ئایا بێ شەخسیەتى ئەوەیە لەكوردستان پۆست بنوسیت؟؟
Monday, 09/04/2012, 12:00
نوسین بریتى لە خۆخاڵى كردنەوە و بەجێگەیاندنى غەریزە،زۆر كەڕەت ووتومە چۆن سەرمایەدارێك كارئەكات بۆئەوەى چەند بازاڕێك یان باشترین بازاڕ بۆ كاڵاكەى بدۆزێتەوە،ئاوهاش ئەبێت نوسەر یاخود ئەگەر حەد نەبێت ئەو ناوەش لەخۆم بنێم (بەڵام چارنییە) پێویستە بەدواى شوێنێكدا بگەرێت تادەنگى بگاتە خەڵك،جائیتر گرنگ نییە ئەو شوێنە كوێیە؟ گرنگ ئەوەیە چى ئەڵێیت..؟.
باوەڕبكەن،لەم ژیانەدا قورسترین شت بەلامەوە ئەوەیە كە (خۆم) بكەمە تەوەر لەباسێكدا،هەر بەسروشت حەوسەڵەى دابەزینە ناو هەندێ مەعمەعەو شەڕە قسەو وەڵامدانەوەى هەندێ كەس و لایەن نییە،كەدواجار خۆیان لە ووتەكانیان پەشیمان ئەبن و داواى لێبوردنیش ئەكەنەوە،یان ڕاستى پێشینەى هەڵوێست و بۆچون و قسەكانى ئێمە ئەسەلمێنن.
لەم دیدەوە،وەك هەر شوێنێكى تر بابەتەكانم جارو بار لە سایتى "كوردستان پۆست" بڵاو ئەبێتەوە،نەجارێكەو نەدوو ێەد جار كۆمەڵێك كەس،كە لەزمنیاندا قیادیەكانش هەن،لا لووتن و بەردەوام ئەڵێن: وەڵلا حەیف بۆ تۆ خۆت كرد بە ڕەفیقى ئەوانە،،،جا كوردستان پۆست زبڵخانەیە،،ئێمە واتەماشاى تۆمان نەئەكرد،،كورە كاكە هەزار جارمان ووت خۆت تێكەڵ بە هەندێ شوێن مەكە كە شەخسیاتیان نییە....هتد..). بۆئەم مەبەستە بە ڕاشكاوى تەنها دوو خاڵ عەرز ئەكەین:
یەكەم: پاراستنى كەسایەتى هیچ پەیوەندى بە كوردستان پۆستەوە نییە،بەڵكو تاڕادەیەكیش پەیوەندى بە ڕەخنەكانى ناو كوردستان پۆستەوە هەیە،ئەگەر لایەنەكان یان كەسێك كە گومانى لەخۆى هەیەو قسەى پێوتراوە،لەزەمەنێكدا ئەم سایتە بابەتى زۆر ناشیرینى دەرهەق بەئێمە دابەزاندووە،لەكاتێكدا من بەگشت سایت و تیڤیەكانیشم ووتوە مەمنونى هیچ راگەیاندنێك نابم ئیبرازم بكاو دەرمبخا،چونكە تاقە كارى راگەیاندن ئەوەیە كۆنترۆلى مالەكان بكات و ببێتە مینبەرێك بۆ گشت كەسێك.لەو باوەڕەدام بەشێكى كادرە پلەدارەكانى ئێستا لەسەر ئەو ئەساسە پلو پارەیان پێ ئەدرێت كە لە "كوردستان پۆست" قسەیان پێوتراوە،چونكە واباوە ئەگەر یەكێك یان بەرپرسێك لەكوردستان پۆست قسەى لەسەر بوترێ بەخراپە،بۆ دڵنەوایی لەناوخۆیاندا ئەڵێن:" كورە ئەوە پێی گەورە ئەبیت."!!.
دووەم: دیارە هیچ كەس لە سەر تەشهیروتەخوین و جنیۆ و بابەتى ناوبازاڕى خەڵاتى نۆبڵ وەرناگرێت.بۆیە بەدڵنیاییەوە لەوشتانە دوورین،بەڵام زۆركەڕەت ڕەنگە سیاسیەك یان بەرپرسێك ئەوەندە خۆى قێزەون ئەكات بە تەسەروفاتە ناشیرینەكانى چونكیشە غیابى قانون هەیە،نەزاهەت كارى نییە،رەقابەى مالى تووشى گەندەڵى بووە،ئێ خۆ ناكرێت ئەمانش قڕوقپى لێبكەن.
جا كوردستان پۆست زبڵخانەیە یان نا ئەوە خەڵك ئەیزانێ،ئەگەر زبڵخانەیە بۆ رۆژى دەجار سەردانى ئەكەن،؟؟.زۆر زیاتر لەڕۆژنامە حزبیەكانى خۆتان زۆر زیاتر لە گڕوگاڵى ئۆپۆزسیۆن بەرپرسان دەچنە سەرى،،ئەدەى بزان چى یان پێوتوین.لەچەند مانگى ڕابردوودا بابەتێكم نوسیبوو (سەبارەت بە لابردنى وەستاحەسەنى ئاسایش).كەتیایدا بەئاشكرا قسەمان لە سەر (3) مەكتەب سیاسی كردبوو،لەماوەى ئەو شەو ڕۆژەدا هەرسێكیان بەشێوازى جیاجیا پەیوەندیان بەخۆم و خزمەكانمەوە كردبوو كە ئیتر با كۆتایی پێ بێنیت و ئەمە ئاخر جارى بێت.باوەڕبكەن كە یەكەمیان تێلى كرد سەعات 7ى بەیانى بوو (22جار) خوێندرابووە تازە داگیرابوو...!!.بۆیە ئەگەر ئەوانەى لەكوردستان پۆست بنوسن بێ شەخسیەت بن ئەوا ئەوانەشى ئەیخوێننەوە بێ شەخسیەتن،چونكە ئەگەر ئەوان سەیر نەكەن ئەمانش نانوسن.ئینجا ئیتر لەكۆتاییدا هیوادارم ئەمە وەڵام و یەقین و بەرچاو ڕوونى بێت بۆ گشت لایەك .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست