزوتنەوەیەكى ناڕەزایی و پڕ ئومێدى زۆرینەى خەڵك،وەك ئەوەى دووساڵى پێشوتر،بۆیەكەمجار گۆمى گەندەڵی و پۆخڵەواتیان لەكوردستان شڵەقاندبوو،بەیاننامەیەكى حەوت خاڵیان دەركرد،یەكسەر هەرچى بانق بوو،پارەى تیا نەهێڵرا،پێشمەرگەخرایە ئینزارەوە،دەزگائەمنیەكان وازیان لەهەموو ئیشێكى تر هێنا،خۆیان بۆئەم پرسەتەرخانكرد،چونكە بۆدەسەڵات ترسناك بوو،چونكە هەم بەهارى عەرەبی لەتونس و میسر دەستى پێكردبوو،هەم یەك لەخاڵەكان داواى دەستبەجێ هەڵوەشانەوەى حكومەت و پەرلەمانیان كرد،ئیتر ناهۆشیارى وبێ ئاگایی بەستەزمانەكانى حزب و پێًشمەرگەى دێرینى هێنایە،سەرجادەو (ئەم حكومەت وپەرلەمانە خوێنى شەهیدانەو،چەند ساڵ خەباتمان كردو....هتد).
ئێمەش،هەر ئەمانویست،جموجوڵێك بكەین،چاودێریی ڕەوشى میسرو تونس مان دەكرد،لەناكاو بوعزێرى گڕى لەخۆى بەردابوو،گڕیشى لەناوچەكە بەردابوو،ئەمان بینى خەڵك هاتۆتە شەقام دژى سیستەمى حوكمڕانیەكەى موبارەك و كوڕەكانى،هێشتا ئیخوان و ئۆپۆزسیۆنى ئەووڵاتە بێدەنگ و حەپەساون. بۆیە بەجیا دوو كۆبونەوە كرا،یەكێكیان لە(9) ى شوبات وئەویدیش لە(15) ى شوبات.دواین كۆبونەوەیان لەبارەگاى یەكێك لەحزبەبچوكەكانى كوردستان بوو،كەئێستا نەماوە،ژمارەیەكى زۆر لەخەڵكى ناڕازیی بەشداربوو،بۆچونى نوێنەرى گۆڕان وابوو،دەبێت بچینە هەولێرەوە،(چەند قسەیەكى جوان ومەعقولە).وتیشى:دەبێت بچینە سەر فڵانە شوێن و فیسارە شوێن..ئێ مەعلومە پارتى سوعبەت نازانێت،هەموومان دەكوژێت،هێشتا دوو دڵیەك لاى ئێمەو كەسی وەك "د:فایەق گوڵپى"یش هەر هەبوو ،بەحوكمى بیرۆبۆچون،چونكە نەمانئەزانى بۆكوێ سەردەكێشێت،یان دەمانووت" ئەگەر بكوژرێێن،سبەى ئیسلامیەكان دێن.؟".یانى هەر لێرە بوبوینە دوو بەشەوە،هێشتا خۆپیشاندان دەستى پێنەكردووە،لەتبون هەیە.بڕیارە (17) ى شوبات بچینە بەردەركى سەرا،ئێمە هەقمان چیە ئەوە خەڵكى تر هەیە بەرژەوەندى گەورەى هەیە،چۆنى ڕێك دەخەن،بەس بۆقسەو پشتیوانى دەچین.
كەچووینە سەرا،كەشێكى زۆر غەریب بوو،بۆنمونە خەڵكێك خەریكى خۆدەرخستن و مایك هێنان و بردن بوو،هەر نەناوى هەبووە ونەناوك لەپێشوودا.(ماوەیەك پەیجى شەقامى یەكگرتوو وینەیەكى داگرتبوو لە17ى شوبات نوسیبوى "ئەمە بەهرۆزە وتار ئەخوێنیتەوە"كەچى من هەر لەوێنەكەدا نیم).یان بابەتێكى تر تەلەفزیۆنەكانى سەحەرو جەزیرەو شوێنى تر هاتبوون،دواى ئەداكردنى ئەركەكەمان و پشتیوانى لەدەنگۆى نەمانى دكتاتۆرەكان،لەجادەى پیرەمێردەوە بۆسەرەوە چووین،لەوێ سوارى سەیارە بووم،بۆكەركوك چووم،لەڕێ تەلەفۆنیان كرد،بەبێ (سەلام و كەلام) وتیان "كوژراوو بریندارێكى زۆر هەیە،لەكوێی خۆت بشارەوە،بەخوا ئیشێكى خراپتان كرد،ئەو ڕۆژە زانیمان ئەمە واى لێدێت...!!".كە گەشتمە كەركوك كاك (حەمەتۆفیق رەحیم) دەنگى نایاتە بان،ڕەنگى تێكچووە،ئەڵێت "ئەمانە..ئاژاوەگێڕن،لەئێمە نین"...نەمەزانى تەلەفزیۆنەكە بكوژێنمەوە،یان توڕەبوون سەراپا جەستەم بگرێتەوە.ئەمەیە بێ پلان و بێ پرۆژەیی،كە هیچت نەبوو،شتێك ڕووببدا سەرى دونیات لێدێتە یەك و نازانى چى بكەى..؟.كەڕۆژ بۆیەوە دواى گەشتنەوە بەسلێمانى،هەموو ئاوات و ئامانجێك ئەوەبوو،چۆن بچینە سەراى ئازادى.هەموو ڕێگەكان گیراون.

  (18) ى شوبات،سەرەتایەكى قورس.بەڵام گرنگ

شاریەكپارچە بووە،بەماعەسكەر،لەقەڵاچوالانەوە بەسەدان سەیارەى چەكدارو چەك و تەقەمەنى ئەهاتە شارەوە،هەرشەو پارتى بەكۆپتەر خەڵكى گەیاندبووە سنورەكە،سەرۆكى هەرێم لەئیتاڵیایەو،تاڵەبانیش لەبەغدا،نەوشیروان مستەفاش لەسلێمانى نەماوە و گەشتۆتە پێنجوێن،پارتى هێزى ناردووە بۆگردى زەرگەتە،بەفەرمانى نیچیرڤان بارزانى كەئەوكات جێگرى سەرۆكى پارتى بوو،هێز جوڵێنراوە (فاوڵێكى گەورەیە).كۆسرەت ڕەسوڵ هێزەكانى پارتى دەگەڕێنێتەوە،خەڵكى تر تەقەى لێدەكات،ئێرانیەكان چووبونە ماڵى "كۆسرەت ڕەسوڵ" كەگردى زەرگەتە بپارێزێت و،ڕێگەنەدا پارتى پێ درێژبكات،ئەم پەیامەشیان بەعیماد ئەحمەد نارد،كەهەر پۆستێكى وەرگرتبێ ڕەزامەندى ئێرانى لەسەربووە.
بیرمان لەوە كردەوە،ئەمڕۆژە (18) ى شوبات.هەرچۆنێكە بەواسیتەیە بەناسیینە،بەجل و بەرگى ترە،بەس بگەینە بەردەركى سەرا،هەر دەمەترەو عەسكەرێك و كوتەك بەدەستێكى لێیە،هەر سوچەو هەمەرێكى لێیە،هەر مرۆڤ دەبینن،تێی ئەسرەوێنن،كەچووین،هەریەكەو لەشوێنێكەوە،ڕێگە نەئەدرا دوو كەس پێكەوە بن،یان بەمۆبایل قسەبكەن،دواى چارەكێك كاتێك مان زانى،پیاوێكى باڵابەرزى ناوكایەى ڕۆشنبیریی كورد هاتەخوارەوە لە"كتێبخانەى ئەندێشە"ەوە.زۆر دڵمان پێخۆشبوو.ماهیەتەكەى ئەوەبوو بەیاننامەى نوسیبوو ئینجا هێنابوى بۆ خوێندنەوە،لەچركەساتێكدا هەر یەكەو لەشوێن خۆیەوە هاوارى كرد (وەرنە پێشەوە..) ئیدى گڕى سەندو بەدروشمى (بەڵتەجیە...بەڵتەجیە) داواى دەركردنى هێزە حزبیەكان كرا لەسلێمانى،دیسانەوە خەڵك لەچەندین ڕێوە بۆبەردەم لقى(4) بەڕێكەوتن.
بۆبەیانى گروپی (هەستكردن بەبەرژەوەندییەكانى گەل) مان ڕاگەیاند،لەسەر سوچى ئوتێل پاڵاس،گوڵمان هێنابوو،چونكە دەمانزانى بەناوى گوڵ و ئاشتیەوە نەبێت،ئیمڕۆكە زەحمەتە سەرا ببینین،بۆیە شەو چوینە ماڵى (دكتۆر فواد بابان و جەماڵ عەبدول و قسەمان لەگەڵ مستەفا ئەحمەدو شێخ جەماڵى موزیع و شێخ محەمەدى سەرگەڵوو...هتد) كرد،كە گوڵمان بۆببەخشنەوەو بیكەنە لولەى تفەنگەكانیانەوە،بەپێش چاوى تەلەفزیۆنەكانەوە بەیاننامەكیشمان ڕاگەیاندو من بومە سەرپەرشتیارى گروپەكە،دوو گروپى ترو هەندێ خەڵكی ڕۆشنبیر هەبوون،ئەمانویست بەمە ئەنجومەنێك دروست بكەین،هێشتا ئۆپۆزسیۆن هەر حەپەساوە،هیچى نییە بۆووتن،چۆن بڵێی ئەیەوێ بێتەوە ناوخەڵك كەپێشتر پشتى نەگرتوون،پێی وتون ئاژاواەگێڕ..بۆیە دەیانویست هەرچى كەسێك لەحزبێكدا نییە وەك (ئەژى جەماڵ-دكتۆر فایەق گوڵپى-عومەر شاورى-وەمن و خەڵكى تر..) دوور بخەنەوەو خۆیان ببنە خاوەنى مەسەلەكە.بۆئەمە فاروق ڕەفیق و ناسكى خێزانیان،لەخشتەبرد،كەبناغەو مەنەس ئێمە دامانناوە،ئەوان بیبەنەوە بۆبارەگاكانى خۆیان،ئیتر شت دروست بوو.

ئەنجومەنى كاتى، سەیر و سەمەرە

لەچایخانەیەكى شەقامى پیرەمێردا،كۆبۆنەوەى ئەنجومەنى كاتى دەكرا،كەنوێنەرایەتى خوێنى شەهیدان و شەهید ڕێژوان و گشت دەنگە ناڕازییەكانى كوردستان ئەكا،خاوەنى چایخانەكە لەهەمومان زیاتر قسەى دەكردو دەسەڵاتى هەبوو،هەر خروقاتێك دەبوو،سەرمان ئەخەواند تالەڕێگەى كەسەوە لاوازییەكانى ئەم شوێنە نەگاتە لایەنەكانى بەرامبەر.
شۆرش،لەدونیادا،پیاوى ژیرو بەسەلیقە پلانى بۆدائەڕێژێت،مرۆڤە چاونەترس و ئازاكان جێبەجێی ئەكەن،بەڵام ترسنۆكەكان بەرهەمەكەى دەخۆن و خۆیان دەكەن بەخاوەنى،شۆڕش لەفەڕەنسا (1789) زۆر جیاوازى هەبوو كەتوندوتیژى زۆرى بەخۆوە دى،بەبەراورد بەشۆرش لەئەمریكا (1773)،شۆڕش لە(ئۆكتۆبەرى 1917) لە یەكیەتى سۆڤیەت،هەندێ هەڵەى ناشرینى تیاداكرا،كەدیمەنەكەى ناشرین كرد،شۆڕش لەئێران (1979) لەڕێگەى بڵاوكردنەوەى سی دى و كاسیەت و شریتەوە بوو،بۆیە هەر بەتەكنەلۆژیاش دەڕوخێت،كەشۆڕشێكى هیچ و پوچن ئەوانە،شۆڕش لەعێراق (1958) هیچى نەگۆڕى،شەڕى تایەفى و مەزهەبی ،هەیكەلى ئیدارى و سیاسی،ماف و ئازادى..ئێخۆ ئەم فەزایەى لەكوردستان هەیە،هیچ بوارێكى بۆ ووتن نەهێشتۆتەوە،،بوەستن...بابزانین ئێمە كێین و دەمانەوێ چى بكەین...؟
ئەگەرچى شۆڕش بەرهەمى ناڕازەیی و ڕقى پەنگخواردووى مرۆڤەكانە،كاتێك شۆڕش دروستەبێت كەسیستەمەكان پێچەوانە بن لەگەل َ ژینگەى كۆمەڵایەتیدا،بەڵام خۆدەبێت نەخشەیەك بكێشیت تابەم كارە ئێمە قوتاربین هیچ نەبێت بۆماوەیەكى ناوەند مەوداش بێت.چونكە مەرج نییە خەباتى ڕزگاریخوازى و شۆڕش هەموو جارێك دیموكراتى بەرهەمەكەى بێت،وەك ئەوەى حزبەچەكدارو شاخاویەكانى هەرێمى كوردستانى باشوور كردیان،بەرهەمەكەى ئەمەیە دەیبینین لەهەزارەى سێ و سەدەى بیست و یەكدا.
ئەم ئەنجومەنە كاتیەى لەسەراى ئازادى هەبوو،هیچ شتێكى ئەمانەى سەرەوەى تیانەبوو،تیاى بوو پارتى و عەمید،تیاى بوو ئاسایش بەجلى مەدەنى،گۆڕان هات،دكتۆر موسەننا (بەحیساب ڕێزى لێدەگرتین بەپێوە ئەوەستا،بەڵام بوارى قسەى نەئەدا).یەكگرتوو ،كۆمەل،چەپ،چوزانم لەوە ئەچێت هى ئێًرانى و توركیش هەبووبێت،كەحكومەت شتێكى ئەنارد،دەبوو (100) كەس لەو ئەنجومەنە ڕاى هەبوایە،هەر ڕۆژەو خەڵك ئەهات ئەبوو بە(ئەندامى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى). فارووق ڕەفیق،وای ئەزانى ئەمە یۆنانى كۆنە:دەبێت هەموو خەڵك ڕاى لەسەر ئەوشتە هەبێت ئێمە دەیكەین.ئەو پیاوێكى هەتا بڵێى بوێرو ڕۆشنبیرە،بەڵام هیچ شتێك لەسیاسەت و واقیع نازانێت.
داواكارییەكانى خەڵكمان كۆكردەوە،بوو بە (28) خاڵ.پێویستەو دەبێت ئێستاو ئەوكات،تەنها شەڕ لەسەر ئەوخاڵانەبكرێت،بۆئەوەش ئێمەجیابوینەوە،تەماشابكە بۆ كوشتنى ئەو خاڵانەى سەراى ئازادى (كۆمەل و یەكگرتوهەریەكەیان بەجیا خاڵى خۆیان دەسەپاند،گۆڕان ئەیوت (7) خاڵەكەى من،دوایش (22) خاڵیان دەركرد،ئنجا خاڵى یەكێتى ژنان و مامۆستایانى زانكۆو خەڵكى شارەكان....هتد.
ئاخر،گریمان ئێمەلەم پێناوەدا هیچ باجێكمان نەدا،یەكێكى وەك (د:فایەق) لەسەرا بڕیارى دا:لەمووچەى خانەنشینى پەرلەمانتارییەكەى خۆشبیت و بیگەڕێنێتەو بۆحكومەت،كەپزیشكى شاخ و كەس و كاترى شەهیدو مرۆڤێكى نەتەوەیی و ناڕازییە،كەسێكى وەك "قادر عەزیز" تائەم ساتەش باجى خوێندنەوەى تەنها وتارێك ئەدا لەسەراى ئازادى،حزبەكەیان پارچە پارچەكرد،بێجگە لەوەى ڕۆژ دواى ڕۆژ ژمارەى شەهیدو بریندارەكان زیادەبوون،بەئاشكرا خەڵك لەوێ كەسابەتى بۆ یەكێتى و پارتى دەكرد (هەموو ئەمانە لەتیڤى باسم كردووە كاتى خۆى)..هەر ڕۆژەى مەلایەك شتێكى ئەووت،بەكەیفى خۆ هێرش ئەكرایە سەر ئەم و ئەو.

جیابونەوەى ئێمە لە خۆپیشاندان،ئێستاچى؟

گەورەترین،گرفت و لەمپەر،ئەوكات و ئێستاش،نەبونى مینبەرە بۆقسەكردن،میدیا لەكوردستان یان هى دەسەڵاتە یان هى ئۆپۆزسیۆن،كێ یان بوێ ئەیكەن بەپاڵەوانى گۆڕەپانەكە،كێ شیان بوێ واى لێئەكەن جارێكى تر لەڕووى نەیات بێتە ناوبازاڕ.ڕۆژنامەى ئاوێنەو دەیان میدیاى تر بەئیعاز نوسینەكانى ئێمە داناگرن،تەنانەت یەك لەگۆڤارەكان بابەتى منى داگرتبو جارێكیان "چەندین جار خاوەن ئیمتیازەكە ئاگادارى كردبوون".
كەجیابوینەوە،ڕۆژێك "ئەژى جەماڵ" كەئێستا سەرنوسەرى گۆڤارێكەو چالاكوان بووە دەمێكە،ووتى:ئێستا دەچمە ئەو پاركى نالیە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى ئەكەم،من خۆپیشاندان ئەبەمە پاركى ئازادى".لەگەڵ پاركى ئازادییەكەى ئەو نەبووم.بەڵام ناهەقشى نەبوو.چونكە لەیەك ڕۆژدا ئێمەگیراین و تەعاهودیشمان پێ پڕكرایەوە،كەچى هەر هاتینەوە بۆخۆپیشاندان،یەك كەس باسی نەكردبوین...!!.سەیرە هەرچى سەربازو پۆلیس لەجادەیە دڵى بۆخۆپیشاندان لێ ئەدا،ئێمەش دەمانەوێ وازبهێنین.
بۆیە،پێم گرنگ نەبووە لەكوێ قسەئەكەم،بەقەد ئەوەى چی ئەڵێین،لەناكاو لەزاگرۆس و گەلى كوردستانەوە،بەقسەكردن دنیامان شڵەژاند.ئەوانیش خۆیان حازركردبوو،بە (خۆفرۆش و جاش و خیانەتكارو جنیۆ بەكەس و كارو شتى تر بكەن).لەكاتێكدا زۆربەى بەرپرسانى گۆڕان و یەكیتى ئێستاش پێكەوە ئەخۆنەوە،خۆیان وكوڕیان شەریكن..بێ ئەوەى ئەمانە دەنگ و قسەو خزمەتى ئێمە بزانن،بێ ئەوەى فلسێكى ئێمە دیارى بكەن لەحكومەت و حزبدا،بەڵام هەر بەڕێوەبەرى تیڤیەكەى ئەوان بوو،كەئێستا بەلێشاوخەڵك واز لەتەلەفزیۆنەكەش دێنن،جاران لەكورسات ئەیوت (فەخامەتى بەڕێز مام جەلال و بەڕێز خانمى یەكەمى عێراق).مەگەر ئەوە یەكگرتوى ئیسلامى نەبوو لە (2012) لەپێناو ئەوەى لەیادى (17) شوبات خۆپیشاندان نەكەن،تاڵەبانى لەدوو ملیۆن دۆلارى قەرزاریان خۆشبوو،مەگەر یەك ملیار دیناریان بۆ بارەگا سوتاوەكانیان لەبودجەى خەڵك نەبرد بۆخۆیان،مەگەر سەدان كادرو كارمەندى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسیۆن ئێستا لەمیدیاكانى پارتى و یەكێتى نین،ئەوە ئەوان نەبوون دواى دامركاندنەوەى خۆپیشاندان ڕیزیان بەستبوو لەپێشوازى ئەو كەسەى داواى ڕووخانیان دەكرد،ئەوان نین كەبودجەكەیان پێدرایەوە بێدەنگ بوون و لێی دانیشتن..بببینن خوێنەرانى بەڕێز:لەدواى خۆپیشاندانەكانى (17) شوباتەوە،خوێنى شەهیدوە بریندارەكان تەنها وەك یادەوەرییەكى لێهاتووە،ببینن گەندەڵى لەم دووساڵەدال زیاترى كردووە،خۆپێچانەوەو ماستاوكردن و دووڕوویی پتر بوون.بۆیە ئێستا خەڵك تورەیەو ئۆپۆزسیۆن لاوازو بێ هەڵوێستە،جاران ئۆپۆزسیۆن بەهێز و خەڵك تاڕادەیەك ئامادەو هوشیارنەبوو.
ئەوە كێ بوو،كێ بەپلەى عەمیدو عەقیدو،،وەللا هەیە سایتى هەیە بە (نائب زابت) خانەنشینە،نوسەرى گەورەى ئەم وڵاتەن،یەلڵا دەى،،نۆبەى منە قسەبكەم،،یەڵڵا كێ ئەڵێت ئەم قسانە وانین،یەڵڵا كێ خۆفرۆشە..كێ جاشە..ئەوە تەلەفزیۆن و ئەرشیف ماوە،بزانن هەمان دەنگ و سەداى ناڕەزایی خۆمان لەتیڤیەكانى دەسەڵاتیش نەوتووە،،لەكاتێكدا ناسكە خانم لەدوا ژمارەى ڕۆژمارەى چەتر(كەداخرا) ئەڵێت "بەهرۆز هانى خەڵكى داوە بۆتوندو تیژى".
ئەیانەوێ،سلبیاتەكان بخەنە ئەستۆى ئەم و ئەو،بەڵام بچن بپرسن تائیدارەى خۆپیشاندان لاى ئێمەبوو،چى بوو چۆن بوو،بچن ئەوە خوا ئەندامەكانى سەراى ئازادى ماون و دەیان ڕۆشنبیرى ئەم وڵاتە،بۆخۆیان دەڵێن"تۆ باشت كرد،باش وەزعەكەت خوێندەوە،،زوو وازت هێنا.".ئەوە دوساڵە هیچم لەسەرئۆپۆزسیۆن نەوتووە،هەموو جار دەمانوت"هەر هەبن..باشە".بەڵام نەمانزانى دەبن بەڕاوێژكارى دەسەڵات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە