قايمقامێكى تر ده‌خنكێت !!.
Tuesday, 25/06/2013, 12:00
ئهگێرِنهوه،شێتێك هه‌بووه له شێتخانه،ده‌روونناس و رِاهێنهرهكانى زۆر ئومێديان پێي بوه چاك بێته‌وه،بۆيه (هه‌نگاو ...هه‌نگاو) يان بۆ داناوه. ده‌يان قۆناغى رِاهێنانى نزيك و ناوهندو دوور‌و مه‌وداى بۆدائهنهن،هه‌ر ته‌ماشا ئه‌كه‌ن،چاك بۆته‌وه‌و چاكيش نه‌بۆته‌وه!!.
له‌كۆتا،قۆناغدا،ته‌واو هه‌سته‌كه‌ن، چاكبۆته‌وه،ئهيكهن بهزهماوهندو خۆشي،كه له‌مه‌ولا وه‌ك مرۆڤى ئاسايي رِهفتار ئه‌كات،پرسيارى لێده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر له‌شێتخانه بچيته ده‌ر چى ده‌كه‌ى،ئه‌لێت: ژن دێنم..؟؟
چۆن ژن دێنى .؟ وهلاَم ئه‌داته‌وه كه وه‌ك ئه‌و خهلَكه ده‌ستى مام ماچ ده‌كات و رِێزى خه‌زور ده‌گرێت و مالَ دروستهكاو،هه‌ندێك چوونه ده‌ره‌و شت واز لێدێنێت، هه‌مووان دلَيان خۆش بوو،سه‌يرى يه‌كيان ده‌كرد و ستايشى خوايان كرد،كه ته‌واو چاكبۆته‌وه.
يه‌كێك،پرسي چى لهژنهكهت،ئه‌كه‌ى.ووتى : يه‌كه‌م شه‌و كه‌مێك پێكه‌وه پێده‌كه‌نين،،ئێ دواى ئه‌وه،ئينجا ئه‌و رِائهكشي..ئێ..ئێ..شێته‌كه ووتى : ئينجا ئيشم به دهرپێكهيهتى،لاستيقهكهى دهوردێنم و ده‌يكه‌م به دار لاستيك جامى مالَى دراوسێكهمى پێدهشكێنم...!؟.
حيكايه‌تى،ئه‌م كابرايه، يهكێتيم بير ده‌خاته‌وه،سه‌دجار لێي بێئوميد ئهبيت و هه‌رئه‌وه‌شه له‌پێش چاوت،سه‌د جاريش ئۆخه‌ى ده‌كه‌ى و ده‌نگى رِهسهن و ههولَێك ده‌بينيت و گومانى چاكبونه‌وه‌ت بۆدروستهبێت،له‌ناكاو كهرِهتى سفرى ده‌كه‌نه‌وه.
يه‌كێك له‌گرفته‌كانى ئه‌م حزبه،ئه‌وه‌يه ته‌كه‌توله‌كان،هێلَكه له‌سه‌ر يه‌كدى ده‌شكێنن،جا باجه‌كه‌ى كێ دهيدات،گرنگ نييه،ئه‌تكوژن و ئهلَێن: بچۆ يهخهى فلاَن به‌رپرس بگره، هه‌مووى ئه‌وه.لێت ئه‌ده‌ن و ههرخۆشيان تهلاَق و سوێند بهگۆرِى كاك ئارام ئه‌خۆن،ئهلَێن: ده‌ستى ئه‌وه...!!.زاناى قايمقام گهندهلَ بوو يان نه‌بوو، تێوه‌گلابو يان نا،له‌ناوچوو ته‌نها بۆئه‌وه‌ى هێلَكهيهك له‌سه‌ر كه‌سێكدا بشكێ و نهششكا،!!.هه‌رچه‌نده بهلَگهنامه قانونييهكان تێوه‌گلانى ده‌سه‌لمێنن.
چه‌ند رِۆژێك به‌رله‌ئێستا (21/6/2013) زيندانييه‌ك لهمهعهسكهر سه‌لام خۆى خنكاندووه!!!.حاكم چووه بۆ لێكۆلَينهوه،له مه‌داى لێكۆلَينهوهدا،ده‌ستى قهلَهمى نه‌گرتووه‌و زمانى گۆى نه‌كردووه، ته‌نها هاوارده‌كات : ئه‌رێ قايمقامێكى گهندهلَ خنكا دار‌و به‌ردى ئه‌م ولاَتهتان هێنايه جۆش،ئه‌ى بۆچى كه‌س نوتقى لێوه نايا له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌زمانه..؟.
ئه‌رێ مرۆڤ هه‌ر مرۆڤ نييه،خودا وه‌ك يه‌ك دروستى نهكردوين،جه‌رگ سوتان هه‌ر سوتان نييه،ئه‌م موزايهدات و گهورهكردنه له‌پاى چى.؟. رِۆژنامهنووسێك ده‌كوژرێت،له‌سه‌ر جێگا ده‌مرێت،ده‌يان مه‌حكه‌مه‌ى هه‌يه،كه‌س سه‌لامێكى لێناكا،كه‌چى يه‌كێكيش بهحالَ پێي ههلَدهكهوێت،ده‌ى كه‌ن يهههلَلا..دايكێك كورِێكى خۆى بهخشيوهته نيشتمان،ئهويتريش هه‌مان شێوه،كه‌چى ئه‌ميان شههيدى سه‌ركرده‌و ئه‌ويان بنكردهيه،لهشههيدبونيشدا ئيمتياز هه‌يه گه‌لۆ..؟.
له‌ئێستادا،ده‌ستێكى ئه‌منى له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌كته‌بي سياسي،برِيار دروست ده‌كه‌ن و برِياريشدهدهن و سيناريۆكان گێژ ئه‌ده‌ن،هه‌ر شتێكيشيان لێ بهگير بێت،يان به جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى چارهدهكهن، يان لهرِێگهى بهرژهوهندييه ئابورييه‌كانى خه‌ته پانه‌كه لهگهلَ پارتى،مهيسهرى ده‌كه‌ن،ههريهكهشيان له‌مانه پشكێكى لهشيرينى نه‌وته‌كه بۆخۆى بردووه.كێيان بوێ بزنسمانه،كێشيان نه‌وێ به‌سته‌زمانه.ئه‌مه ناچێته‌سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست