کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بەردەم سەركردایەتى یەكێتى

Monday, 23/08/2010, 12:00


یەكێتى ئەم زەمانە گوێ ناگرێت،لەدواى كۆنگرەوە ئاماژە سیاسیەكان وا ئەڵێن كە ئەم هێزە نایەوێت خۆى چاك بكات،ئێمە لەهەر كەس زیاتر خەمى ئەو دۆخە لە كۆڵ ئەگرین،بەڵام وادیارە چەند كەسێك نایانەوێت تەنانەت خەمى یەكێتیش بخۆین،گشت كەسێك بە جەنابى مام جەلالیشەوە ئەوە باش ئەزانن كە یەكێتى قاعیدەو كادرێكى وەسەتى و چینێكى ڕۆشنبیریی باشى هەیە،بەڵام سەركردایەتیەكەى هەمیشە لەژێر پرسیارو نیشانەى سەرسوڕمانا بون،هەمیشە هەڵەكانى سەرەوە ئەوانەى خوارەوە باجەكەى ئەدەن،پاش ئەوەى كۆنگرە كۆتایی پێهات جگە لەئیجابیاتەكانى زانیمان كەسیاسەتى چەپكە گوڵەكە وەدى نەهات،هەست ئەكرا كە ئەم سەركردایەتیە بەتەواوى لەئاست ئاشت كردنەوەى خەڵكدا نییە،ئەمە تاڕادەیەك جێی گومان بوو،بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر قیادەیەك مایەى ڕازیبونى كادرەكانى خۆى نەبێت ئەتوانێت سەرنجى جەماوەر بۆخۆى ڕابكێشێت.؟ سەركردایەتیەك منەتى بەكادرەكانى خۆى نەبێت ئەدى چى بەخەڵكى ئەڵێت؟.شكسپیر وتەنى: ئەگەر مرۆڤێك لەگەڵ دەرونى خۆى بەشەڕبێت ناتوانێت خۆشەویستى بگەیەنێتە دەوروبەرەكەى،ئەم جۆرە لەنوسین و ئاخاوتن زادەى واقیعە و حەقى كەپت كردن نییە،هەڵقوڵاوى ڕەشبینى نییە،لە دواى كۆنگرەوە زۆربەى هەرەزۆرى سەركردایەتى مەیدانەكەیان چۆڵ كردو بۆ كەیف و سەفا چونە وڵاتانى دونیا،هەندێكیان تا ئێستا نەهاتونەتەوە،هەندێكیان كت و پڕ ژمارەى تەلەفۆنەكەیان گۆڕى،لە ناكاو یەكێتى وتى: ئیتر پارە نەماوە و بودجەى زۆر شوێنیان ڕاگرت،ئەگەر پارەنییە،بۆچى هەموو سكرتێرەكانتان مافى ئەوەیان هەیە چەند وڵاتێك بگەڕێن..بۆچى جەنابى "حاكم قادر" (30) سى كەس لەدارو دەستەكەى خۆى بۆماوەى هەشت ڕۆژ ئەنێرێتە لوبنان و ئەڵێت: ئەمانەئاسایشن و بۆ دەورە ئەچن،ئایا لوبنان جێگەى دەورەى ئاسایشە..!؟.ئایا ئەم مەسروفە لەسەر خەرجى دەزگاى ئاسایش و حكومەتە یان هى یەكێتى و ئیدارەى گشتیە،وەیان هى كوێیە.؟.ئەمە جگەلەوەى خۆى و دەورو بەرەكەى بەجیا ڕۆیشتونەتە دەرەوە و چەند وڵاتێك گەڕاون..بۆچى گەنجێكى وەك ئێمە گەورەترین سیاسەتوانى كورد لە توركیا "ئەحمەد تورك" بانگهێشتى كردووم كە بۆ دروستكردنى مەوسوعەیەكە بۆ سیاسەتوانانى باكوور،كەچى هەمووتان ئەڵێن: ئەوە كێشەى خۆتە خۆ بۆ یەكێتى ناڕۆیت.ئێمە جگە لەنوكى قەڵەمەكانمان زۆرشتى تر شك ئەبەین،بەڵام دواجار نوسین تێركردنى تەواوى غەریزەكانمانە،ترس ئەوە نییە كە سەركردایەتى یەكێتى پیرۆزى و هەیبەت لەدەست بدەن،بەڵكو كارەسات ئەوەیە ئەمجارە خەڵكى بەتەواوى تێبگاو تۆڵەى بەرو پشت لەیەكێتى بكاتەوە،ئەى ئەمجارە كێ بەرپرسیار ئەبێت..؟.ترس ئەوەیە بەداخستنى دەرگاكانتان و بەرژەوەندیخوازیتان ببنە هاوشێوەى سوڵتان و خەلیفەكانى ئەمدواییەى دەوڵەتى عوسمانى كەكۆتاییان بەیارییەكە هێنا..ئێمە لاریمان نییەو نەمانوتووە دواى شەڕ پێویستە جەنەراڵەكان پشوویەك بدەن،بەڵام سەركردایەتى خۆى ئەم كەشە نەخوازراوە ئەخوڵقێنێت،خۆى شتەكان لەبیرئەكات،بۆچى لەیەك كاتدا ئەرزەو سەیارەو پارە ئەدرێت بەكەسێك كەتەنها خۆى بەخۆى ئەڵێت "چاودێرى سیاسی" كێ ئەیداتێ ؟ ئەمە "حق سكوت" ە بۆ چ مەبەستێك،،بۆچى یەكێتى تواناى گوێ گرتن و قەناعەت پێهێنانى كادرەكانى نییەو پێیان ئەڵێت:"فلیس منا"..بۆچى زیاتر لە (284) ڕێكخراو لەسنورى یەكێتیدا وا نزیكەى حەوت مانگە بودجەیان نییە و بەشێوەى سلفەو سەدەقە ئەیاندرێتێ كەچى لەسنورى هەولێر بۆیان ئەچێتە بەردەم بارەگاكانیان..؟..ئایا یەكێتى بەم حاڵەوە ئەتوانێت خۆى چاك بكاتەوە..؟.تا ئێستاش كەكەس ناخوێنێتەوە.ئێمە تەنها داواى ئەوەمان هەیە كە گوێ بگرن..لەهەركاتێك زیاتر پێویستە سكرتێرى گشتى لەم كێشانە بكۆڵێتەوە،بۆئەوەى بەغداو پێكهێنانى حكومەت نەبنەوە فاكتەرێك بۆ تەراكوماتى كێشەكانى ناو یەكێتى،چونكە چیتر یەكێتى بەرگەى ئەم هەموو ناعەدالەتى و تەكانە بەهێزانە ناگرێت.


[email protected]
ژ:ت/ 07701951736



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە