وەڵا،ئافەرین مەلا بەختیار
Wednesday, 29/08/2012, 12:00
بەناچارى،قسەیەك هەیە دووبارەى ئەكەمەوە،"نەلەناو یەكێتى،یەكێتى هەیە،نەپارتى دیموكراسیەتى بۆنكردووە،نەگۆڕان پرۆژەو ستراتیژى هەیەو تا بیرى گۆرانخوازانە زاڵ بێت بەسەریدا،لەگەڵ ئەمەشدا ئەهلیەتیش لەمیدیاى ئەهلیدا كەوتۆتە ژێر پرسیارەوە.ئەمێنێتەوە حزبە ئیسلامیەكان كە باران لە میسر باریووەو ئەمانیش لێرە چەترى خۆیان هەڵداوە.گومان لەوەدا نییە هێزى ئیسلامگەرا بوون بە دێفاكتۆ و خاوەنى سەرمایەیەك لە عەقڵ و كەوادیرى ڕۆشنبیرن.ئەگەر پرۆژەیەك هێزێكى عیلمانى شەرمن لێرە بە دەهەزار دۆلار ئەنجامى بدا،ڕەنگە ئیسلامیەكان بەێەد دۆلار بیكەن.یەكگرتووى ئیسلامی كوردستان بەئاشكرا ئەڵێن: ئەجێندەمان دیموكراسیە نەك مەزهەب و تایفەگەرى.بەڵام ئەمە ئایا ئاینى پیرۆزى ئیسلام دیموكراسیەتێكى ڕۆژئاوایی بەگۆشت و ئێسقانەوە پێقبووڵە.بێگومان نەخێر.ڕەنگە تەنها لەسەر ئەحكامەكانى نوێژكردن دەیان بەرەو ڕاى دژیان تێدا هەڵبكەوێت.درەنگە ئایا ئیسلامگەراكان ئەتوانن لەگەڵ تاك جەمسەرى و پێشكەوتنى تەكنەلۆژیادا هەڵبكەن یان.نا..؟.لەنوێترین كتێبى "د:مێگفى زەڵمى بەناونیشانى (أختار اێولە فى كتاب جمع وجوامع) ناوبراو ئەڵێت: ئەگەر كاتى خۆى بیروباوەڕى موعتەزیلەكانیان وەك ڕەوتێكى نوێ قبوڵبكردایە،ئەوا ئێستا ئەو مووشەكانەى كەهەڵدەدرێنە سەرمانگ و بۆشایی ئاسمان ئیسلامى دەبوون،نەك ئەمریكایی".
لەم مونتەڵەقەوە،مەلابەختیار جارێكى تر ختووكەى لایەنە ئیسلامیەكانى دایەوە,وەك چۆن بێژى تاقیان بكاتەوە،ئایا ئەم ماوەیە گۆرانكارى بەسەر بۆچوون و وەڵامدانەوەكانیاندا هاتووە،یان نا.پێشوەخت (هیچ كەسێك نەیتوانیوە كێبڕكێ لەگەڵ بەندە بكات لەڕەخنەگرتن لەیەكێتى و دەسەڵات و سەركردەكانیان،ئێمە قسەمان لەسەر ئەمە نییە لەم ووتارە،چونكە پێشتر چ ڕووبەروو چ بەنووسین و بەڵگەنامە ئەوەى پێمانكراوە كردوومانەو ووتوومانە).ئێمە ئەوە ئەزانین كە ناوچەى سەوز كراوەترە،بەبەراورد لەگەڵ ناوچەى زەرد كە فێرنەبوون لەگەڵ ڕەخنەدا دەست و پەنجە نەرم بكەن.بەڵكو لێرە قسە لەسەر ئەوەیە ئایا ئەو ئۆپۆزسیۆنەى بۆ ڕەخنە گرتن دروست بووە خۆى ڕەخنە قبووڵ دەكا..؟.ئایا ئۆپۆزسیۆن بێ بیركردنەوەو ئازادى ووتن دەبێت.بێگومان چاوەڕێمان نەدەكرد بەم شێوەیە تێك بچن و بوروژێن.یان هەركاتێك بارەگاكانیان سووتا هەموو كەسە رۆشنبیرەكانى دەرەوەى یەكگرتوو ببەنە سەرشاشە و هەركاتێكیش شێنەیی بوو مینبەرەكە دابخەن و تەنها خۆیان قسەبكەن.
"مەلا بەختیار".لەمێژووى خۆیدا،مەحكومە بەزۆر كارى هەڵە.لەگەڵ ئەمەشدا لەگشت شەڕەكانى ناوخۆدا ئەگەر سەرمەشق نەبووبێت،دەستى لەهەڵگیرسانى دا هەبووە،وەك:ئاڵاى شۆڕش،وەك شەڕى ناوخۆ،وەك ڕووبەڕووبونەوەى ڕەهەندییەكان،وەك شەڕ لەگەڵ ئیسلامیەكان.وەك شەڕ لەگەڵ گۆڕان و دواتریش هەندێك لەمیدیاكاران و.....هتد.تاسەر ئێسقان لایەنگرى ئەوەم كە ئەم دەسەڵاتە بەخەیاڵ و قسەى زل لاناچێت.دەسەڵات بەبەرنامەو پلان كاردەكات،ڕەخنەدەگرێت و خەڵك ئیغرا دەكات,ناكرێت بەجنیۆ و موهاتەرات پێكردن و شتى لاوەكى ڕووبەڕووى بیتەوە،ئەبێت لەوەتەرە حەساسەكان بدەیت.چاوەڕێ نەبووین یەكگرتوو بەمدواییە ئاوەها كاردانەو هەڵس و كەوت بكا.لانى كەم پێی وتین" ئێوە بەمەلا بەختیا ربڵێن ئافەرین،تۆ كەسێكى كاریگەریت.".
"مەلا بەختیار" باش تێگەیشتووە،كە تەشەنەكردنى ئیسلامیەكان خەتەرن بۆ سەر خۆى و حزبە بێ حاكم و بارودۆخ شێواوەكەى.ئەگەر بۆى بلوێ ڕەنگە لەشوێنى بنەوبارگەكانى یەكگرتوو مەزرەعە بكات و پیاز بنێژێت. ئافەرین مەلا بەختیار لەبەرئەوەى ئەیپێكێ.بەئێمەو ئیسلامیەكان و ئۆپۆزسیۆنى نیشان ئەدا كە هەرچى نەما ووتتان بەرامبەر یەكێتى و ئەوسا پارتى و سەركردەكانى.بەڵام ئەوەتا یەك ڕەخنە لەلایەنێكى ئۆپۆزسیۆن ،لەبرى وەڵامێكى عەقڵانى و لۆژیكى وێنەكەت ئەكەن، بە وێنەیەكى شەیتانى.كاتێك "كانت" وتى ڕەخنەگرتن ،ئەركە".كەس لەسەرووى ڕەخنەوە نییە.ئەمرۆ دەسەڵاتى كوردى لەسەدا نەوەدى ڕەخنەكانى بەردەكەوێت،جا سەرى كێ دەشكێنى و پەلامارى كێ دەدات و دەى كوژێت.خۆى باجەكەى ئەدا.بەڵام یەكگرتوو رەخنە لە بارزانى و تاڵەبانى و پەرلەمان و میدیا دەگرێت.لەسەر سفرەى غەربى و توركى نان دەخوا.پەیوەندى لەگەڵ هەركێ هەیەو نییە كردوویەتى.ئازادى ژن و پیاو و عەقڵ و هەمووى لەپێوانە ئەدا.باس لەحوكمى شەرع و چەمكە رۆحانیەتەكان دەكاو ژێربەژێریش لەگەڵ دەسەڵات قەرزو قۆڵە دەكا.ئەى بۆ ئاسایی نییە ڕەخنەى لێبگیرێت..؟.وەكو "مەلا" ئەڵێت: موسڵمانەكانى میسرو تونس و سوریا لەبرى داواى (تەیرولئەبابیلە،داواى ناتۆ و هانا بۆ فڕۆكەى غەربى ئەبەن قوتاریان بكا).ئەى ئەمانە قابیلى قسەكردن نین..؟.وەڵا ئافەرین مەلا.شەڕئەكا.مێژوو ئەنوسێت.بەئاشكراش پێمان ئەڵێت: ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ موخابەراتى (36) ولاتى دونیا هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست