شەڕ دەستى پێكرد
Sunday, 20/11/2011, 12:00
شەڕ: لەمێژوو دەربهێنە هیچى وات بۆ نامێنێتەوە،مێژوو بابەت و كارتى مشتوومڕى واقعییەكانە،وائەزانن شتێكى باشتر دەستناكەوێت كە پەندێكى وەك مێژووى پێبێت بۆ مرۆڤایەتى.هەركاتێك باسى ئاشتى و هێوربوونەوە كرا خۆتان بۆ شەڕئامادەبكەن.
لێرەوە،جەنگ (WAR) هەمیشە مەسەلەیەكى حەتمییە.بەلكو ئاشتى و پێكەوە ژیان لەمەدرەسەى نوێدا نامۆیە.(شەر ِیەڵڵا شەڕ) دروشمى ئینسانەكانە.لەسەردەمى نوێ و بەغاباتبووندا.بەرژەوەندى و پاراستنى بەرژەوەندییەكانت لەكوێ بوو شەڕ لەوێیە. لە فەرهەنگى سیاسی دا زۆر واتا هەن نزیكن لەماناى شەڕ،واتا دوو جۆرمان هەیە :شەڕى سارد و گەرم..ململانێ و زۆرانبازییە سادەكان زۆر كەڕەت دەنگى پڕ ناسۆرى مرۆڤ ئەگەیەنن وە كەشكەڵانى فەلەك..زۆرترین زیانیش ئەخەنەوە،ئەگەر چى تەق و تۆقیش تیایە بەدیناكرێت.
ئێستا سوریا (ئەسەد) گڵۆڵەى كەوتە لێژى..لەسەر دوو ئاڕاستە شەڕ و ڕاكێشانى پەتەكە دەستى پێكرد.یەكەمیان: بەرەى سوننە لە میسرو ئەردەن و سعودیەو كەنداو،،دووەمیان : شیعەیە لە" ئێران و ێەدریزم (لەعێراق) و سوریاو حزبوڵا و حەماس.ئەمریكاش (كش و كشانەوە) ى بەیەكەوە دەست پێكرد،هەم لەعێراق و هەم لە ناوچەكە.كاروبارەكانى خۆى لە عێراق لەسەربازى و تێچوونە مادیەكەوە گۆڕى بۆ ئیستخبارى.مۆڵگەى سەربازى جگە لەناتۆ هى ئەمریكاش لەتوركیا شوێنى خۆشتر كرایەوە،لەكۆێت هەیەتى،لەهەرێمى كوردستان دەنگ هەیە بیكەنەوە.لەناوخۆى عێراق دەزگاولایەنە ئەمنیەكان ئێژن :پیلانى هەڵوەشاندنەوەى ئەم سیستەمە سیاسیە هەیە (ڕاستەكەن بەوادیرەكانیشى دەركەوتوون). ئێران لە (ئەهواز) ەوە كە شوێنى سەرەكى مانۆڕ و بوارە ئابورى و سەربازییەكانیەتى مەترسیەكانى خۆى ئەبینێت.جگە لەبچڕانى یەكێك لەوپەتانەى دەستى كە سوریایە نزیك بۆتەوە،ئەمریكا ئەیەوێ ئیحتیواى بكات.بەمە كۆى عەرەب كەوتونەتە مقۆمقۆ..چونكە ئەوان لەسەرەتاى بەهارەكەوە وایانزانى ئەمە كۆتا نەگبەتیەتى.بەڵام ئێستا تێگەیشتوون ماڵ و ئوممەیان لەوشەڕى خۆبەخۆیی نزیك ئەبێتەوە.(شەڕەشەڕ)..
بەنیسبەت هەرێمى كوردستانەوە
یەك خانەى تیا نییە و یەك فۆڵدەر نییە لەم كۆمەڵگەیە پڕ پڕ نەبێت لە ڤایرۆس.هەر لەمیدیاى ئەهلیەوە بێ كەڵكە تا ئەگاتە لیژنەى حەج و عەمرە.هەر لە دادگاو پەروەردەوە بێناز كەوتووە تا ئەگاتە نەخۆشخانە چوارێەد قەرەوەێڵەیەكە.(هەمووى و هەرهەمووى) وێرانەیە.جا چى بكەین بیڕوخێنین یان كەفماڵ و دەستێكى پیابێنین..!. "گۆباجۆف" ووتى : هاتم سیستەمى چەپ چاك بكەم،دەستم دایە بەڕەكەو پاكى بكەمەوە،كاتێك بەڕەكەم هەڵبڕى ،هەمووى بەدەستمەوە ڕزیو هەڵوەرى..ئێمە دوو جار پرسیارمان هەیە:ئایا ئێمە خاوەن بەڕەین.؟ ئایا ئۆپۆزسیۆن هەر بەو چاوە تەماشاى شەقام ئەكا،كە كردى.ئێستا زۆرێك هەن گلەیی لە ئۆپۆزسیۆن ئەكەن چونكە ئیستعابیان ناكا.نەك هەر دەرگاو پەنجەرەى قسە كردنى لێ داخستوون بەڵكو تۆمەتباریشیان ئەكات.كەواتە دەنگە ناڕازییەكان بەش بەشن.."دیسان شەڕ دەستى پێكرد"..چۆن..؟.هەمووى و هەرهەمووى هەر لە دەسەڵات و میدیاكارو چایچیە سەرنوسەرەكانیەوە هەتا شەقام و گروپ و ئۆپۆزسیۆن و میدیاكانى تر..هتد ماوەیەكە و لەدواى خۆپیشاندانەكانەوە ئیشیان تەماشاكردن بوو.هیچ كەس دەستى بۆ هیچ كارتێك نەئەبرد.پارتى ئەم شەڕەى دەست پێكرد (جائیتر بەهەق یان نا هەق كەیفى خۆیانە).ئەویش لە بابەتى وەرگرتنەوەى حكومەت..هەڵبەت "د:بەرهەم" دە ڕۆژى تر خۆى بە سەرۆكى حكومەت ئەزانێت..بەڵام پارتى دواى سەرى ساڵ حكومەت وەرئەگرێتەوە بۆ ماوەیەكى كەم كەنزیكەى ساڵ و نیوێكە بۆئەوەى زیاتر نەكەونە بەرتانەو تەشەرى ئیدارەى هەرێم لەلایەن خانەوادەیەكەوە،بەڵام زۆر كارى خۆیانى پێ تەواو ئەكەن.لە سەروبەندى خۆئامادەكرندا،"نیچیروان بارزانى " سەردانى دیبلۆماسیانەى ئێران و توركیاى كرد.هەوڵى هێوربونەوەى پەیوەندییەكانى لە گەڵ گۆڕاندا لەسەركەوتنەوە نزیكە.گۆڕانیش ئەیەوێ هەنگاوێك زیاتر بۆئامانجەكەى بچێتە پێش كە خۆى ئەكات بەیەكێتى و یەكێتییە ڕاستەقینەكە.بۆئەم مەبەستە پارتى هاوكاریان ئەكات.ئەوەى ڕێگرە هەوادارو قاعیدەى گۆڕانە كە ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتى پێ حەرامە.
ئەى یەكێتى چى ئەكات..؟..(تاقەتى لێبڕین ئەوەندە ڕەخنەمان گرت).وەك كاردانەوە دوو شتیان كرد لەمدواییە بەرامبەر بەپارتى.یەكەم : ئاسایبونەوەى پەیوەندییەكانیان لەگەڵ گۆران دەست پێئەكەن..دووەمیان: دژى "نیچیرڤان" هەڵمەتێكى سەرەتایی هاتە بوون و كەیسى تەقەكەرەكانیشیان ڕەوانەى (ئینتەرپوڵ) كرد.."مەلا بەختیار"یش،لە كۆنگرەى خوێندكاران ووتى: سەدا نەوەدى خۆپیشاندانەكانى هەولیرو دهۆك كۆمەڵەى خوێندكاران كردوویەتى..(ئافەرم مەلا) لەكۆنگرەى یەكێتى ئەیووت: دەنگم پێبدەن ئەوەى لەمەولا دەرزیەك بكاوە یەكێتیا سوژنێكى تێئەژەنم.هەڵبەت "مەلا" زانیویەتى :پارتى دەستى لەخۆپیشاندا هەیە لەم سنورە.
بەلاكەى تردا قیادە خەواڵووەكەى یەكێتى:خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە،ئێمە ئەزانین بەشێكیان هەموو شەو لەگەل برادەرانى گردەكەدا پەیوەندیەكانیان لە جاران تۆخترە..ئەزانین لەشەڕى ناوخۆشدا زۆر سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى یەكتر كەتنە ژێر دەستى یەكترو بەڕێزو تەقدیرەوە بەڕێخران،بەڵام مناڵى فەقیرو چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانیان ئەبرد وە حەلحەلەى ئاسمانا.یان سەرەنگومیان كردن.باوەڕناكەم لەدونیادا هیچ حزبێك هەبێت بەقەد یەكێتى بێباك و بێمنەت بێت بەرامبەر بە قاعیدەو كادرە وەسەتیەكانى خۆى..نە پێیان ئەڵێت: بڕۆن و بۆهەركوێیەك ئەڕۆن بچن..!!.نەش گڵۆپێك سەوز هەیە تا ئاڕاستەى كاریان دیارى بكات.ئەمە جگە لە چەند كەسێك كەڕێ ئەكەن خەت ئەكێشن بەدواى خۆیاندا.
ئەوەى ماوە: "خۆپیشاندان"ە.گرفت چییە لەدەست پێكردنەوەى خۆپیشاندان..؟دوو شتى تیایە: یەكەم : ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمى كوردستان لەگەڵ خۆپیشاندان نى یە..چونكە تا مەسەلەى سوریا بەلادا نەكەوێت ئەمان ئیستفادە لە ڕاى جیهانى و نێودەوڵەتى ناكەن.جارى پێشوو ئێران نەیئەویست دۆخى هەرێم تێك بچێت..ئەمجارەیان تا سوریا كۆتایی نەیات نازانرێت ڕاى ئێران چییە.دووەمیان:كۆمەڵێك سیاسەتوان و ڕۆژنامەوان بەهۆى چەند هەڵەو هەڵوێستێكەوە كە ئۆپۆزسیۆن و (گۆران بەتایبەتى) سەرچاوەى بوون زویر بوون و یەكڕا نین لەگەڵیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست